jimin

565 110 77
                                    

vote before reading®

جۆنگکووک و یونگی دوای چەند ڕۆژێک باشتر ببوونەوە بەڵام جیمین هێشتا بەهۆش خۆی نەهات بوویەوە چونکە ئەو زۆر لەوانی تر بێهێزتر ببوو بۆیە
ئەو درەنگتری پێچوو ، ئەوەش ببووە هۆی جێگای نیگەرانی بۆیان هەرگیز شتی وا ڕووینەدابوو لەنێوان ئەهریمەنەکان ، یونگی و تایهیۆنگ بەخێرایی لە ژوورەکە هاتوو چۆیان ئەکرد و بیریان ئەکردەوە کە بۆچی ئەوان زووتر چاک بۆتنەوە بەڵام
جیمین درەنگتر .

" لیا.......بەخێرایی وەرە بۆ ئێرە " یونگی بە توڕەیی ووتی .

" بەڵێ گەورەم " لیا بە هەناسەبڕکێوە ووتی وا دیار بوو ڕایکرد بوو بە کۆشکەکەدا .

" جیمین بپشکنە بزانە چیەتی ئەوە شتێکە کە هەرگیز ڕووی نەداوە لەنێو ئەهریمەنەکان تۆ سەیرێکی بکە بزانە " یوونگی ووتی بە نەرمی.

"ب باشە بێگومان بەڕێز یوونگی " لیا ووتی بە تێنەگەیشتنەوە چونکە ئەوە یەکەمجار بوو کە یونگی بەم شێوەیە داوا لە لیا بکات .

لیا بەخێرایی بەرەو جیمین ڕۆشت و پشکنینی بۆی کرد بەڵام ئەوەی لای سەیر بوو جەستەی جیمین بوو کە بەشێوەیەک مۆر ببوو کە وەک بڵێی خوێنی نەمابێت بەخێرایی ڕۆشت بۆ لای یونگی و تایهیۆنگ "گەورەم گ گەورەم بەڕێز جیمین ئەو هەموو گیانی مۆر بووەتەوە وەک ئەوەی ژەهراوی کرابێت " .

" چ چی ؟ تۆ دڵنیایت ؟" یوونگی ووتی بە توڕەیی .

" بەڵێ تکایە وەرە سەیری بکە " لیا بە شڵەژانەوە ووتی .

یونگی و تایهیۆنگ بەخێرایی بەرەو ژوورەکەی جیمین ڕۆشتن و سەیری جەستەی جیمینیان کرد
هەرکە تایهیۆنگ جەستەی جیمینی بینی زانی کە چیە،چونکە جارێکی ئەوەی بینی بوو ..

"هیۆنگ ئەوە ژەهری خوێنمژەکانە ! ئێستا پێویستە چی بکەین ؟" تایهیۆنگ بە شڵەژانەوە ووتی .

" هیچمان لەدەست نایە بەداخەوە " یونگی ووتی بە دڵپڕی .

" گەورەم تایهیۆنگ ژەهری خوێنمژەکان چیە ؟ ئەتوانی پێمی بڵێی ؟" لیا ووتی بە دڵتەنگی .

" ژەهری خوێنمژەکان لە خوێنیان هەیە بەکاری ئەهێنن بۆ گۆڕینی مرۆڤ یان جادوگەرەکان بۆ خوێنمژ بەڵام ئێمەی ئەهریمەن یان ڕۆحی شەرانگێز ناتوانین ببین بە خوێنمژ بۆیە ئەوە ئێمە دەکوژێت " تایهیۆنگ ووتی بە دڵتەنگی " هەرچەند جەستەمان بەهێز بێت ناتوانین ئەو ژەهرە بوەستێنین چونکە خوێنمان پاک نیە " .

" خوێنی پاک ؟ مەبەستت لەوە چیە ؟گەر خوێنی پاک هەبێت جیمین چاک ئەبێت ؟" لیا پرسی بێ ئەوەی کات بەفیڕۆ بدات .

Paradise Kiss __KTH☑ ✔☑Onde histórias criam vida. Descubra agora