♪Tʜᴇ Bᴇᴀᴜᴛᴇᴏᴜs Gɪʀʟ♪

183 34 443
                                    

11

بەخێربێیت.....☘︎︎
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~



- نازانم ئەگەر 'جـیـمـیـن' نەبوایە چی ئەبوو بەڵام باوکە ئەزانم کە یـــون'م لە دەست ئەدا...

بە شێواوی کۆتایی بە قسەکانی ھێنا، باوکی تاساوە بیر ئەکاتەوە ئەو ھەموو کاتە ئەم شتانە ڕویان داوە و ئەویش ئاگادار نەبووە! سەیری یونگی کرد...


+ تۆ شێت بوویت یـونـگـی!؟ چۆن شتێکی وام لێ ئەشاریتەوە تەواوی کاتەکە من پێموابوو کە جۆنگکووک و یـــون' لەگەڵ تۆن لە ماڵەكەی تـۆ!! نەک نەخۆشخانە ئەمە چی نـەفـرەتـیـەکـە!!؟


ئەو توڕە نەبوو بەڵام لە کۆتایی قسەکەی ھاوارێکی کەمی کرد! لە ئەنجامدا ئەو 'بـاوکـە' ، جۆنگکووک بە خێرایی قسەی کرد و سەیری باوکی کرد..


- باوکە! ئەو کارێکی باشی کرد، ئەزانم شڵەژاوی دەربارەی یـــون' بەڵام تکایە ئەمە تێپەڕی! وە ھیۆنگ باشترین کاری کردوە کە ڕاستیەکەی بۆت باس نەکردووە چوونکە ئەگەر شتەکان خراپتر بووان ئەوکات ئەوەی نەئەشاردەوە!



بە ھێمنی قسەکانی کرد و زەردەخەنەیەکی شڵەژاوی کرد بۆ یونگی و باوکی..


+ ئـاھ، تکایە جارێکی تر ئەمەم لەگەڵ مەکەن! ئەمە بۆ من قوورس بوو کچەکەم لە باروودۆخێکی ئاوھا ببینم و دواتر ڕووداوەکانم بۆ بگێڕنەوە!


بە خەمباری قسەکانی کرد و سەیری ھەردووکیانی کرد، ئەمە بۆ باوکێک زۆر ئەبێ کاتێک ئەزانێ یەکێک لەڕۆڵەکانی لە مردن گەڕاوەتەوە!



- ببورە باوکە، من زیاتر گرنگی بە یـــون' ئەدەم و ئاگاداری ئەبم پاسەوانەکان زیاتر ئەکەم! باوکە شتانێک ھەن کە ئێمە نایان زانین!

یونگی سەری لەقاند بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکەی جۆنگکووک و باوکیشی بە گرژی سەیری کرد!


+ کێ دووژمنایەتی ھەیە لەگەڵم؟ ئەمانە سەیرن بە تەواوی باشترە ئاگادار بیت!


سەیری بەردەم خۆی ئەکرد و بیری ئەکردەوە ھەر خۆی دووژمنایەتی لەگەڵ کەس نیە! کەواتە کێ ھەیە ئەو بە دووژمنی خۆی ئەزانێ!؟


- وا ئەکەم! ئاھ باوکە بیرم ھاتەوە لەم ھەفتەیە پەیوەندی بە جـیـمـیـن ئەکەم و بانگھێشتی ئەکەم ...


-/ بۆچی ئەوەندە زوو بڕیار ئەیەیت! تۆ تەنھا ناوی ئەو کوڕە ئەزانیت! سەرەتا ھەوڵ بە کەمێک بیناسیت! ھـاوڕێ..


꧁𝗛𝗲𝗿 𝗦𝗶𝗹𝗲𝗻𝘁 𝗧𝗲𝗮𝗿𝘀꧂Where stories live. Discover now