مین ڕووی لە من کردەوە.."گوێت لە هیچ شتێک بوو ؟"بەزانخوازیەوە پرسی..
ئاگادار بووم چاوەکانی جین تەواو سەرنجیان لەسەر من بوو بەڵام بە جۆرێک توڕە دەر ئەکەوت..
"بەڵێ گوێ بیست بووم " بە ساردی وتم
مین تەنها بێدەنگ بوو وە سەری ئەلەقاند ..بە مانای تێگەشتنی..
"لەو شوێنەی کە باسی شەرەکەتان کرد لەگەڵ هانا..."ئەوەشم زیاد کرد تا زیاتر ورد بێت
"وە تاوانبارەکان پێویستە درۆ ڕێک بخەن نەک ئەو کەسەی کە قوربانیە بەڕێز نام ." سەرم بە لاکەی تر سوڕاند تا ڕوخساری نام ببینم و بە ساردی وتم .. وابزانم ناوەکەم ڕاست وت بەڵام ئەوە ئەو ناوە بوو لە مین'ەوە گوێبیستی بووم...
بێدەنگ مایەوە و تەنها سەیری کردم..
"کەواتە بە کورتی پێت ئەڵێمەوە ، ئەو شتانەی لە ژیانت ڕووی داوە لەو کاتەوەی جین ت بینیوە هەموو پیلانە.. ڕاستی ئەوەیە جین هەرگیز مافیا نەبووە.. بەڵام بەهۆی پیشەکەیەوە ناچار بوو بۆ ماوەی ساڵێکی ڕێک ڕۆڵی مافیایی بگێرێت.. هانا ئەو کەسەبوو کە یارمەتی دەری بوو پێش جۆرج.. بەڵام خیانەتی کرد و هەموو شتێکی هەڵوەشاندەوە کە جین بۆ ماوەی ساڵێک شەون و خونی بۆ کردبوو.... ئەوان پۆلیسی نهێنین .. ناتوانن ئەو بابەتانە بە ئاسانی باس بکەنەوە و شەری لەسەر کەن.. بۆیە ئەو شەڕەی تۆ بینیت... ڕاستی بابەتەکە لەسەر ئەوەبوو بەڵام بە شێوەیەکی کۆد .. ڕاستی ناتوانین هاناش دەست گیر بکەین چونکە هیچ بەڵگەیەکمان نیە... ناشمانەوێ لەبەر هانا پیلانەکانمان دژی ڕیچارد زیاتر شکست بێنێ"مین وتی .. کەمێک وەستا وەکو ئەوەی چاوەڕێی وەڵامێک بێت لە منەوە..
"بەردەوام بە"بە ساردی وتم
"باشە...، دواتر تۆ تێکەڵی بابەتەکە بووی.. هانا ئێستا دەستی لەگەڵ ڕیچارد تێکەڵە کە یەکێکە لە تاوانبارە بەهێزەکان.. ئەو چەندین ساڵە بازرگانی بە ئافرەت و منداڵ و گەنجان ئەکات.. چی بە هۆکاری جەستەیی یان فرۆشتنەوەی ئەندامەکنی جەستە.. گەر جوان و سەرنج ڕاکێش بێت بە جۆرێک بازرگانی ئەکرێت.. وە گەر زۆر سەرنجڕاکێش نەبێت بە پێی ئەو ستانداردەی کە هەیەتی جۆرێکی تر .. بارزگانیەکەی بەتەواوی جیهانەوە بڵاو کردۆتەوە.. هەروەها بەم دواییانە سەرقاڵی دووبارە ڕفاندن و فرۆشتنەوەی کۆیلەیە لە نێوان کیشوەرەکان.... گەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت ئەوا کار لە کات ئەترازێ و تێکەڵی سیاسەتەکار و دەسەڵاتدارانی بازاڕی ڕەش ئەبێت.. ئەوکاتیش بۆ هەمیشە ناتوانرێت دەست گیر بکرێت... ئەو لە ئێستایا داواکراوی یەکەمە لە کۆریا...ئەو کاتە جین لە لوتکەی توڕەیی و مزاجێکی خراپا بوو بەهۆی تێک چونی پیلانی تەواوی ساڵێکی ...کە تۆ دەرکەوتیت و لەسەر هانا بە شەڕ هاتی.. ڕاستی سەرەتا بە دوای تۆڵە کردنەوە بوو بەڵام دوای ئەوەی زانیاریمان دەست کەوت کە هانا ئەو هەواڵەی بە ڕیچارد داوە .. ڕیچارد لە گەڕان بوو بە دوای تۆیا.. چونکە تۆ جوانیەکی کۆری-ئەمریکیت هەیە.... کە ئەوەش یەکێکە لە ڕوخسارە ویستراوەکان کە دەگمەنە....ئەو ئەتوانێت بە جۆرەها سود لە تۆ وەربگرێت...بۆیە جین تۆی هێنایە ئێرە...بە داخەوەم کە ڕێگایەکی هەڵەی هەڵبژارد ... نەمان ئەزانی خێزانەکەت قایل ئەبن بەو ڕێگایە بۆیە ڕێگەمان پێدا بیکات بەو پێەی وای لێئەکات زیاتر مافیایی دەرکەوێتلە نێو خەڵک و کۆمەڵەکان "مین بەردەوامی پێدا....
