.8.

265 65 120
                                    

دوای ئەوەی وەکو گەمژەیەک لە گفتوگۆ کردن لەگەڵ خۆم تەواو بووم ...
لە ژوورەکەم چومە دەرەوە و بەرەو ژوورەکەی پریتی ئەڕۆیشتم ...

گەشتم بەو شوێنەی مەبەستم بوو . لەدەرگاکەم دا بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە ، دەنگ نەبوو بۆیە ڕۆشتمە ژوورەوە  ، بینیم کە لە پشتەوەی دەرگاکە کەوتووە ، دیار بوو کە خەوی لێ کەوتووە بەڵام بۆچی لێرە؟..
نزیکتر بوومەوە و لەسەر ئەژنۆیەکم دانیشتم ، ویستم خەبەری بکەمەوە ، بەڵام بینیم کە ئەو گریاوە ؟!  ئەمتوانی هەست بە تەری ڕووخساری بکەم ، کە بە کەمەێک ڕوناکی ئەیتوانی وەکو ئەستێرە بیدرەوشێنێتەوە ..
هەست بە تاوانباری ئەکەم بەرامبەری ، من هۆکاری ڕووخاندنی ئەو کەسایەتیە بەهێزەی بووم ، من ئەو دڵە بچوکەیم پارچە پارچەکرد ...

تەنها توڕە بوونی من ژیانی کەسێکی تێکدا ، خۆزگە بمتوانیایە کات بگەڕێنمەوە و لەکاتی توڕە بوونم بڕیارێکی ڕاستم بایا .

بۆچی مرۆڤەکان لەکاتی توڕە بوون ناتوانن بیر بکەنەوە؟ بڕیارێکی ڕاست بەن؟ دەست بەسەر ڕەفتاریانا بگرن؟ نەفرەت لەمن بێت ؟...

چاوەکانی کردەوە و بەبینینی من ڕاچڵەکی ...
هەستایەوە و خێرا پشتی خۆی بە دیوارەکەوە نا ، داوای لێبووردنی ئەکرد دەربارەی ئەوەی خەوی لێ کەوتوە لێرە ..
تەنها سەرم بەرزکردبووەوە و سێرم ئەکرد ، سەرسامم بە ڕەفتارەکانی ، ئەو وەکو بووکەڵەیەک ڕەفتار ئەکات .. !! گوێرایەڵ ؟!!

"کێشەنیە ، تەنها جاری داهاتوو لەسەر سیسەمەکە بخەوە ، نامەوێت نەخۆشبکەویت و دواتر پارەی زیاترت تێدا خەرج بکەم ..." وتم کاتێک هەستامە سەر پێیەکانم لەگەڵ هەناسەدانەوەیەکی قوڵ ..

تەنها سەیری پێیەکانی خۆی ئەکرد و سەری بە باشە جوڵاند ...

ئەبێ ئێستا ئەو چۆن بیر لە من بکاتەوە ، مافیایەک ، تاوانبار ، گەندەڵ ، خراپەکار ، فریودەر ....
من تەنها لەکاتی تورە بوونم گەمژایەتیەکم کرد بەڵام لەلایەکی کەوە دڵخۆشم بە بوونی ئەو لێرە ڕەنگە گەر من ئەو کەسە نەبوومایە کە ڕووی ڕاستی خێزانەکەیم ئاشکرا کرد کە لە بنەڕەتا هەر خێزان نەبوون یان جوانتر بڵێم دایک نەبوو ..، کەسێکی کە بیکردایە وە .... ئاهـــ نەفرەت تەنانەت نامەوێ بیریشی لێ بکەمەوە..

پێم  وت کە بڕواتە سەر سیسەمەکەی و پشوو بدات ...

لە ژوورەکە مامەوە تا بەتەواوی لە نێو جێگەکەی نقوم بوو ...

دواتر ڕۆشتمە دەرەوە بۆ ژوورەکەی خۆم لە ڕێگاکەم بۆ ژوورەکە بانگی ئیرین و زۆیی م کرد ...

ڕاستەخۆ لە دوامەوە بوون کاتێک دەرگای  ژوورەکەم کردەوە ..

" ئیرین ، سبەی خاتوو پریتی ئەبەیت بۆ بازار بۆ جل کرین ، چونکە هیچ جلێکی لا نیە ، بێگومان ناتوانێت هەموو کات بەم جلانەوە بسوڕێتەوە چونکە ئیتر لێرە ئەبێت ..." وتم کاتێک بەرەو قەنەفەی ژوورەکەم ئەڕۆشتم..، چاکەتەکەم لەسەر سیسەمەکەم فڕێداو لەسەر قەنەفەکە دانیشتم  ، درێژەم بە قسەکانم دا و وتم  " زۆیی ، تۆش لەگەڵ خاتوو پریتی ئەبیت ، بۆ یارمەتی دانی  .."

