friend😎

1K 183 212
                                    

vote before reading®

ت تۆ نەخەوت بووی " لاهی ووتی بە شۆکەوە .

"نەخێر نەخەوت بووم ، هەر وەها پێم گوتی کە هەرگیز ناڕۆم بۆیە بێخەمبە هەرگیز ناڕۆم تا ئەوکاتەی کە خۆت لێم بێزار ئەبیت و ئەڵێی وازم لێبێنە " تای ووتی کاتێک لاهی لەباوەش گرت بوو .

" من هەرگیز ناهێڵم بڕۆیت گەمژە " لاهی ووتی کاتێک دەستی بە گریان کرد .

" ئاهــ زۆر ڕقم لە گریانە پێویستە بوەستی ، جارێکی تر مەگری ئەگینا کۆنتڕۆڵ لەدەست ئەدەم دوواتر نەڵێی بۆ وات کرد نامەوێ هاوسەرەکەم ئەزیەت بەم تێئەگەی " تای ووتی بە بێزاری .

" چ چی هـ هاوسەرەکەت ؟ " لاهی بەشۆکەوە پرسی .

" بەڵێ بۆیە چیتر مەگری " تای ووتی بە خەندەوە .

" هەرگیز ناگریم جارێکی تر " لاهی ووتی کاتێک باوەشی لە تای دا .

چەند ڕۆژێکی پێ چوو تای و لاهی زیاتر بەیەکەوە ئەگونجان و بەیەکەوە دڵخۆش بوون بەڵام بەهۆی کۆلێژەکەیەوە لاهی ناچار بوو کە نیوەی ڕۆژەکە تای جێ بهێڵیت لە ماڵەوە بۆیە هەمیشە بێزار ئەبوو بەتەنیا .

ڕۆژێک تای دووبارە بەتەنها بوو کە زۆر بێزار ببوو
بۆیە سەیری تیڤی ئەکرد ، تەنها بە بیجامەیەکەوە لە ماڵەکە ئەسوڕایەوە دوواتر شتێکی هێنا تا بیخوات و بەردەوامی بدات بە سەیر کردنەکەی .

تا لەناکاو دەنگێک هات  " وادیارە لە کتێبەکە هاتوویەتیە دەرەوە " دەنگەکە ووتی .

" نا برادەر هێشتا لەنێو کتێبەکەم بەس ئەوە ڕۆحەکەمە " تای ووتی بە بێزاری .

" هممم کەوایە کێ تۆی دەرهێنا " دووبارە پرسی.

" کچێکی زۆر هۆت بوو " تای ووتی بە خەندەیەکی لا لێوی .

" کەوایە دوای سەد ساڵ بە ئاواتی خۆت گەشتیت " ووتی بە شەیتانی .

" بەڵێهـ جۆنگکوکااا وە دڵخوشیشم لەگەڵی " تای ووتی کاتێک سەیری ئەو کوڕە قۆز و چوار شانەی بەردەمی ئەکرد " واهــ زۆر گەورە بۆتی کوڕی قۆز ".

" یا هیۆنگ ئەو کتێبە چی لێت کردووە کە ئاوا هۆتی کردوویت پێ ئەچێت ئەو کچە زۆر خۆش بەخت بێت " جۆنگکووک ووتی .

" نا گەمژە من خۆشبەختم کە ئەوم هەیە " تای وتی بە خەندەی شەیتانی .

" کەوایە براژن زۆر هۆتە " جۆنگکووک ووتی بە خەندەیەکی کەروێشکی .

" بەڵێ وایە " تای خەندەیەکی چوارگۆشەیی بۆ جۆنگکووک کرد .

" بەڵام ئاگادار بە ئەو هێشتا بۆ تۆ ئەگەڕێت " جۆنگکووک بە نیگەرانیەوە ووتی .

" ئاهــ بۆچی ئەو گەمژەیە واز ناهێنێت " تای گوتی بە توڕەیی .

" هیۆنگ بیرتە لەبەر چاوی ئەو چیت لە هاوسەرە دوگیانەکەی کرد " جۆنگکووک ووتی بە بێزاری .

" ئاهـ بەڵێ بەڵێ وایە ناوازەبوو " تای ووتی بە پێکەنینەوە .

" ناوازەی چی گەمژە ئەو سوێندی خواردووە بتگرێت سەرت لەلاشەت جیا بکاتەوە ، هەروەها خوو بەو کچە مەگرە ، خۆت ئەزانی گەر ئەو بیگرێت یان بزانێت چی ڕووئەدات " جۆنگووک ووتی بە توڕەیی .

