♪Cᴏᴛᴛᴏɴ♪

320 58 63
                                    

5

بەخێربێیت.....☘︎︎
{...} خەیاڵی کەسێک بۆ ڕابردوو.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

پاڵ کەوتبوو لەسەر گیا نەرمەکە و خوشکەکەشی دوبارە وەک بوکەڵەی یاری توند گرتبوو دەستێکی بە ناو قژە نەرم و بۆن خۆشەکەیدا ئەگێڕاو بە دەستەکەی تریشی لە باوەشی گرتبوو سەیری گوڵەکانی ئەکرد و جار جارەش بە زەردەخەنەوە لە 'یـــون'ی ئەڕوانی کە بە چاوەکانی خەریکی خواردنی گوڵەکانە...

- وا دیارە چاو ڕەشەکەم حەزی بەم سروشتەیە..!

وەڵامی 'یـــون' بۆی توند کردنی دەستی بوو لە کەمەری

- ھـھـھـە باشە خۆشەویستە شەرمنەکەم ئاسوودە بە کاتمان ھەیە...

جۆنگکووک بەردەوام بوو لە گێڕانی دەستی بە قژە نەرمەکەی ئەویش بێدەنگ و ئارام بوو وەک ھەمیشە..







☽︎بەڕێز جیۆن☾︎

ڕۆشتمە باخچەکە کە نزیکە لە باخچە تایبەتەکەی جۆنگکووک و 'یـــون'..


ئەوان زۆر ئارامن ... جۆنگکووک ئەوی زۆر خۆش ئەوێت لەو بڕوایەم لە دایکیشی زیاتر،
بە دەنگی چێی سۆک لە بیرکردنەوەکانم دابڕام...



^ بەڕێزم ئایا قاوەیەک ناخۆنەوە!


+ نەخێر سوپاس چێی سۆک...


^ وەک ئەوەی ئەتانەوێت...


نەفرەت بۆستە! جۆنگکووک بۆچی ئاوھا ڕەفتاری ئەکرد!!؟

+ چێی سۆک..


^ بەڵێ بەڕێزم!

+ جۆنگکووک ... ئەو چیەتی!

^ واتە چۆن بەڕێزم بەڕێز جۆنگکووک چیەتی!

+ مەبەستم ڕەفتارەکانی کاتژمێرێک بەر لە ئێستای! بۆچی ئاوھا سارد و بێدەنگ بوو لەگەڵم!؟

^ بەڕێزم ئایا ھەمیشە نەتووتوە وەڵامی پرسیارەکان ھەمیشە لای ئەوەن کە ئەبێ بە پرسیار بۆت..

+ ھــاھ! سەپاس چێی سۆک قسەی لەگەڵ ئەکەم...

^ شایەنی نیە بەڕێزم...



من ھەمیشە وام ووتوە! باشە بزانین چی کوڕەکەمی لە من توڕە کردوە؟


ھێواش ھێواش و لەسەرخۆ لە باخچە تایبەتەکە نزیک ئەبوومەوە بۆ نیو کاتژمێر زیاتر تێئەپەڕێت لەوێ بەو جۆرەن ... دەرگاکەم کردەوە و بە ھێواشی نزیک بوومەوە و لەسەر قەنەفەکە دانیشتم کە ڕەنگی مۆری ھەبوو بە نەخشی سلاڤی نەخشێنراوە کە لەلای گوڵە مەیلە و شەرابیەکان دانرابوو! سەلیقەی جۆنگکووک تایبەتە ... ھـھـھـ ئەو بە دایکی ئەچێت!


꧁𝗛𝗲𝗿 𝗦𝗶𝗹𝗲𝗻𝘁 𝗧𝗲𝗮𝗿𝘀꧂Where stories live. Discover now