Part~1~

133 20 20
                                    



                                             Pov~ن/ت~

بێزار بووم لەوەی تەواوی کاتەکان بیر لەوە بکەمەوە کە ئایا من شایەنی ھەموو ئەوانەم کە بەسەرم بێت؟

سوجین:دوبارە بیر لەو بابەتە ئەکەیتەوە؟
من:واھ..تۆ کەی ھاتیت!؟
سوجین:ئێستا ھاتم وە لەدوورەوە بینیم دانیشتویت و بیر ئەکەیتەوە...وە پێم وایە قاوەکەی بەردەمت سارد بۆتەوە

من:ئاھ ڕاست ئەکەیت..کێشە نیە دانەیەکیتر داوا ئەکەم..ئەی تۆ چی ئەخۆیتەوە؟!
سوجین:من ھیچ ناخۆمەوە..ئایا زۆر چاوەڕێت کردم!؟
من:نیو کاتژمێر ئەبێت کە لێرەم
سوجین:وە تەواوی ئەو ماوەیە کە چاوەڕێی من بوویت بیرت لەو بابەتە ئەکردەوە دوبارە!؟
من:ناتوانم ئەو قسانە لە مێشکم دەرکەم سوجین...
سوجین :ئازیزم..نابێت تەواوی ژیانت بە بیرکردنەوە لەوە بەڕێکەیت...ئەزانم کە ئەوە سەختە بەڵام ئەزانیت کە من ھەمووکات وەکو خوشکێک لێرەم و لەگەڵتم وایە!؟
من:بێگوومان ئەزانم..بەڕاستی ھەندێکجار بیر ئەکەمەوە ئەگەر تۆ نەبوویتایە ساتەکانم چەن لێ سەختتر ئەبوو..
سوجین:من لێرەم بۆتۆ...بۆیە تکایە ھەوڵبە ئەو قسانە لەبیر بکەی
من:سوجین من لەلایەن دایک و باوکمەوە نەفرەت لێکرام....وە ھیوایان ئەخواست ھەرگیز من بوونم نەبووایە..ئایا چۆن بتوانم قسە ڕەقەکانیان لە مێشکم دەرکەم!؟... ئەوان منیان کردە دەرەوە لە ماڵەوە خۆت ئەزانیت بۆ ماوەی دوو ساڵە بەتەنھا ئەژیم وە ھەموو ئەوەی یارمەتیدەرمە تەنھا تۆیت...
سوجین:بێگومان ئەزانم ھەموو ئەوانە سەختە...ھەر لەبەر ئەوەیە کە من شانازیت پێوە ئەکەم بۆ تێپەڕاندنی ھەموو ئەوانە....وە من ھەمووکات یارمەتیدەری تۆ ئەبم بە ھەمووشێوەیەک
من:ھەر خۆی لەوە زیاتر چی یارمەتیەک!؟....خانوویەکی جوانت بۆ کڕیم کە ماوەی ئەو دوو ساڵە تیای ژیاوم..ڕاستە مانگانە باوکم تەنھا لەبەر ئەوەی بەزەیی پێمدا یەتەوە پارەم بۆ ئەنێرێت...بەڵام ھەرگیز خۆشەویستی نا..ھیوام ئەخواست لەجیاتی پارە خۆشەویستی پێ ببەخشیمایە...بەڵام ئەوە مەحاڵە!...تاکە کەس کە خۆشەویستیم پێئەبەخشێت تۆیت..سوجین من ھەرگیز ناتوانم چاکەی تۆ بەمەوە
سوجین:ن/ت تکایە با ھەرگیز ئەو وشانەت لێ نەبیستمەوە...تۆ باشترین ھاوڕێی منیت ئەگەر بۆتۆی نەکەم بۆ کێ بکەم!؟ ھەم ئەزانیت کە من پارەیەکی زۆرم لە باوکمەوە بۆ بەجێماوە و ئەو بڕە زۆر زۆرە بۆ من...بۆیە ھەرکات پێویستت بوو تەنھا ئاگادارم بکەرەوە و ھەرچەنێکت ئەوێ بۆت ئەھێنم
من:زۆر سپاس سوجین..باوکم پارەی زۆرم بۆ ئەنێرێت بێ خەم بە لەوە...
سوجین:دەی تەواو غەمبار مەبە ..قاوەیەکیتر داوا بکە
من:پێم باشترە بڕۆین..قاوەیەکی سەفەری داوا ئەکەم و لە ڕێگا ئەیخۆم
سوجین:ھەرچۆنێک تۆ بتەوێ شیرینەکەم
من:بەڕێزم..
کارمەند:فەرموو خاتوون
من:بەئەرک نەبێت قاویەکی سەفەریم ئەوێت
کارمەند:بێگوومان خانمەکەم..
سوجین:بڕۆین بۆکوێ !؟
من:بڕۆین بۆ پارک وە کەمێک پیاسە بکەین!؟
سوجین :بیرۆکەیەکی باشە
من:ئاھ ئەوەش قاوەکە ھات...زۆر سپاس بەڕێزم
کارمەند:نۆشی گیانت بێت خاتوون
سوجین:دەی زۆرباشە کەواتە با بڕۆین
من:زۆرباشە
                                                          End pov ~ن/ت~

ن/ت و سوجین ھەستان وە حسابەکەیان یا بە کارمەندەکە...لەوکاتەی سوجین و ن/ت قسەیان کرد و سەیری یەکتریان کرد وە لە ھەمان کات ئەڕۆیشتن بەرەوە دەرەوە...درگاکە کرایەوە و کەسێک ھاتە ژورەوە...بەڵام لەبەر ئەوەی ن/ت و سوجین سەیری یەکیان ئەکرد وە ئاگاداری بەردەمی خۆیان نەبوون...ن/ت خۆی کێشا بەو کەسەیا و قاوەکەی ڕژا بە جلەکانیا