"هەروەها ، ئاگادار ئەبن لە هەڵهاتن ، باشە ؟" وەکو تەواوکەرێ  بۆ قسەکانم وتم  ..

" بەسەرچاو ، گەورەم " ئیرین و زۆیی، لەکاتێکا بە ڕێکی وەستابوون ، ئیرین دەستی لە پشتەوەی گرتبوو ، هەروەها زۆیی، لە پێشەوە دەستەکانی لە یەک ئالاندبوو ...وەکو هەمووکات بەڕێزەوە  وەڵامیان دامەوە ..

"ئەتوانن بڕۆن ..."وتم

پاش ماوەیەک لە بیرکردەوە ، بڕیارم دا ئاوێکی سارد بخۆمەوە .
بێگومان تەواوی ڕۆژەکەم لە بیرکردنەوە بەسەر برد وەکو هەموو جارێک ، تەنها ئەوە بوو کە بابەتێکی دیکەش زیاد بوو ، پریتی ..

ئاوەکەم خواردەوە و مۆبایلەکەم هەڵگرت و پەیوەندیم بە جۆرج ەوە کرد و داوام لێکرد بێتە ژوورەکەم ..

دوای تەنها چەند خولەکێک لە دەرگای ژوورەکەی دا و هاتە ژوورەوە ...
"ئەتویست چی بڵێیت گەورەم ؟" وتی کاتێک بەڕێزەوە وەستا بوو ...

"ئایش، تەنها  بڵێ جین  . ئێمە بە تەنهاین ئاسودە بە ..، ڕاستە؟ " وتم و لە کۆتایا چاوێکم  داگرت ..

"بەڵام خۆ لە کارین ، ڕاستە ؟ ، تا کۆتایی بە بابەتی ڕیچارد کۆتایی پێنەهێنین  ئێمە لە کارین٫ جین ." بە پێکەنینەوە وتی و چاوێکی دەگرت ، دواتر بەشی کۆتایی بە جدی وت ...

" باشە ، ئێستا تۆ وتت جین ، تەنها بەو جۆرە بەردەوام بە بۆ ئێستا .. " بەردەوامیم بە قسەکانم دا و وتم "جۆرج سێرکە ، من زۆر بیرم کردۆتەوە و بڕیارم داوە ، .... ئەمەوێ پریتی لێرە بکەمە خاتوون "

"چـــــــیی ؟!" جۆرج زۆر بە سەرسامیەوە وشەیەکی دەربڕی ، بۆیە بڕیارم دا جوانتر بۆی ڕوونبکەمەوە..

"ئەڵێم ئەمەوێ پریتی بکەمە خاتوون ، نەک تەنها لێرە بەڵکو لە تەواوی ژیانم ، هەست بە شەرمەزاری ئەکەم کە ئەو ژیانە شازادەییەم تێکداوە ، جۆرج، هەرگیز نەمتوانیوە توڕە بوونە نەفرەتیەکەم کۆنتڕۆڵ بکەم ... کاتێک سەیری ئەنجامەکەی ئەکەم بەڕاستی هەست ئەکەم تاوانبارم ، بەم کارەی کردم هیچ جیاوازیەکم نابێت لەگەڵ مافیاکانی تر ، جیاوازیەکم نابێت لەگەڵ ڕیچارد  .." قسەکانم ئەکرد کاتێک تەنها سەیری دەستە لەیەک ئاڵاندراوەکانی خۆمم ئەکرد لە نزیک ئەژنۆکانم  ، بۆ زیاتر بیرکردنەوە و جوانتر دەربرینی مەبەستەکەم ...

"نەخێر ، جین ، براکەم  ، تۆ هەرگیز ناتوانی خۆت بە ڕیچارد بەراورد بکەی باشە ، تۆ خۆت ئەزانی ئەو بازرگانی بە ئافرەت  و منداڵ ئەکان  ، تەنانەت خۆ بەراورد کردنت تەنها بە قسەیەکی هیچ بێزارم ئەکات ، ئێمە ناتوانین وەک ئەو بین ، ... دەربارەی پریتی ، بەڵێ باشترە بتوانی قەرەبووی بۆ بکەیتەوە دڵنیانیم  بتوانێت دووبارە لەگەڵ خێزانەکەی بژی دوای ئەوەی ئەویان بە پارە فرۆشت ... ، بەڵام تۆ ئەتوانی قەرەبووی بۆ کەیتەوە ، باشتر لە شازادەیەک بیژێنە و بیکە بە خاتوونی کۆشکەکە ، بەڵام تۆ ناتوانیت بیکەیت بە خاتوونی ژیانت ، چونکە تۆ ئەوت خۆش ناوێ ڕاستە ؟ "  جۆرج تەواوی قسە گرانبەهاکانی لەسەر یەکتر کەڵەکە کرد....


 کاتێک گەڕامەوە نیشـــتیمانWhere stories live. Discover now