♪Fʟᴏᴡᴇʀs & Yᴏᴏɴ♪

407 71 158
                                    

4

بەخێربێیت.....☘︎︎
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

جۆنگکووک توانی 'یـــون' ئارام بکاتەوە ... وە پاشان دەستی کرد بە قسەکردن لەگەڵی..

- ئمم باشە ئەمڕۆ ئەڕۆین بۆ لای پزیشکەکەت.. ھھە ئام باشترە بڵێم ھیۆنگ...

"بە شێوازێکی شیرین قسەی کرد کە بە ئاسانی مرۆڤ زەردەخەنەی ئەکرد بۆ ئەو شێوازە ... بەڵام 'یــون' نـا ئەوە ئاساییە بۆ جۆنگکووک ڕاھاتوە لەگەڵی"

- کەواتە من جلت بۆ ھەڵئەبژێرم... ماوەیەکی زۆر ئەبێ لە ماڵەوەی....

"ھەستایەوە و ڕۆشتە لای دۆڵابەکە بەردەوامی بە قسەکانی دا.."


- ئــــمـم پێـم باشە جلی نوێ بکڕین ھی زۆر جوان...

"ڕوی کردەوە 'یــون' و نزیک بوەوە لێی"

- بەڵام سەرەتا گەرماوێک ئەکەیت و پاشان نان ئەخۆین دواتریش ئەڕۆینە باخچەی گوڵەکان دوای ھەموو ئەوانەش سەردانی ھیۆنگ ئەکەین..

"زەردەخەنەیەکی شیرینی بەخشی بە 'یـــون' و سەیری کاتژمێرەکەی کرد"

- باشە ئێستە خاتوو چێی سۆک یەت منیش ئەڕۆم گەرماوێک ئەکەم و یەمــ....

"قسەکانی بڕدران بەھۆی ئەوەی درا لە دەرگا"

- فەرموو...

^ ئۆھ ھەستاون..

- بەڵێ

^ پێم وابوو ھەڵنەستاون.. وە پێویستە 'یـــون' بڕوات گەرماوێک بکات..

- بەڵێ ئەزانم بەڵام من یەمەوە و جلی بۆ ھەڵئەبژێرم....

^ ئـھـم بێگومان ....


"دوای تەواوبوونی گفتوگۆی نێوان چێی سۆک و جۆنگکووک چێی سۆک دەستی کرد بە یارمەتیـدانی 'یـــون' لە خۆشۆردن وە جۆنگکووک'یش گەڕایەوە ژورەکەی خۆی تا زوو گەرماوەکەی بکات و بگەڕێتەوە تا جلێکی جوان بۆ خوشکەکەی ھەڵبژێرێت ..."




☽︎جۆنگکووک ☾︎

- کام جلەیان بـپۆشم؟

قسەم لەگەڵ خۆم ئەکرد دوای ئەوەی لە گەرماو ھاتمە دەر بۆ ھەڵبژاردنی جلێک تا بیگونجێنم لەگەڵ ئەمڕۆ کە لەگەڵ خۆشەویستەکەم کات بەڕێ ئەکەین...

꧁𝗛𝗲𝗿 𝗦𝗶𝗹𝗲𝗻𝘁 𝗧𝗲𝗮𝗿𝘀꧂Where stories live. Discover now