.
.
.ئێستا لە نێو فرۆکەیام لە ئەمریکاوە بۆ کۆریا بۆنیشتیمانەکەم ..... هەرچەندە من لە ئەمریکا راهاتووم وە حەزم لەوە نیە بگەرێمەوە بۆ کۆریا ...ئایا کەسێک هەیە حەزی لە گەڕانەوە بۆ نیشتیمان نەبێت؟؟....
من ناوم( پریتی) ە ، تەمەنم 22 ساڵە .....لە خێزانێکی مامناوەندیم ...
کاتێک تەمەنم 10 ساڵان بوو باوکم کۆچی دوایی کرد بەهۆی ڕووداوێک لە ئۆفیسەکەی...دوای ساڵێک دایکم دووبارە هاوسەرگیری کردەوە لەگەڵ بەڕێز براون ، ئەو پیاوێکی بەڕێزە وە زۆر گرنگی بەمن دەدا وە من زۆرم خۆش ئەویست ..ئەو ئەمریکییە ،وە خێزانەکەی ژیانێکی باش ئەژین لە ئەمریکا بەڵام ئەو هیچ بەشە میراتێکی باپیری وەرنەگرت وەکو خوشک و براکانی بۆیە لە ڕووی دارایەوە لەوان لە خوارترە...
کاتێک تەمەنم 15 ساڵان بوو خێزانەکەم توانای بەخێوکردنی منیان نەبوو بۆیە دایکم زۆری لە بەڕێز براون کرد کە من بنێرێتە ئەمریکا لەگەڵ خوشکی بەڕێز براون بمێنمەوە تاوەکو خێزانەکەمان لەڕووی دارایەوە باشتر ئەبێت.. من ئەوکات نەمدەویست بڕۆم وە ئەگریام بەڵام بەڕێز براون بەڵێنی پێدام کە ئەوێم بەدڵ ئەبێت و تەنانەت ئەشم گەڕێنێتەوە بۆ کۆریا ،بۆیە ڕازی بووم ... ئەو هەمووکات ڕاستگۆ بوە بۆ متمانەم پێ کرد....
.
.
."تکایە پشتوێنی سەلامەتیەکانتان ببەستن کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەیە"
دەنگی ئەو خاتوونە منی لە خەیاڵەکانم هێنایە دەرەوە
.
.دوای چەند کاتژمێرێک لە فرۆکە خانە هاتمە دەرەوە ..
دایکم و بەڕێز براون لەوێ چاوەڕێم بوون ..
دەستم بەرز کردەوە وەکو نیشانەیەک بۆ ئەوەی من لێرەم ..هەربەڕاستی ئەوان لە شێوەیا هیچ نەگۆراون تەنها چەند تاڵە قژێکی سپی کەوتۆتە قژیانەوە..
دایکم و بەڕێز بڕاون خێرا ڕایان کرد و باوەشیان لێدام هەرکە منیان بینی،
زۆر دڵ خۆش دیار بوون بە بینینم ...
ڕاستی من حەزم لە کۆریا نەبوو بەڵام کە ئەوانم بینی هەست ئەکەم ژیانە خۆشەکەم تازە دەست پێ ئەکات..
.
.ڕۆشتینە ماڵەوە و کاتی زۆر خۆش و نایابمان بەسەر برد ... تەنانەت من لە باوەشی دایکم خەوتم ...
بەیانی بوو چاوەکانم کردەوە بەهۆی ئەو دەنگە دەنگەی دایکم و بەڕێز براون دروستیان کردبوو بە کەوچک و تاوە و قاپ لەسەر سەرم بە پێکەنینەوە لەسەر سیسەمەکە دانیشتم و وتم "چیتان ئەوێ؟؟"
دایکم هاواری کرد بە گاڵتەوە...
"تەمبەڵ واتا چی چیتان ئەوێ؟ ئەی تۆ نا ڕۆیتە زانکۆ تۆ ئێستا لە بەشی پزیشکی ئەخوێنی نابێت ئاوا نا تەندرووست بخەوی ... چچچچچ هێشتا من فێرت بکەم؟"
YOU ARE READING
کاتێک گەڕامەوە نیشـــتیمان
Actionمەرج نیە ئەو کەسەی پەیوەندی خوێنیت لەگەڵیدا هەیە دڵسۆزتبێت ...، بۆیە زۆر متمانە بە کەسێک مەکە گەر چاوانیشت بێت....!!!!!! نوسەر : زازا Start. : 10/6 / 2019