7
بەخێربێیت.....☘︎︎
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~دانیشتووە لە ژووری کارەکەی و پەرداخێک شەرابی 'بۆرۆدۆ'ی بە دەستەوەیە و لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوە ئەکات...
ھەموو سەرنج و تێبینی خستە سەر ئاسمان کە چۆن ڕەنگی تاریک بووە و باران ئەبارێت بە ھێواشی،
ئەو ماندووە بەڵام لەبەر مناڵەكانی بەرگە ئەگرێ ھێشتا بەرگە ئەگرێت! ئامادەیە دووبارە و دووبارە ڕووبەڕووی ئازار ببێتەوە تەنھا لەبەر ئەوان....
+ ببینە! ئایا ئەتوانی بیبینی؟ من ماندووم ئەم ھەمووە ساڵە ڕۆشتی و ھەموو خەمی ئەم دونیایەت لەسەر دڵم جێھێشت! بۆچی؟ مەگەر خۆشتنەئەویستم؟ ئەی ئەو کاتانەی باوەشت لێم ئەدا و ماچێکت جێ ئەھێشت لەسەر شانم و ئەتووت 'با ئەم ماچە قوورسایی سەر شانی خۆشەویستەکەم نەھێڵێت و پشووی پێ بدات' من بەڕاستی پێویستم بەم کاتانە ھەیە پێویستم بە باوەشتە تا ئاسوودە بم و ماندوویمی تێدا دەربکەم .... 'ئـێـڵـا' بیرت ئەکەم، کوڕەکەت لێم تووڕەیە،کچەکەت پەرێشانە! شتێک بکە...
لەگەڵ جوڵانی پەرداخە شەرابەکەی دەستی قسەکانی تەواو کرد و لە کۆتاییا ئەوەندەی شەراب لە پەرداخەکە مابوەوە خواردیەوە و بە تووندی چاوی داخست، ئەو شەرابە زۆر بەھێزە، بەڵام بە ئاسانی کاری لێ ناکات چوونکە ڕاھاتنی زۆر باشبووە لەگەڵی....
+ من بێ ھەست نیم بۆ 'یـــون' ھیچ کاتێک!
وەڵامی قسەی کوڕەکەی ئەدایەوە کە ھێشتا لە مێشکی ئەزرنگایەوە، سەرەڕای ئەوەی جگە لە شتەکانی چواردەوری کەسی لا نیە بەڵام وەک ئەوەی قسە بۆ کەسێک بکات بەردەوام بوو!
+ ئەزانی 'یـــون' تاقە کچەکەی منە دووایین یادگاری نیوەی ژییانمە! من لێی ناترسم تۆ ھەڵـ.....
قسەکانی بڕدران ھەر کە درگاکە کرایەوە، لای کردەوە و سەیری کرد! لە ناو دەرگاکە وەستاوە و دڵۆپ دڵۆپ ئاوی لێ ئەتکێت! بارانەکە تەڕی کردووە...
+ بە نەفرەت بیت، ئەم حاڵە چیە؟!
خێرا ھەستایەوە و بەرەو ڕووی ڕۆشت و ڕایکێشایە ژوورەوە..
+ پــاســەوان...! گەمژە گەمژە گەمژە نەخۆش ئەکەویت، پــاســەوان..
* بەڵێ گەورەم...
+ ھەر ئێستا خاولی بێنە و جلی پێویست و گەرم ھەر ئێستا...
* ھەر ئێستا گەورەم...
YOU ARE READING
꧁𝗛𝗲𝗿 𝗦𝗶𝗹𝗲𝗻𝘁 𝗧𝗲𝗮𝗿𝘀꧂
Mistério / Suspense꧁فرمێسکە بێدەنگەکانی꧂ '' ئەو بەو جۆرەیە .... شکاوە .... ھەمیشە بێدەنگ ..... پێت وانیە ئەوە زۆر بێت بۆ ئەو ..! ئازارەکانی ھم...! بێدەنگە وەک چۆن مۆم لە کاتی توانەوەشی بێدەنگە ..... چی دەربارەی ھەنسکێکی بچوکیش ...! ئەو نیەتی .....! تەنھا بێدەنگە ، وە...