زۆر توڕە بوونی پێوە دیاربوو بە جۆرێک دەمارەکان ملی دەرکەوتوون وە سەیری نێو چاوەکانی ئەکردم و وتی "تۆ کێت ؟ دیارە من ناناسیت؟ "
شێوەیەک ترسناکی هەبوو بەڵام ڕاستی بڵێم هیچ نەترسام
ویستم خۆم زۆر لەو بەهێزتر دەرخەم و وتم " ئێ بزەبت نا ، بەڵام ئەزانم کە ناوت جین بوو وە زۆر نا مرۆڤی و ناپیاویشی .."وە سەرم لار کردەوە وەکو سوکایەتی پێکردنێک بۆی .. زۆر تورە دیار بوو ...
بەردەوامیم بە قسەکانم دا و وتم "هەروەها ناوم پریتیە ، پریتی بڕاون پێتوایە لێت بترسم گەمژە ؟"دواتر بزەیەکی لاری کرد و لە پێمەوە تاوەکو سەرسەرم سێری کردم و بە ئۆتۆمبێلەکەی ڕۆشت...
من ڕووی خۆمم سوڕاند بۆ ئەو کچە و وتم " پێویست ناکات لەکەس بترسیت سێرکە کاتێک تۆ ڕاستبیت هەمووان زۆر بچووکترن لە تۆ ئەوانەی وەک ئەو گەمژەیەن هیچ نین وە پێویست ناکات لێی بترسیت ئەویش مرۆڤە وەکو ئێمە بەس ئەو مرۆڤایەتی نیە ...... من پێویستە بڕۆم ..بای"
دوای ئەوەی ئەو قسانەم کرد بۆ ئەو کچە وەکو ئامۆژگاریەک کە تەنانەت ناویشی نازانم .. دواتر ڕۆشتم ... کاتێک بەڕێگاوە بووم و پشتم لەو بوو گوێم لێبوو کە هاواری کرد "بەڵام خاتوون...." ئەمزانی ئەیەوێت بڵێت چی پێموایە ئەیەوێت سوپاسم بکات بۆیە ڕێگەم نەدا قسەکەی تەواو بکات تەنها دەستم بەرز کردەوە وەکو ئاماژەیەک بۆ کێشە نیە و پێویست ناکات و وتم " پێویست بە هیچ ناکات تەنها بێ خەم بە" ئەو قسانەم وت لەکاتێکا ئاوڕم نەدایەوە و هەستم بە بەهێزی خۆم ئەکرد کاتێک بە ڕێگایە ئەڕۆشتم بەڕاستی یارمەتیدانی مرۆڤەکان هەستێکی خۆشە هەروەکو خاتوو هێلینا ﴿خوشکی بەڕێز بڕاون ﴾ پێی ئەوتم .... من زۆر جار چاکەم کردوە بۆیە زۆر ئەو هەستەم هەبووە وە هەرگیز چێژی خۆی لە دەست نادات....
گەڕامەوە بۆ لای هاوڕێکانم وە پێم وتن " دەی با بڕۆین .. ئێ لە مۆڵەوە دەست پێ بکەین وایە؟؟"
ئەوان وەڵامی پرسیاری منیان نەدایەوە بەڵام بەشێوەیەکی درامی دەستیان بە قسە کرد "ئاایش تۆ زۆر ئازایت ئەوە چۆن توانیت شتی لەو جۆرە بڵێیت بەڕاستی هیچ نەترسایت؟؟"
هیچ وەڵامم نەدانەوە چونکە نەمویست خۆم وا دەرخەم کە خۆم دەر ئەخەم..
بەڵام ئەوان بەردەوام بوون "هەر بەڕاستی دڵنیام تۆ ئەو ناناسیت بۆیە وا ڕەفتارت کرد ،، وەرە با پێت بڵێم" بە جۆش و خرۆشەوە وتیان
بە هەموویانەوە منیان بردە نێو پاڕکێک و دایاننیشاندم و لە دەورم کۆبوبونەوە و دەستیان کرد بە قسەکردن ...
"ئەو کوڕە ناوی کیم سیۆکجین ە بە جین بانگی ئەکەن ڕاستە زۆر قۆزە و کەشخەیە بەڵام ترسناکێکەی وایکردوە کە تەنانەت کەس نەوێرێت ناویشی بێنن زۆر کەس بە پاشای مەرگ ناوی ئەهێنن چونکە تەنها شتێک بکەی کە بە دڵی نەبێت ئیتر لە ئەو ڕزگارت نابێت .... دەسەڵاتی هێندە زۆرە لە شارەکە کە تەنها بە چاوتوروکانێک ئەتوانێت ئەوکەسەی کە ئەیەوێت لە پێشی خۆی ببینێتەوە و بیکوژێت ... ئەتوانێت وای لێ بکات بە قاچەکانی خۆی بێت بۆ مەرگی خۆی ... ئیتر ئەوەنە بزانە ئەو زۆر ترسناکە .. مافیایەکی زۆر مەترسیدارە ............ ئەبێت بڕۆین ئێمە دواکەوتوین پریتی با بۆجارێکی تر برۆینە دەرەوە"ڕاستی وا هەستم کرد ئەوان لە دەستی من ڕا ئەکەن بەڵام نازانم هۆکارەکەی چیە؟ ئەوان خۆیان لە من ئەدزنەوە بەڵام من گرنگی پێنادەم کێ ئەیەوێ با هاوڕێیەتیم بکات کێ نایەوێت با نەیکات ...
وە هیچ لەو وەسفانەی ئەوان کردیان نەترسام چونکە هیچ باوەڕم پێنەکردن بە دەستی خۆم نەبوو
.
.
.
.
.ڕۆشتمە ماڵەوە
بەڵام کەس لە ماڵەوە نەبوو ...
ئەبێت بۆ کوێ ڕۆشتبێتن خۆی ئێستا دایکم و بەڕێز بڕاون کاریان نیە .... ئەبێت لە کوێ بن؟؟
لەوە ئەچێت ڕۆشتبێتن بۆ سەردانکردنی کەشتیەکەی بەڕێز بڕاون .. چونکە بەڕێز بڕاون کاپتنێکە کە کەشتیەکەی خۆی زۆر خۆش ئەوێ وە داهاتمان بە زۆری لەسەر ئەو کەشتیەیە....
YOU ARE READING
کاتێک گەڕامەوە نیشـــتیمان
Actionمەرج نیە ئەو کەسەی پەیوەندی خوێنیت لەگەڵیدا هەیە دڵسۆزتبێت ...، بۆیە زۆر متمانە بە کەسێک مەکە گەر چاوانیشت بێت....!!!!!! نوسەر : زازا Start. : 10/6 / 2019