.6.

280 77 180
                                    


"بەم بۆنەیەوە خۆت زۆر جوانکردووە " وتی لە کاتێکا چاوێکی داگرت...

"نەفرەتت لێ بێت ...، خوێری ...!"وتم ویستم زلەیەکی لێ بەم بەڵام........
بەتوڕەیی و زۆر بەخێرای هەستایە سەر پێ و دەستی بە توندی گرتم و بەرزی ئەکردەوە کەوای ئەکرد ئازارەکە هەموو قۆڵم بگرێتەوە... "بە کێ ئەڵێی خوێری.... هەرزان فرۆشراو .. ئەو دەمە بچوکەت بگرە ..تێئەگەیت..، ئەوەی کە بە هەرزانی فرۆشراوە تۆیت قبوڵی بکە .... ، هیچ هەڕەشەم لە دایکت نەکردووە ...بەڵام خۆی ڕازی بوو کە بە ٦ ملیۆن دۆلار بتفرۆشێت .... ..، کاتێک تۆی وا خێرا هێنا بۆ ئێرە وە بەو جۆرە تۆش خۆت جوانکردووە وەکو بچیت بۆ ئاهەنگ وتم دیارە زۆر پێویستی پارەن .. ئەگەر نا هیچ کچێک حەز بەوە ناکات بفرۆشرێت .. وە نەک تەنها دایکێک هیچ مرۆڤێک ڕۆڵەکەی خۆی نافرۆشێت بۆیە لە باشی خۆم هەندێ وردە پارەی ترم بەو دایکە چاوبرسیەتدا یان بۆستە ڕەنگە تۆ حەزت بەوە کردبێت بفرۆشرێیت  !؟ " وتی لەکاتێکا سەری هێنابووە خوارەوە تاوەکو چاوەکانی باشتر ئاراستەی چاوم بکات ... لەکاتێکا من لەبەر ئازاری قۆڵم و بەرزی باڵای ئەو قاچم چیتر زەوی نە ئەگرت ، بۆیە خۆم بە یەخەی چاکەتەکەی ئەو گرتبوو وە قاچەکانم چەند بەرزتر کردبایەوە نەئەگەشتم بە باڵای ئەو تاکو ئازاری قۆڵم کەم بێتەوە.... بەڵام قسە ڕەقەکانی کە ڕاستیە وەکو تیر دڵە بچوکەکەمی بریندارکرد ئازاری دڵم بەهۆی لوولەکانی خوێنەوە ئەگوازرایەوە بە هەموو جەستەم .....

تاکو گوڵە گەشاوەکەی ناخی هەڵوەراندم .....

.
.

زۆر بە قوڵی سەیری چاوەکانیم ئەکرد جگە لە ڕاستگۆی هیچم نە ئەدۆزیەوە تامەزرۆی ئەوە بووم کەسێک لەو خەوە ناخۆشە خەبەرم کاتەوە...
بەڵام خۆ ئەمە خەو نیە کچە هەرزانەکە......
بۆیە تاکە هیوام لە دەست دا بۆ هەمیشە ....
من کاڵام ؟ بەڵێ چونکە کاڵا ئەفرۆشرێت ...
کەواتە من هەستم نیە چونکە کاڵاکان بێ ڕووحن....

.
.
.

زۆر جار ژیان مرۆڤەکان لە قوڵای خۆشی
ئەگۆڕێت تەنها بە بووکەڵەیەکی بی هەست

باشترینەکان دۆڕاون ....

فرمێسک تەواو بینایی گرتبووم وەکو کانیاوێکی بێ سەرچاوە بەردەوام بوو لە هاتنە خوارەوە.....

ئەو قۆڵی شلکردمەوە تا بەردانی... بە بێدەنگی سێری ئەکردم...

توانیم قاچم لە سەر زەوی دانێم ....

یەخەی ئەوم بەردا ....

چەند هەنگاوێک هاتمە دواوە بەبێ ئەوەی سەیری پێش خۆمبکەن ...

لە سەیرکردنمەکانما هیچ ئاسۆیەک نەبوو...
بێ ئامانج ...
بێ هیوا.....
چونکە کاڵاکان بێ ڕوحن...

بەڕێکی لە پێشی وەستام....

توانیم گوێم لە دەنگی بێت کاتێک ڕووی خۆی سوڕان بەرەو پەنجەرەکە و پشتی تێکردم بە تۆنێکی نزم وتی " ڕوخسارت بشۆ ... دەست شۆرەکە لەلای ڕاستەوەیە"

بەرەو دەست شۆرەکە ڕۆشتم بە بێ دەنگی بۆ کردنی ئەوەی پێی وتم هەرشتێک بێت گرنگ وتی کە بیکەم....


٭سەرنجی -جین٭

هەندێک ڕووم بەرەو لای ڕاست سوڕاند ...
بۆ دڵنیابوون لەوەی بەرەو ئەوێ ڕۆشت...

بێ دەنگ ....شکاو ... بێ هەست .....

تەنها ڕۆشت و ڕووخساری شت و گەڕایەوە بۆ پێشم ... وەستا...

بۆچی وا ئەکات؟...
یان ...

ڕاستیەکان بۆ دڵە بچوکەکەی قورسن ؟..

"بڕۆ لەوێ دانیشە تا دێمەوە" وتم چونکە نەم ئەویست تەواوی ڕۆژەکە بە پێوە بۆستێت ..

ترسیشم لە کاری ئەو نەبوو چونکە ئەم زانی هیچ ناکات بە حاڵیەوە دیارە...

ڕۆشتم ....

هەندێک کارم هەبوو لەگەڵ جۆرج ئەوم تەواو کرد....

جۆرج یەکێکە لە پیاوە هەرە متمانە پێکراوەکانم ...

دەورێ کاتژمێر 2am گەڕامەوە .....

دونیا زۆر تاریک بوو .....

دەرگای ژوورەکەمم کردەوە واتا ژووری کارەکانم ئەوەی پریتیم تیا بە جیهێشت ....

بەڵام ڕووناکیەکان پێ بوون ....

بەڵێ پریتی هێشتا لەوێ دانیشتبوو ....

ئەتوانم سوێن بخۆم کە بۆ خولەکێکیش جوڵانی پێوە دیار نەبوو ....

چۆنم بە جێهێشت هەر بەو جۆرە بوو .....

بەم شەوە درەنگە هێشتا لێرەیە ...،،؟؟...

"هێی پریتی .. بۆچی نەخەوتوویت..؟" وتم بە زانخوازیەوە...

"تۆ وتت کە لێرە دابنیشم تا دێیتەوە ..." پیتەکان زۆر بە نەرمی و کزی و بێ توانایی لە دەمە بچوکەکەی ئەهاتنە دەرەوە...

قوڕگی ماندوو بووبوو .. دیاربوو کە زۆر گریاوە...

"باشە وەرە گەمژە ژوورەکەت پیشان بدەم"

وتم لە کاتێکا سەرسام بووبووم ئەو کچە قسە زانە ئێستا چەند گەمژەیە....

هەستایە سەر پێ .. بۆیە منیش بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم ...

دەسکی دەرگاکەم گرت تاکو بیکەمەوە ....

بانگی کردم ....بە ناوم ...

لەگەڵ دەنگە خۆشەکەی ....

هەموو شتێکی نایابە بەڵام بۆچی بوو بە دوژمنم ؟!!

"جین........" وتی








 کاتێک گەڕامەوە نیشـــتیمانWhere stories live. Discover now