♪I Nᴇᴇᴅ Yᴏᴜ As Bᴇғᴏʀᴇ♪

456 82 110
                                    

3

بەخێربێیت.....☘︎︎
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~


☽︎بەڕێز جیۆن☾︎

خوایە چەندە ماندووم ... بە تەواوی کارەکان زۆر بوون تا بگەنە ئەو ڕادەیەی شەو بگەڕێمەوە ماڵەوە...
سەرم حەسانەوە لە بەشی پشتەوەی شوێنی دانیشتنەکە پاسەوانەکە خەریکی شۆفێری کردنە....
چاوەکانم داخست تا ئەو کاتەی ئەگەینە ماڵ نامەوێ خەواڵوو بم...

"ئەوەی ڕوو ئەدا قوربانی لێ ئەکەوێتەوە بەڵام بۆ کچەکەم بوو بە قوربانی..؟ ئەو فریشتەیەکی دڵخۆش و بێدەنگ بوو ... ھــاھ 'ئێـڵـا' خۆزگە لێرە ئەبوویت کچەکەت وێرانە لە دوای ڕۆشتنت ئایا نایبینی چەند شکاوە...!؟ ئەگەر بڵێم... بگەڕێوە ئەگەڕێیتەوە...!؟ ھــاھ بیرم ھاتەوە جارێک پێت وتم فریشتەکان ناگەڕێنەوە...."

* گەورەم گەیشتین....
"وتی کە ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند"

* باشە...
"چاوەکانم کردەوە و قسەم کرد پاشان خۆم ڕێک خستەوە ئەویش دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و ڕێزی خۆی نواند"

ماندووم زۆریش ئەمەوێ پشوو بدەم بە ڕێگەوە بووم بۆ ژورەوە پاسەوانەکانیش یاوەریان کردم....
وەک ھەموو کات شتەکان دووبارەن یاسای کۆشک بەڵێ ئەوەم بە دڵە کە ڕێزم ئەگرن...
ھەموویان بە ڕیز وەستاون و ڕێزێکی زۆرم پشان ئەیەن.....

بە تەواوی تێپەڕیم لەوان و چێی سۆک'م بینی....

^بەخێـربێـیتـەوە بەڕێـز جیـۆن

+ سوپاس چێی سۆک

^لیـنـــا ھەر ئێســ....

+ ھیچم ناوێ ماندووم...

^باشە بەڕێزم..








+ ئا بەڵام جۆنگکووک ھەر لای ئەوە..!

^ بەڵێ بەڕێزم نیوکاتژمێـر بەر لە ئێستا ڕۆشتم خەوتبوو لە باوەشی....

" زەردەخەنەیەکی نەرمم کرد و ڕۆشتم"

ھیوام وایە ھەموو شتێک باش بێت 'یـون' ئەو تاقانەی دڵمە ناتوانم لە خۆم دووری بخەمەوە....
سەرەڕای ئەوەش ئەزانم کچەکەم ئەناسم...

ئەو ترسنۆکە لەگەڵ ئەوەش گرینۆک و بێدەنگ ھەموو کاتێکیش خەندەی شیرینی لەسەر لێوە....!
بۆستە!
ئـــاھـ جیۆنی گەمژە ئەو ئێستا تەنھا ترسنۆک و گرینۆکە لەگەڵ ئەوەش بێدەنگە....
ئەی زەردەخەنەکەی من بیری ئەکەم... بۆ ئەبێ ھەموو شەوێکم بە قسەکردن لەگەڵ خۆم بەڕێ بکەم نەفــرەت....

꧁𝗛𝗲𝗿 𝗦𝗶𝗹𝗲𝗻𝘁 𝗧𝗲𝗮𝗿𝘀꧂Where stories live. Discover now