.7.

312 72 180
                                    







هەستایە سەر پێ .. بۆیە منیش بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم ...

دەسکی دەرگاکەم گرت تاکو بیکەمەوە ....

بانگی کردم ....بە ناوم ...

لەگەڵ دەنگە خۆشەکەی ....

هەموو شتێکی نایابە  بەڵام بۆچی بوو بە دوژمنم ؟!!

"جین........" وتی 

"هم ؟ ..." وەکو هێمایەک بۆ بەردەوامبوون بۆ قسەکردنی وتم

"ئەتوانم بچمە دەست شۆر؟؟ " وتی کاتێک سەیری  قاچەکانی خۆی ئەکرد و ڕوومەتەکانی پەمەیی هەڵگەڕابوون ....

"باشە بۆچی  پێش ئەوەی من لێرە بووم نەڕۆشتی  ؟" وتم بە سەرسوڕمانەوە...

" ئاخر تۆ وتت لێرە دابنیشم   و نەجوڵێم ..... بۆیە منیش نەچووم..." وتی و بەشی کۆتایی بە نزمی و شەرمەوە وت  بۆیە  ڕوومەتەکانی ڕەنگە پەمەییەکانی بەرەو سوری ئەبرد.....

" باشە ، کەواتە من لە دەرەوە چاوەڕێت ئەکەم .."وتم کاتێک بزەم بەهۆی گوێرایەڵیەکەی ئەوەوە گرتبوو ....

"باشە .." بە شەرمەوە وتی..

من ڕۆشتمە دەرەوە و لە دەرەوە وەستام ....
بیرکردنەوەکانم دابەشبووبوو لە نێوان کارەکانم و کێشەکانم و هاوڕێکانم و پریتی .......

بۆچی پریتی ؟ ... بۆچی شێوەی ئەو لە پێش چاوەکانم لاناچێت ..؟ ئەمە ئەو خۆشەویستیەیە کە دایکم باسی بۆ ئەکردم ؟...
نیگاکاکردن لەو هەمان نیگاکانی دایک و باوکم بیر ئەخاتەوە....
ئەمە وام لێ ئەکا تامەزرۆی بینینی بم ...

بەڵام من باوەڕم بە خۆشەویستی یەکەم نیگا نیە...
کەواتە بۆچی ئەمە وا بێت...،؟

کردنەوەی دەرگاکە لەلایەن پریتیەوە ، وای کرد ڕووم بسوڕێنم بەرەو ئەو ئاڕاستەیە...

بە ناسکی قژی سەر ڕوخساری برد بەرەوە پشتی گوێی ...
بۆچی ناتوانم درۆ لەگەڵ خۆم بکەم ..
بەڕاستی ئەو جوانە ..
ناسک ، وەکو ئەوەی پێویستە لە نێو نەرمترین شت هەڵبگیرێت تاکو ئازاری پێنەگات ، ...

"کەواتە با بڕۆین ..."وتم کاتێک ڕووم لە پێش خۆمەوە بوو ....
د

ەستەکانم لە گیرفانەکانم دانا  و بەرەو بەشی سەرەوەی کۆشکەکە ڕۆشتین....

هەوڵم دا باشترین ژووری کۆشکەکەی بۆ دا بنێم نەوەک ئازاری پێ بگات ،...

دوای ئەوەی بە تەنها لە ژوورەکە مایەوە  ....
کاتێک من ڕۆشتم .....

دوو پاسەوانم بۆ چاودێریکردنی دانا ...

نازانم بۆ چی هێندە نەرمم لەگەڵی لە کاتێکا من گوایە ئەوم بۆ تۆڵەکردنەوە هێناوە بۆ ئێرە تاکو پیشانی بدەم کە من کێم .....

بەڕاستی جگە لە دڵە نەرمەکەم بۆی هیچی ترم نیشان نەداوە .....
لە دەوری کاتژمێر 7:20am بوو ..
لە بیرکردنەوە بووم لە پریتی کاتێک لە ژووری کارکردنەکەم دانیشتبووم ...

قسەکانی هاوڕێ و هاوکارکەم منی لە خەیاڵەکانم دەرهێنا ....