" ئەو مین یونگیە گەمژەیە هیچی پێ ناکرێت دەست بۆ هاوسەرەکەم بات وێرانی ئەکەم " تای ووتی بە بێزاری .

"هێشتا هاوسەرت نیە ، هەم تۆ کەی وا بۆ کچ سوتاوی گەمژە ئایش لەتۆ ئەبێت چ بێ بەختێک بێت لەگەڵ تۆ گیری خواردووە " جۆنگکووک ووتی .

" من بەبەختم کەئەوم هەیە تەنانەت مۆریشم کردووە " تای ووتی بە زەردەخەنەیەکی لار .




جۆنگکووک و تای قسەیان ئەکرد کە دەنگی کردنەوەی دەرگا بیسترا جۆنگکووک بەخێرایی خۆی خستە سەر شێوەی نەبینراو بەڵام هێشتا لەویا مابوو ،لاهی هاتە ژوورەوە بە پرتەو بۆڵە جلەکانی لەبەر کردەوە هەر یەکەو لە شوێنیکی فڕەدا چاکەت و ئەو جلانەی ناڕەحەتی دەکرد دواتر هات و خۆی خستە سەر قەنەفەکان سەری خستە سەر قاچی تای و خەوی لێکەوت .

" واهــ ئەوە زۆر فریوودەرانە بوو "جۆنگکوک ووتی بە شۆکەوە .

" پێم ووتی کە بەبەختم کە ئەوم هەیە " خەندەیەکی لاری بۆ جۆنگکووک کرد .

" باشە باشە تا شوێنت نەزانراوە با من بڕۆم " جۆنگکووک ووتی کاتێک بەخێرایی لەو شوێنە وون بوو .

´کاتی وەرگرتنەوەی تۆڵەیە لە بەڕێز مین 'تای ووتی لەبەردەم خۆیەوە دواتر ئەویش لەگەڵ لاهی خەوی لێکەوت .


کاتێک چاوەکانی کردەوە بینی لاهی ئەگریت زۆر شڵەژا بۆیە بەخێرایی هەڵسایەوە و لەباوەشی گرت .

" بۆچی ئەگریت چی بووە " بە تۆنێکی تاریک و قوڵ ووتی کە نیشانەی توڕە بوونی بوو .

" خەوم بینی " لاهی زۆر بەقوڵی ئەگریا .

" خەوی چی خەوێک ؟ " تایهیۆنگ ووتی بە نەرمی تا لاهی زیاتر نەترسێت .

" لەخەومدا ت تۆ کچێکت لابوو زۆر زۆر بە ترسناکی جەستەیت پارچە پارچە ئەکرد بە زیندویەتی سەرەتا پەنجەکانی دوواتر قاچەکانی ئەویش هاواری ئەکرد ناوی کەسێکی ئەهێنا بەڵام تۆ زۆر بە دڕندانە ئەوت کوشت دەستت بە خوێنەکەی دا هێناو بە شێتانە پێ ئەکەنیت زۆر ترسناک بوو زۆر دواتر تۆ دیار نەمایت کەسێک هات گوتی بە تای بڵێ هەمان شت بەسەر خۆشەویستەکەی دێت " لاهی ووتی کاتێک بە گریانەوە سەری لەسەر سینگی تای نابوو کاتێک تایهیۆنگ بە نەرمی دەستی ئەخزاندە نێو قژی و ماچێکی سەری کرد .


" تا من هەبم هیچ کەس بۆی نیە دەستت لەتۆ بات تەنانەت یونگی نەفرەتیش " تایهیۆنگ ووتی بە نەرمی .



" چ چی ت تۆ ئەو ئەناسیت ؟" لاهی پرسی .

" بەڵێ " تایهیۆنگ ووتی بە بێباکی .




" چ چی ک کەواتە ئ ئەوە ڕاستی بوو ؟" لاهی پرسی .






+٭+



بەڵێهـــ ئەوەش پاڕتی نوێ



جا گلەیش دەکەن پاڕت دانانێی گوڵەکان
تۆزەک دڵم خۆش کەن هەر نا بابزانم لاتان گرنگم و تەنها بۆ پاڕتی چیڕۆکەکان لام نین

💔
💔💔
💔💔💔
💔💔💔💔
💔💔💔💔💔
💔💔💔💔💔💔





Paradise Kiss __KTH☑ ✔☑Where stories live. Discover now