.10.

392 68 265
                                    

من و جۆرج گەڕاینەوە بۆ کۆشکەکەم دوای ئەوەی گەشتینە ئەو بڕیارەی پێش ئەوەی ئاهانگەکە دەست پێ بکات ئەبێت ئێمە باشترین پیلان هەڵبژێرین بۆ سەرکەوتن بەسەر ڕیچارد ..

ئێستا لە ژووری کارکردنم دانیشتووم و مێشکم سەرقاڵە بە بیرکردنەوە لە پیلانێک ...
ئەو ڕیچاردە زۆر فێڵبازە ئەبێ پیلانێکی زۆر پتەو بێت تاوەکو بتوانین سەرکەوین بە سەریا ...
پیاوێک بەکرێ بگرین ؟
نا ئەوە نابێت ئەو ئەزانێت ئەو گومان لە پیاوە دڵسۆزەکانی خۆشی ئەکات ...
ڕاستەوخۆ هەڵبکوتینە سەری ؟ ئەوەش زۆر گێلانەیە..

ئاهـ بێزاربووم ....

لە دەرگای ژوورەکەم درا وەکو هێمایەک بۆ هاتنە ژوورەوە ..
خۆم ڕێک کردەوە داوام کرد بێتە ژوورەوە ...
ئەو کەسە ئیرین بوو...
"گەورەم ، خاتوو پریتیم هێنایەوە لە بازارکردن وەکو وتت زۆیی یارمەتی دا لە بازارکردنەکەی .." ئیرین وتی

"زۆر باشە دەست خۆش  ئەتوانی بڕۆیت " وتم  بەڵام ئەو هێشتا وەستابوو وەکو بیەوێت قسەیەک بکات و نایەوێت ..

"ئەتەوێ شتێک بڵێی کوڕی گەنج ،  دەی دەی بیڵێ بزانم چیە ؟ کوڕم " بەگاڵتەکردنەوە وتم

"ئاهــ گەورەم بۆستە لە گاڵتە کردن بە من هیوادارم ڕۆژێک تۆش وەکو من ئاشق بیت ئەوکات ئەزانی هەستم چۆنە ...
ئێستاش ئەمەوێت پشوو بەیت بە من و زۆیی بە بیانوی ئەوەی ئەمڕۆ هەردووکمان ماندووبووین ، چونکە ئەمەوێ ئەمڕۆداوای ژوانی لێ بکەم و هەستی خۆمی بۆ دەربڕم .." وتی و بزەیەکی گەورە و قشتی کرد ..

" هههههههـــ ، تۆ خۆت پشووت بە خۆت دا چیتر لەسەر من مایەوە  هههههــ هەرچۆنێک ئەتەوێ ئیرین ، گەر پێویستت بە شتێک یان پارەو شتیش بوو پێم بڵێوە باشە " وتم و هەوڵم دا بزەیەکی شیرینی بۆ بکەم ..

"سوپاس گەورەم سوپاس هیۆنگ سوپاس جین سوپاس قۆزترین کوڕی جیهان سوپاس جوجو" بەردەوام بوو لە کارە بیزارکرەکانی تاوەکو چووە دەرەوە دوای ئەوەی هاوارم بۆ کرد و وتم "تەنها بڕۆۆۆ "

هیوادارم زۆیی خۆشەویستی ئیرین بۆ خۆی قبوڵ بکات گەر ئەوە ڕوو نەدات ئیرین بەڕاستی دڵی ئەشکێت ...
ئەوشەوەم بە بیرکردنەوە لە پیلانێکی گونجاو بەڕێکرد بەڵام بێ ئەنجام بوو ..

بەیانی کاتژمێر 7:00AM بوو ، کاتێک سەرقاڵی چاکردنی کاتژمێرەکەی دەستم بووم ، لە دەرگا درا کە بووە هۆکارێک بۆ شکاندنی بێدەنگێکەی ژوورەکە ...
"وەرە " وتم..
" سڵاو گەورەم ویستم بڵێم نانی بەیانی ئامادەیە " زۆیی وتی لەکاتێکا دەستەکانی لەیەک ئاڵاندبوو وە وەکو هەموو کاتێک  سەیری پێش قاچەکانی خۆی ئەکات وەکو ڕێزێک پێم وایە بەڕاستی لەگەڵ ئیرین لەیەک ئەوەشێنەوە ...

تێبینی ملوانکەکەی ملیم کرد کە تێکەڵەیەکی جوان بوو لە پیتی E & Z ،  پێم وایە ئەو هەلێکی بە ئیرین داوە .. بەڕاستی ئەمەش مایەی خۆشبەختیە بۆیان ..

 کاتێک گەڕامەوە نیشـــتیمانWhere stories live. Discover now