"ئەو کچەیە  کە ناوی پریتی ــە ...؟" جیمین وتی کاتێک لە ژوورەکە لە لایەکی دەرگاکە  پشتی بە دیوارەکەیا نابوو ...

نازانم کەی بوو هاتۆتە ژوورەوە بە بێ ئەوەی ئاگادار بم ....

"چی ؟ مەبەستت چیە لەو قسەیەت ؟ " وتم ...

"خۆت مەدزەرەوەوە باشە ، تۆ ئەزانیت باسی چی ئەکەم سەیرێکی خۆت بکە خەیاڵ تۆی بردۆتە شوێنێکی یان ڕەنگە تەنها ژوورێک لەم ماڵە .....
بزە ئەکەیت .....
هەموو ئەوانە بۆ ئەو کچەیە کە ناوی پریتیە؟ ئەو کچیە چی کاری هەیە لەم ماڵە ؟ ...
لە جۆرجم پرسی بەڵام وتی کە هیچ نازانێت تەنها تۆ ئەوت لێرە هێشتۆتەوە ....
کەواتە وەستاوم بۆ ڕونکردنەوەکانت هیۆنگ " جیمین دوای تەواوبوون لە قسەکانی لەسەر کورسیەکەی پێش مێزەکەم دانیشت و سەیری ئەکردم ، و چاوەروانی وتەیەک بوو لە منەوە ...

"تەنها .. ئێ تەنها ئەوم بە دڵە باشە بەڵام ئەو هیچ شتێک نازانێت ..." وام وت چونکە بەڕاستی بیرم کردەوە گەر بڵێم ئەوم کریووە ئەوا تەنها لە ئاستی ئەو کەم ئەکەمەوە ، خۆی من ئەوەم ئەویست و تەنها بۆ ئەو ئامانجە ئەوم هێناوە بۆ ئێرە بەڵام نازانم بۆچی حەز بەوەناکەم کەسێک بە کەم لێی بڕوانێت ؟

"واو واو واو .. لە کۆتایا پیاوە بە تەمەنەکەمان ئاشق بووە وااا بڕوابەوە ناکەم ..
ئەبێت ئەو پریتیە چەند نایاب بێت توانیوێتی دڵی کەسێکی وەکو تۆ بەرێت لە کاتێکا تۆ هیچ گرنگی بە کچان نادەیت واو ..
بەڕاستی تامەزرۆم بیبینم  ..." وتی کاتێک ڕوخسارێکی زۆر دڵخۆشی پیشان ئەدا ..
هەر بەڕاستی من ئەوەندە  سارد بوومە؟؟...

"دەی دەی هەستە پیشانم دە بەڕاستی ئەمەوێ بیبینم" ئەوەشی بۆ قسەکانی زیاد کرد....

ترسام گەر بیبەم بۆ لای هەموو شتێک تێک بدات ...
بۆیە ڕازی نەبوم و داوام لێ کرد کە بۆ جاری داهاتوو بێت ...

دوای تەواو بوونمان لە کارەکانمان ، داوام لە جیمین کرد کە کاری ئەو گەمژەیە بە زووترین کات تەواو  بکەین من چیتر ناتوانم چاوەروانی هەلێک بم خۆم هەل بۆ خۆم دروست ئەکەم ....

دواتر جیمین ڕۆشت ...

دوای چەند خولەکێک پێم وابوو کە پێویستە سەیرێکی پریتی بکەم  ، تەنها وەکو چاودێریکردنێک ئەمەوێ چاوم لەسەری بێت هەرچۆنێک بێت ناتوانم بەتەنها بۆ ماوەک جێی بهێڵم وایە؟...

ئاهـــ من چی ئەڵێم تەنانەت باشنیم لە درۆکردن لەگەڵ خۆم ...

من کەوتوومەتە داوی ئەو ..؟!!

قسەکانی جیمین بۆ من ڕاستە  ..؟!!

من کەوتوومەتە خۆشەویستی کەسێک کە گوایە وەکو دوژمنم سەیریم ئەکرد ؟؟

من گەمژەم یان کوڕێکی هەڵەشە؟!

 کاتێک گەڕامەوە نیشـــتیمانWhere stories live. Discover now