♪Hᴇʀ Hᴜɢ♪

509 97 280
                                    

2

بەخێربێیت.....☘︎︎
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~



جۆنگکوک ھەستایەوە و بە باوەش خوشەکەی خستە سەر جێگاکەی..
ئەوی لە لای ڕاست دانا خۆشی لای چەپەوە..
خێرا دەستەکانی لێ ئاڵاند و باوەشی کرد..
زۆر بە توندی ئەیگوشی وەک بوکەڵەیەک کە بە دەستیەوە بێت..
فرمێسکەکانی خۆیان نەگرت لە چاوە گەردوون ئامێزەکەی..
پارچە گۆشتێک کە لەناو سنگی چەپیەتی بە خراپی ئازاری ئەدات..

بیری دەنگی کردوە، بیری پێکەنینەکانی کردوە، بیری ئەو کاتانەی کردوە کە بانگی ئەکرد 'خۆشەویستەکەم'..

تاوانی ئەو چیە..؟!
مەگەر ئەویش مافی ئەوەی نیە وەک ھەر برایەکی تر لە لایەن خوشکەکەی بانگ بکرێت، بە دەنگی و ئاوازی پێکەنینەکانی تەواوی خەم و ماندووبوونی ڕۆژەکەی لە بیر بباتەوە..!

بۆ ئەم تەنھا فرمێسکەکانی ئەیکوژن جا چی.. دەنگێک کە بوونی نەماوە..!
تەنانەت بە بیرکردنەوە لێشی مێشکی ئەوەستێ.. نایەوێ قبوڵی بکا کە ئەو دەنگی لە دەست ئەیا بە تێپەڕبوونی کات..
تەنھا ھیوا ئەخوازێ وە لە خودا ئەپاڕێتەوە ھەموو  شت باش بڕوات.



☽︎جۆنگکووک ☾︎

خودایە لێت ئەپاڕێمەوە ھەتا کەی بێدەنگ ئەبیت من بیری پێکەنینەکانیم کردوە..! ژیانی خۆمی لە پێناو دائەنێم تەنھا با وەک پێشوتری لێ بێتەوە تکایە...'
"دەنگی دەرگاکە ھات و بە خێرای فرمێسکەکانم سڕی"

-وەرە..

^جۆنگکووک کوڕەکەم

-ئۆھ.. خاتوو چێی سۆک

بە ھێواشی ئەوم دانا لە باوەشم تا ھەڵنەستێ.. دەستم خستە نێو قژە درێژ و جوانەکەی و بە نەرمی دەستم ئەجوڵاند... ئەو حەزی بەوەیە...

^ئایا خەوت...؟

-ئھم خەوت .... چاوەکانی ئاوساون...!؟
"ھەر کە قسەکەم کرد ڕووم کردەوە خاتوون"

^ ھااھ ... تەواوی ڕۆژەکان ئەگریا و بە زۆر ژەمەکانم ئەدایە... ئەو ماوەیەی تۆی لێ نەبووی حاڵی باش نەبووە... تەنھا ھەنێک کات بەڕێز جیۆن ئەھات و خۆی نانی ئەدایە.. وە لەگەڵ ئەوەش چەن جارێک نەخۆش کەوت....
"بە بێ ھیوایی قسەکانی کرد وە لە کۆتایش سەری بەرز کردەوە و بە ترس سەیری نێو چاوەکانمی ئەکرد کە بە ترسناکی سەیری ئەکەن ئەو ناتوانێ ھیچم لێ بشارێتەوە ھەر لەبەر ئەوە ڕاستیەکانم پێ ئەڵێ سەبارەت بەو"

-بۆچی کە پەیوەندیم ئەکرد پێتان نەئەوتم کە بەو جۆرەیە...!؟




꧁𝗛𝗲𝗿 𝗦𝗶𝗹𝗲𝗻𝘁 𝗧𝗲𝗮𝗿𝘀꧂Where stories live. Discover now