♪Sʜᴏᴄᴋᴇᴅ♪

196 31 302
                                    

10

بەخێربێیت......
  [...] خەونی کەسێک
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~



[ ھێواش ھێواش نزیک ئەبوویەوە لەو کەروێشکە بچوکەی خەریک بوو ئەڕۆشتە سەر ڕێگاکە و کەس ئاگاداری نیە ئەو نایەوێ ئاژەڵەکان ئازاریان پێبگا،


بە ھێمنی دانیشت و دەستی ئەھێنا بە پشتی کەروێشکەکەیا چاوێکی ڕەشی جوانی ھەیە خووریەکەی ڕەنگی قاوەییەکی کاڵە زۆر شیرین بوو لای ماوەیەک وا مایەوە و سەرنجی لەسەر کەروێشکەکە بوو تا بە ھێمنی ھەڵیگرت و ھەستایەوە لە شوێنی خۆی تا جێگیری کرد لە باوەشی و دوبارە سەرنجی دایەوە بێ ھیچ جوڵەیەک..


• ئــاگـاداربــە، ھــێـی..


گوێی لە ھاوارکردنی کەسێک بوو ئاوڕی دایەوە بۆ دواوە، کوڕێک بەرەو ڕووی ئەو ڕائەکا وە پێی ئەڵێ ئاگاداربە!

ھەستی بە شڵەژان کرد چی ڕوو ئەدا! گوێی لە ناوی خۆی بوو بە ھاوارەوە سەیری ئاڕاستەی دەنگەکەی کرد براکەی بە ترسەوە سەیری ئەکا و جار جار سەرنجی سەرەوە ئەدا!خەریک بوو بگری، کەمێک سەری برد بەرەو پشتەوە و بینی شتێک خەریکە ئەگاتە زەوی لەسەر سەری ئەوەوە فرمێسکێک چاوەکانی جێ ھێشت تا ھەستی کرد دەستی گیراو ڕاکێشرا لە لایەکیش ھەستی بە تروسکاییەک لە ئازار کرد لە لای چەپیوە..


چاوەکانی تووند داخستبوو ھەستی کرد کەسێک لە نزیکی ڕاستر کە ئەوی گرتووە ھەناسە ئەدا لە تەنیشت شەویلگەکانیەوە، گوێی لە دەنگە دەنگی زۆر ئەبوو دەنگی براکەی ئەناسیەوە کە ھاواری ناوی ئەکا، چاوەکانی بە ھێواشی کردەوە دوو چاوی تاریکی بینی کە بەھۆی ڕووناکیەکانی چاواردەوری ئەبریسکێتەوە چاوەکانی ھێواش ھێواش دائەخران ھێشتا توانی گوێی لەو چرپەیە بێت کە بە دەنگێکی ھێمن کرا.

• یـــون..]





چاوەکانی کردەوە، چەند جارێک دایخستەوە و کردیەوە گوێی لە ھیچ نەبوو شوێنێکی ھێمن و کەمێک تاریک بوو،
سەیری لای ڕاستی خۆی کرد بۆریەکی ئاوی بینی چاوەکانی بە ڕێگای بۆریەکە برد بۆ دەستی بەڵام دەستەکانی گیرا بوون ئەوە دەستی براکەیەتی لە لای ئەو خەوی لێکەوتووە بە ھێواشی ڕوی کردە لای چەپی یــــونی'ەکەی خۆی بینی خەوی لێ کەوتووە خۆی ڕێک کردەوە زانی کە لە نەخۆشخانەیە، سەرنجی خۆی خستە سەر سەقفەکە و سەیری ئەکرد..


ماوەیەک وا تێپەڕی چاوەکانی دائەخران بە ھێواشی تا گوێی لە ناوی خۆی بوو دووبارە بە چرپەیەکی ھێمن کرا، خێرا چاوەکانی بە تەواوی کردەوە ویستی سەیر بکا بەڵام کەس دیار نەبوو، کەمێک شڵەژا تا دووبارە ھەمان شت ڕویدایەوە ئەمجارەیان ھەستی کرد کەسێک نزیک ئەبێتەوە لێی،


꧁𝗛𝗲𝗿 𝗦𝗶𝗹𝗲𝗻𝘁 𝗧𝗲𝗮𝗿𝘀꧂Where stories live. Discover now