ویستم هیچ قسەیەک نەکەم نەوەکو دڵی دایکم بشکێنم ....
بەڵام نەمتوانی هیچ نەپرسم....گەر نا مێشکە داماوەکەم پوچ ئەبوویەوە ..
"ئێ .... دایکە ..، ئێمە چ کارمان هەیە لەم کۆشکە..؟"وتم لە کاتێکا دوودڵ بووم ...
"کچم... ئاهەنگ، ئێستا ئەزانی ... منیش نەم دیووە هاوڕێکەم ئەم ناونیشانەی پێدام دیارە .. هی خزمێکیانە ..." وتی لە کاتێکا بەردەوامبوو لە ڕۆشتن.....
باشە بۆچی دایکم وا بە پەلە یە ...
"سڵاو خاتوون ... تکایە لێرەوە ..." پیاوێکی زۆر شیک و کەشخە پێشرەوی دایکمی کرد ...بەڵام وەکو پاسەوانەکانی دراماکان دەر ئەکەوت...
ئێمە دوای ئەو کەوتین وە چوینە نهۆمی دووەمی ئەم کۆشکە گەورەیە....
لە پێش دەرگایەک وەستاین کە زۆر گەورە و جوان بوو وەکو هی شاهانەکان....
ئەو پیاوە خۆی چووە ژوورەوە و دواتر دوبارە هاتە دەرەوە و وتی " فەرموون ..."
من و دایکم چوینە ژوورەوە ....
بەڵام ئەوەی بینیم خۆزگە نەمبینیایە ...
ئێرە بە ئاهەنگ نە ئەچوو ....
دایکم درۆی لەگەڵ کردم ؟......
بەڵام بە چی هۆکارێک ....ژوورەکە زۆر ڕووناک نەبوو تەنها هەندێک ڕوناکەرەوەی بچووک داگیرسابوو...
بەڵام پێم وابوو کەسێک لەلاوەی پەنجەرەکە ، لەسەر کورسیەک دانیشتبوو.....
دواتر هەستایە سەر پێ....
وە ڕووی سوڕاند ....
من ئەوم لە شوێنێک بینیوە بەڵام کوێ!......
ئەوە....... کیم سیۆک جین ـــە نەفرەت..، من چی ئەکەم لێرە ......!!!!!!
نازانم بۆ بەڵام ترس هەموو لەشی گرتمەوە و هەستم بە ئارەقەکانم کرد کە بە ڕووخسارم ئە هاتنە خوارەوە....
...
هەنگاوەکانی بەرەو ڕووم نا ......
تاوەکو لە پێشم بەچەند سانتیمێک وەستا....
"ئۆو سوپاس خاتوو هانا ....پێم وایە تۆ زۆر لەسەر ڕێکەوتنەکە دڵسۆز بوویت نەم ئەزانی ئاوا زوو ئەیهێنیت......" وتی بە بزەیەکی ترسناک....
" وەکو سوپاسێک .... ئەتوانی ئەو جەنتا بچوکەی لەسەر مێزەکەیە بیبەیت کە لە ناویا ۳ ملیۆن دۆلار هەیە .... " بەردەوام بوو لە قسەکانی کاتێک چاوەکانی لەسەر من لابرد و ئاراستەی دایکمی کرد......
ئااە ..... خەریکە شێت ئەبم چی ڕوو ئەدات ....
خوایە ئەوە نەبێت کە بیری لێ ئەکەمەوە.....
فرمێسک لە چاوەکانما قەتیس بووبوو .. بەزۆر ڕێگریم لە کەوتنە خوارەوەیان ئەکرد...
ڕووم کردە دایکم .. بەو هیوایەی ئەو ئاڵۆزیەی مێشکم نەمێنێت...
"دایکە .. بۆ خاتری خوا پێم بڵێ چی ڕوو ئەدات .؟؟...." وتم . بەڵام وەڵامم دەست نەکەوت......
" دایکە مێشکم ئەوەستیت ئەوەستێت شتێک بڵێ..؟؟" وتم لە کاتێک بە دەستەکانم توند قۆڵەکانیم گرتبوو وە ڕام ئەوەشاند ...
دووبارە بێ وەڵام مامەوە...بێ هیوا بووم لە دەست کەوتنی وەڵامێک ....
چیتر نەمتوانی ڕێگری لە هاوڕێیە منداڵیەکانم بکەم لە ئازادبوونیان...
فرمێسکەکانم کەوتنە خوارە کاتێک بینیم دایکم بەرەو مێزەکە ڕۆشت و جانتاکەی هەڵگرت و وتی "ئاگات لە کچم بێت ... گەورەم "
"بێ خەم بە " جین بە بزەیەکەوە وتی ..
قاچەکانم توانای هەڵگرتنی منیان نەما...
لەگەڵ داخستنی دەرگاکە لە لایەن دایکمەوە و وتنی وشەی ماڵئاوا...... کەوتم ...من لە نێو مرۆڤ ئەژیم یان چی ....
کوا مرۆڤایەتی ..
کوا دایکایەتی ....
کوا سۆز ....
کوا دڵ ....
کوا مێشک ....
کوا بیرەوەریەکان....نەفرەت لە دۆزەخەکەتان ..... خاتوو هانا ....
دەسەتم بە زەویەکەوە گرتبوو وە سەرم نزم کردبووەوە . فرمێسکەکانم جۆگە بچکۆڵانەکانیان لەسەر زەویەکە دروست کردبوو......
دانەکانم لەیەکتر جیر کردبووەوە بۆ ڕێگە گرتن لە دەرچونی هەنسکی گریانم بەڵام سوودی نەبوو...جین لەسەر ئەژنۆیەکی دانیشت وە بە دەستەکانی سەری بەرز کردمەوە ........
و بە پەنجە گەورەکەی فرمێسکەکانی سەر ڕومەتەکانمی سڕی، بە ساردی وتی" دەی مەگری ... حەزم بە دەنگی گریان نیە....."دواتر ڕۆشت و لەسەر کورسیەکەی دانیشت و بەردەوام بوو " وەرە بۆ ئێرە با من ئەم ئاڵۆزیەیەی مێشکە بچوکەکەت نەهێڵم ...."
بە دەستم هەوڵی نە هێشتنی تەڕی ڕوخسارم ئەدا و هەستامە سەر پێ و بەرەو ڕووی ڕۆشتم و وتم " بە چی نەفرەتیەک هەرەشەت لێکردوون ها ؟ "
"زمانە بچوکەکەت جوان بە کار بێنە منداڵی گەورە"جین وتی ...
"بەم بۆنەیەوە خۆت زۆر جوانکردووە " وتی لە کاتێکا چاوێکی داگرت...
YOU ARE READING
کاتێک گەڕامەوە نیشـــتیمان
Actionمەرج نیە ئەو کەسەی پەیوەندی خوێنیت لەگەڵیدا هەیە دڵسۆزتبێت ...، بۆیە زۆر متمانە بە کەسێک مەکە گەر چاوانیشت بێت....!!!!!! نوسەر : زازا Start. : 10/6 / 2019