♪Pᴀʀᴋ Jɪᴍɪɴ♪

217 34 139
                                    

9

بەخێربێیت.....☘︎︎
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

- یـــون یـــون تکـایە چـاوەکانت بکەوە خۆشەویــستــم..

-/ کـووک ھـێمن ببەوە!

- ھـێمن! ھـێمنی چی ببمەوە نایبینی بێھـۆشە بێھـۆشــە، ئـ.ئەو خـوێنی لێ ئەڕوا ھــیـۆنــگ!

خەریک بوو دڵی ئەوەستا لە ترسان بەردەوام بوو لە فرمێسک ڕشتن شتەکان زۆر لە ناکاو و چاوەڕوان نەکراو بوون، خوشکەکەی بە تەواوی بێـھـۆشە، جـووڵەیەکیشی نیە.

- ت.تکایە تەنھا خێراتر بە

داوای کرد لەو کەسەی کە خەریکی شۆفێریکردنە، جۆنگکووک ئەیتوانی ترس و شڵەژان لە ڕوخساری ئەویش ببینێ لە ئاوێنەکە، بەڵام ئەمەی تەنھا وەک " زۆری ھەست و بەزەیی " لێکدایەوە!

-/ جۆنگکووک! تەنھا کەمێک لەسەرخۆبە، ئەوە ئاساییە بۆ یـــون، ئەوە بە تەواوی ترسناک بوو بەھۆی ترسەوە لە ھۆشخۆی چووە.

یونگی بە ھێمنی و ڕوونی قسەکانی بۆ جۆنگکووک ئەکرد تا بێتەوە سەر خۆی، سەرەڕای ئەوەی ئەشترسێ چوونکە خوێنی زۆری لێ ئەڕوا، ئەو ئەزانێ و باش ئاگاداری حاڵی یـــون بووە بۆیە ھەوڵ ئەیا ئەوانەش لەسەر جۆنگکووک ئاسایی بکاتەوە.


گەیشتن، خێرا لە ئۆتۆمبێلەکە ھاتە خوارەوە و دەرگای دواوەی ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە تا جۆنگکووک بە ئاسانی بتوانێت بێتە دەرەوە لە کاتێک کە یـــون لە نێو دەستەکانیەتی، بەرەو ناوەوەی نەخۆشخانەکە بەڕێکەوتن....

- یـارمـەتـی، یـارمـەتـی تکایە یـارمـەتیمـان بـدەن!

خێرا چەن پەرستارێک لە دەوریان کۆ بوونەوە و جێگەی جوڵاویان ھێنا جۆنگکووک بە ھێمنی یـــون'ی دانا و بەڕێکەوتن بۆ ژوری نەشتەرگەری، جۆنگکووک زیاتر ئەترسا و فرمێسکەکانیشی لەگەڵ ترسەکەی زیاتر ئەبوو..

ھەر کە دەستەکانیان لە یەک جیا بوویەوە یونگی لە باوەشی خۆی کرد و دەستی بە پشتیا ئەھێنا...

-/ کـووک تکایە مەگری ئەو باش ئەبێ!

- ھـ.ھیۆنگ ئەو ئەو خوێنی لـ.لێ ئەڕووا تـ.تکایە

-/ باشە ئەوان چارەی ئەکەن، دەی ھەستە وەرە لێرە دابنیشین.

یونگی یارمەتی جۆنگکووک'ی دا تا ھەستێتەوە و لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی ڕێڕەوەکە دابنیشن، یونگی سەرنجی خستە سەر ئەو کەسەی لەگەڵیان بوو، جۆنگکووک گریانەکەی وەستا بوو بەڵام ھێشتا شڵەژاو و ترساو بوو...

꧁𝗛𝗲𝗿 𝗦𝗶𝗹𝗲𝗻𝘁 𝗧𝗲𝗮𝗿𝘀꧂Where stories live. Discover now