لە شڵەژاویا خێرا هەموومان هەستاینەوە سەر پێ کە بینیمان پریتی لەلای دەرگاکەوە وەستاوە...
بەتەواوی پیلانی تەواوی ساڵەکە بۆ جاری دووەم شکستی هێنا!!! نە ئەبوو پریتی تێکەڵی ئەم بابەتە بێت..پریتی ڕوخساری سەرسامی هەڵگرتبوو.. بەڵام بێدەنگ مایەوە و ڕووی سوڕاند تا بگەڕێتەوە دواوە...
"هێیی هێیی بۆستە .." یۆنگی خێرا بە دوایا ڕۆشت و قۆڵی گرت...
کەمێک ڕایکێشایە ژوورەوە و دەرگاکەی داخست..
سەیرکردنەکانم لە نێوان پریتی و یۆنگی ، ئاڵوگۆرئەبوو...
من هیچ ئەم کەش و هەوایەی ئێستام بە دڵ نیە..وەکو ئەوەی زۆر نزیک بن لە یەکەوە ڕەفتار ئەکەن..٭گەڕانەوە بۆ سەرنجی پریتی ٭
ئەمڕۆ بڕیارم دابوو خۆم ئاسوودە تر و دڵخۆشتر دەرخەم .. لە دوای ئەو بازاڕیەوە..تا دڵنیابمەوە لە هەلێک کە بە دەستی بێنم بۆ تۆڵەکردنەوه...
هیچ شتێک لە دنیا هێندەی ئافرەتێکی ڕق لە دڵ ترسناک نابێت.. ئاوابوو بیرم لە کوشتن کردەوە...
خۆم نا بەڵکو ئەوانەی وەکو بوکەڵە سەیریان کردم ... تا پیشانیان بدەم ئەو بوکەڵەیە ئەتوانێت چی بکات..جین لەسەر مێزەکە هەستا و داوای لێ کردم چێژ لە خواردنەکە ببینم ..
ڕاستی من لە ئێستادا چێژ لە هیچ،نابینم جگە لە تۆڵە...هەر؟هێندەی خواردنەکەم تەواو کرد .. بڕیارم دا بڕۆم و هەندێ خۆمی لێ نزیک کەمەوە.. تا دەرفەتێک بۆ خۆم درووست کەم بێ ئەوەی گومانم لەسەر بێت...
بە نەرمی ڕۆشتم بۆ ژوورەکەی .. تا گوێی لە دەنگی پێم نەبێت ..
گوێم بە دەرگاکەوە نا تا بتوانم گوێم لێیان بێت.."" ئەوەی لەسەر شەقامەکەش ڕووی دا لەگەڵ هانا ئەوە تاڕادەیەک مافی خۆتی تیابوو ئەو خیانەتی لە سەرۆکەکەی کرد و ژوانی لەگەڵ ڕیچارد بەست و زۆر کار تۆی پوچەڵکردەوە کە زۆر نزیک سەرکەوتن بوو بەسەر ڕیچارد دواتر داوای لێبووردن بکات لەکاتێکا ئێمە وەکو پۆلیسی نهێنی تەنها ویستومانە کچانی وەکو ئەو بپارێزین ....
بۆیە پێت ئەڵێم هۆکار زۆرە تاوەکو پریتی لێت ببورێت و قایلی داواکەمان بێت باشە پریتی کچێکی بەسۆز و تێگەشتووە و زوو لەکەسی بەرامبەر تێ ئەگات....""
دەنگێکی باوەڕ بەخۆ و پیاوانە وتیچی جین پۆلیسی نهێینیە؟!! چی پۆلیسێکی نهێنی ئاوا نەفرەتیانە بێ نرخە ؟!!
پێم وابێ لە سەرەتای بابەتەکەوە نەگەشتووم ..
"لەبیری بکە ڕێگە نادەم پریتی بەهۆی کاری ئێمەوە بخەینە مەترسیەوە پیلانێکی تر دابنێ بەڕێز مین"
گوێم لە دەنگی جین بوو وتی...
بۆچی ئاوا گرنگی پێدەر دەرەکەوێت لێرە ؟، پێم مەڵێ تەواو کاتەکە ئەو نمایشی ڕۆڵێکی تری ئەکرد وەکو پۆلیس...
هێندەی ئاگام لە خۆم نەما دەستم پەستانی خستبووە سەر دەسکی دەرگاکە و کرایەوە لە ناکاو ..
شڵەژاو بووم لە کاتێکا هێشتا شۆک بەری نەدابووم ..
تەنها ڕێک وەستابووم.. هەوڵم ئەدا هیچ کاردانەوەیەک دەرنەخەم ..بەڵام پێم مەحاڵ بوو ..
ناتوانم بەردەوام لێرە بۆستم و سەیری هەموو ئەو کەسە بکەم چۆن سەیرم ئەکەن بە ترسەوە... پێم وابێ لە شوێنێکم نە ئەبوو لێی بم ..
ڕووم سوڕاند ..باشترین کار ئەوەیە بگەڕێمەوە بێدەنگ.. تا بیر لە هۆکارێک ئەکەمەوە بۆ ڕوون کردنەوەی ئەوەی ڕووی دا...زۆر شەرمەزار کەرانەیە.. هیوادارم نەیان زانیبێ کە گوێم گرتوە ..
لەناکام کەسێک قۆڵی گرتم و ڕای کێشامەوە دواوە بە نەرمی..
نەم ئەتوانی بۆستم لە سەیرکردنی.. بە جۆرێک سەیری ئەکردم وەکو ئەوەی ..تەواوی نهێنیەکانم بزانێت.. شڵەژابووم بەڵام ڕەتم ئەکردەوە لاواز دەرکەوم و بۆستم لە تێڕوانینی پێش ئەو ....
"بەتەمانین تا شیبوونەوەی تەرمەکەتان لەوێ بۆستن ،ڕاستە ؟"
نازانم چەند کات تێپەڕی.. تا دەنگی جین .. نیگاکانی پچڕاند..
"چیت گوێ لێ بوو ؟؟"یەکێکیان پرسی کە لە تەنیشت جینەوە دانیشتبوو ...بە دڵنیایەوە کۆری نەبوو..
"جۆرج ، سەرتا ڕێگە بدە دانیشێت .."مین وتی
"ئەزانی تاوانبارێک لە پشوودانێکا ئەتوانێت چەند درۆ ی قایلکەر ڕێکبخات ؟"....یەکێکی تر وتی
"تۆش ئەفسەرێکی پلە بەرز پێم باش نیە گومانت لە تواناکانی خۆت هەبێ بۆناسینەوەیان ، ئەفسەر نام "مین وتی
باشە دڵخۆشبووم مین لایەنی من بوو .. بەڵام بە جۆرێک پێم وایە ئەو گفتوگۆیە گفتوگۆیەکی لێزانانە بوو بەرامبەر من .. تا ترسم هەبێ لە درۆ کردن..
پێیان وایە زیرەکن ....
پێکەنیناویە...
YOU ARE READING
کاتێک گەڕامەوە نیشـــتیمان
Actionمەرج نیە ئەو کەسەی پەیوەندی خوێنیت لەگەڵیدا هەیە دڵسۆزتبێت ...، بۆیە زۆر متمانە بە کەسێک مەکە گەر چاوانیشت بێت....!!!!!! نوسەر : زازا Start. : 10/6 / 2019