؟؟؟:بۆ خاتری خوا تۆ بۆچی سەیری بەردەمی خۆت ناکەیت!؟
ن/ت:ببورە بەڕێزم...ئای خوایە...ئاگادار نەبووم
؟؟؟:جلەکانم بە داوای لێبوردنەکەت پاک نابێتەوە!
ن/ت:بەڵام بەڕێز ئاگادار نەبووم وە داوای لێبووردنم کرد..جلەکانت نرخی ھەرچەنێکە پێم بڵێ پارەکەت ئەیەمەوە
سووجین دانەیەکی کێشا بە قۆڵی ن/ت بە ھێواشی...وە ن/ت لەو ھەڵسوکەوتەی سووجین تێنەگەیشت...لەوکاتەدا کەسەکە دەستی کردەوە بە قسە
؟؟؟:تۆ پێت وایە من خەمی پارەمە!؟ئای خوایە توشی چی بووم...
ن/ت:پێم باشترە کە نەھێڵین زۆر درێژە بکێشێ..داوای لێبووردنم کرد وە ئێمە پێویستە بڕۆین.
کەسەکە قۆڵی ن/ت'ی گرت ئەوکاتەی بەلایا تێپەڕی و ویستی بڕوات...
ن/ت:چی ئەکەیت بەڕێزم!
؟؟؟:پێت وایە بەم ئاسانیە ڕێگە ئەیەم بڕۆیت!؟تۆ پێویستە قەرەبووی ئەوە بکەیتەوە!
ن/ت:بەڕێزم لە سنوور دەرمەچۆ و قۆڵم بەربە..پێم وتی تەنھا ھەڵەیەک بوو وە ئاگادار نەبووم!
؟؟؟:ئەوتوانی ئاگادار بیت کاتێک بەڕێیا ئەڕۆیشتیت!
ن/ت:وە تۆش ئەوتوانی خۆت لایەیت کاتێک من ئاگاداری بەردەمم نەبووم!
؟؟؟:ئەبینم زۆر بە بوێرانە وەڵام ئەیەیتەوە..ئایا پێویستە دەرسێکت پێبدەم!؟
ن/ت:پێم وتی لە سنوور دەرمەچۆ!
؟؟؟:چی ئەگەر وا بکەم!؟
ن/ت:بەڕێز تۆ  شەڕ ئەفرۆشیت...وە ئەوە بزانە من نایکڕم!
؟؟؟:بەڵام من حەزم بە کڕینی شتەکانە...وە ئێستا ئەبینم کە خەریکە حەز بەوە ئەکەم مرۆڤێک بکڕم!
ن/ت:مەبەستت!؟
؟؟؟:مەبەستەکەم ڕونە...کە تۆیت..حەز بەوە ئەکەم تۆ بکڕمەوە...وە بە ھەر شێوەیەک بمەوێ قەرەبووی ئەوەت پێ بکەمەوە

کەسەکە قسەی ئەکرد کاتێک زەردەخەنەیەکی یەکلا'ی لەسەر لێوی بوو

ن/ت:پێویستە ئەو دەمە پیسەت دابخەی پێش ئەوەی پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەم!
سووجین لەگەڵ گوێبیست بوونی ئەوە شۆک بوو وە کەسەکەش توڕەی لە ڕوخساری دەرکەوت
؟؟؟:دڵنیات ئەکەمەوە پەشیمان ئەبیتەوە لە ھەرشتێک کە وتوتە!
ن/ت:بەڵێ...من پەشیمانم لەوەی وتم ببورە چونکە بەڕاستی شایەنی نیت!
؟؟؟:کەواتە من بەرپرسیار نیم لەوەی کە دواتر چی ڕوئەیات!
ن/ت:ناتوانی ھیچ شتێک بکەیت...وادیارە تەنھا ئەتوانیت خۆت وەکو گەورەتر لەوانیتر دەرخەیت و خۆت بەسەریانا توڕە بکەیت وەکو ئەوەی ئێستا بەرامبەر من ئەیکەی!
؟؟؟:من ئێستا ڕێگە ئەیەم بڕۆیت...بەڵام لەوە دڵنیابە ئەمە لێرە کۆتای نایەت!
ن/ت:ھەرچیەک ئەکەیت بیکە من لەتۆ ناترسم!
؟؟؟:ئەوەم بەدڵە!...ئێستا ناترسیت...بەڵام دواتر وات لێئەکەم لە ترسا بپاڕێیتەوە بەرامبەرم!
ن/ت:پێت وایە ئەو کارە ئەکەم!؟
؟؟؟:تەنانەت زۆر زیاتریش ئەکەیت..!
ن/ت:سەرەتا قۆڵم بەربە دواتر بەردەوام بە لە بیرکردنەوە گەمژانەکانت!
؟؟؟:کەواتە بەم شێوەیە...بۆ ئێستا بڕۆ..بەڵام دواتر..
کەسەکە قۆڵی ن/ت'ی بەریا وە لەو کاتەیا ن/ت ویستی بڕواتە دەرەوە بەڵام....

سوجین:........

بەردەوامە.

یەکەم پارت بوو ئایا پێتان چۆنبوو!؟
ھیوادارم بەدڵتان بووبێ💕

بمبینە..!Where stories live. Discover now