خاتوو هانا کاتێک بەڕێگاوە بوو بەرەو ماڵەوە ... پەیوەندی بە پریتی ەوە کرد بە دڵخۆشیەوە .چونکە ئەو خاوەنی ٦ ملیۆن دۆلارە ئێستا ..
"ئاە ..، سڵاو پریتی تۆ ئێستا لە ماڵەوەیت وایە؟ "وتی لە کاتێکا پێکەنین و خۆشی ڕوخساریان گرتبوو ...
"بەڵێ دایکەگیان وا سەرقاڵم بە درووست کردنی خوانی ئێوارە ..." پریتی بە وەڵامدانەوەیەکی پر لە ڕێز وەڵامی دایەوە..
"ئااە نا گیانی من خۆت ماندوو مەکە .. من لەگەڵ خۆم خواردنی خۆشت بۆ ئەهێنمەوە ... حەزت لە چیە بیڵێ .. با بۆت بێنم " وەڵامێکی سەرسامکەر لە هاناوە بوو بۆ پریتی .. بۆیە تەنها سوپاسی کرد...
کات تێپەری .... وە دەنگی لە دەرگا لێدانەکە پریتی لەسێرکردنی فلیمەکەی بری...
پریتی بە ڕۆشتنە پڕ لە خاتوونیەکەی بەرەو دەرگاکە ڕۆشت و بە دەستە ناسکەکانی دەرگاکەی کردەوە ...
بە بزەیەکی گەرم و ماچێکی پر لە سۆز بە خێر هاتنەوی دایکی کرد ....
بەڵام ئایا ئەو دایکە؟
خاتوو هانا خواردنە گەرمەکانی لە لەسەر مێزەکت دانا و داوای لە پریتی کرد بۆ ئامادەکردنی بۆ خواردن تاوەکو ئەو کەلوپەلەکانی لە ژوورەکەی دا ئەنێت ...
٭گەڕانەوە بۆ سەرنجی پریتی٭
دایکم بەڕێوە بوو بۆ ژوورەکەی بۆیە من دەستم کرد بە ئامادەکردنی خواردنەکان ...
کاتێک دایکم گەرایەوە من تەواو بووبووم ...
بۆیە دەستمان کرد بە نان خواردن ...
کەشێکی بێدەنگ بوو .. پێش ئەوەی دایکم قسە بکات ...
" ئێ..، ئحم ..کچم ئەمڕۆ ئاهەنگێک هەیە هاوڕێکانم کچەکانی خۆیان دێنن ...، دێی لەگەڵم بچین منیش حەزم لێیە بچم .. ئێ دێیت وایە ،... ؟" تاکە داواکاری دایکم بوو بۆ ئاهەنگ بۆیە ڕەتم نەکردەوە ....
"بێگومان دایکە جوانەکەی خۆم حەزی لێیە بچێت، من نەیەڵم ؟ ... بۆ من گەمژەم یان چیییی؟" وتم لە کاتێکا ڕوومەتەکانیم ڕا ئەکێشا وە ئەویش پێ ئەکەنی...
لەدەروو بەریی سەعات ٨ بوو ...
دایکم داوای لێ کردم بۆ خۆ ئامادە کردن بۆ ئاهەنگەکە...
بە جوانترین شێوە خۆم ئامادە کرد تاوەکو سەری دایکم بەرز کەمەوە..
دواتر لە ژوورەکەم هاتمە دەرەوە دوای ئەوەی دایکم بانگی کردم ...
بەسەر پلیکانەکا ئەهاتمە خوارەوە وە زۆر ئەترسام بکەوم بە هۆی پێڵاوە بەرزەکانم
"واهههـــ ئاوا زۆر جوان دەر ئەکەویت پریتیەکەم ..." دایکم وتی لە کاتێکا زۆر سەیر سەیری ئەکردم
"ههههـــ.. ، سوپاس دایکەگیان... بەڵام تۆ بۆچی وا سادە دەر ئەکەویت .... " وتم لە کاتێکا دەستەکانم لە ملی دایکم ئاڵاندبوو...
"من تەمەنی ئەوەم نەماوە کچم کەس وا ناکات ...دەی دەی با بەڕێ بکەوین و دوا نەکەوین دەی تەکسیم بانگ کردووە..." دایکم وتی لە کاتێکا زۆر بە پەلە دیار بوو
"باشە... بەڵام بۆچی تەکسی ئەی بەڕێز بڕاون نامان بات... ؟" وتم بە سەر سوڕ ماویەوە ... چونکە بۆ خوانی ئێوارەش نەهات ...
"نا .. ئەو لە کەشتیەکەی کاری هەیە ..دەی با ئێمە دوانەکەوین.."وتی و بەڕێ کەوت بۆ دەرەوە...
بۆیە لەگەڵی بە پەلە ڕۆشتم ......
سەرکەوتینە سەر تەکسیەکە و دایکم ناونیشانێکی پێ وت......
منیش سەیری دەرەوەم ئەکرد بە هێمنی .. تاوەکو لە ناکاو بیرم کەوتەوە مۆبایلەکەم بەجێهێشتوە لە ماڵەوە....
بۆیە خێرا بە دایکم وت ...
شۆفێری تەکسیەکە وتی "خاتوون .. ئەتەوێ بگەڕێمەوە ...؟"
"بەڵێ تکایە ... ئەوە گرنگە " وتم بە سوپاسەوە
"نانا نەخێر کچم زۆر دوا ئەکەین ... دواتر .. تۆ بەردەوام بە کوڕم " دایکم بابەتەکەی بە کۆتا هێنا....
"باشە پورێ...!" شۆفێرەکە بەڕێزەوە وتی و بەردەوام بوو لەسەر ڕێگاکەی ..
.
.دوای ماوەیەک گەشتینە شوێنی مەبەست ...
بەڵام ئەوە بە خانوویەکی ئاساییی نە ئەچوو بەڵێ ئەوە کۆشکە ....
زۆر گەورە و سەرسوڕ هێنەر بوو ...
دایکم چی کاری هەیە لێرە ...؟
ئاهەنگ لێرە؟؟؟!!!!
YOU ARE READING
کاتێک گەڕامەوە نیشـــتیمان
Actionمەرج نیە ئەو کەسەی پەیوەندی خوێنیت لەگەڵیدا هەیە دڵسۆزتبێت ...، بۆیە زۆر متمانە بە کەسێک مەکە گەر چاوانیشت بێت....!!!!!! نوسەر : زازا Start. : 10/6 / 2019