هەستم بە سەرلێشێوان ئەکرد وەکو ئەوەی مێشکم هەموو ئەو زانیاریە لە ناکاوانە قبوڵ نەکات...
مین جەنتایەکی دەرهێنا و لەسەر مێزەکە لە پێش منەوە کردیەوە .. جۆرەها بەڵگە و زانیاری تێدابوو بۆ سەلماندی یەک بە یەکی قسەکانی.. تەنانەت وێنەی من..
"چـ..چۆن بزانم ئەوەی ئێوە ئەیڵێن درۆ نیە ؟!"پرسیم
مین باجی فەرمی پۆلیسیەکەی لە پێشم دانا.. هاوکات هەموو ئەوانەی تر..
٭سەرنجی جین٭
پشتم بە کورسیەکەم دادابوو.. بە ڕوخسارێکی هێمنەوە... بەڵام دڵم تەواو شڵەژاو و ترساو بوو ..گازم لە نینۆکی پەنجە گەورەکەم ئەگرت بەهۆی دڵەڕاوکێمەوە.. بەهۆی توڕەیەکی کاتی ئەو کچەم تێک دا.....
لە ڕوخسار و قسەکردنەکانی پریتی تێگەشتم کە چەند ڕقی هەڵگرتوە بەرامبەرم ..
بە هێمنی نزام ئەکرد کە هێمن بێتەوە و ئەو ڕقەی دڵی دامرکێتەوه...
دەنگە لەرزیوو و چاوە ڵێڵەکانی ....کاتێک پرسی کە چۆن دڵنیابێتەوە..
وای کرد دڵم بلەرزێت .. هەستێکی سەیر وەکو ئەوەی بمەوێت دڵم بە توندی بگوشرێت تا بێتەوە سەر خۆی...بە هێمنی وەستا بوو سەیری ئەو وێنە و بەڵگە و باجانەی سەر مێزەکەی کرد..
بە روونی ڕوخساری کەسێکی ونبووی هەڵگرتبوو ..وەکو ئەوەی ئێستا نازانێت چی بکات و باوەڕ بە کێ بکات....
ئەو دوژمنی دۆستە و دۆستی دوژمن ، هیچ لاریبوونێک نیە بۆ ئەو کاردانەوەیەی هەیەتی..
لێوەکانی خۆی گوشی کاتێک فرمێسکەکانی وەکو دەنکۆڵی مرواری کەوتن...
هەموان چاوەڕێی وەڵامێک بووین لەوەوە.
"پریتی ؟!"بانگم کرد تا سەرنجی بێنمەوە و بێتەوە سەر خۆی..
"بە نەفرەت بن" لە ژێر لێوەوە وتی کە بە ئەستەم ئەمتوانی گوێم لێ بێت..
ڕووی سوڕاند و گەڕایەوە پاش..
پێش ئەوەی لە دەرگاکە تێپەڕێت .. کەوت و هۆشی لە خۆی نەما..
خێرا هەڵبەزیمەوە و بەرەوڕووی ڕام کرد.
سەرم لە باوەشی خۆم دانا ..سەیری لێدانی دڵ و هەناسە دانیم کرد.
چەند جارێک سوک پیام کێشا و سەرم جوڵاند تا هۆشی بێتەوه بێ وەڵام بوو
"من پەیوەندی بە پزیشکەوە ئەکەم"جیمین وتی و خێرا لە ژوورەکە ڕۆشتە دەرەوه
هەڵم گرت و بەرەو ژوورکەی خۆی بەڕێکەوتم..
YOU ARE READING
کاتێک گەڕامەوە نیشـــتیمان
Actionمەرج نیە ئەو کەسەی پەیوەندی خوێنیت لەگەڵیدا هەیە دڵسۆزتبێت ...، بۆیە زۆر متمانە بە کەسێک مەکە گەر چاوانیشت بێت....!!!!!! نوسەر : زازا Start. : 10/6 / 2019