Part~16~

68 16 100
                                    




ڤۆت بكەن✨

تێیهیۆنگ:ببورە ن/ت پێویستە بڕۆم..ئەگەر ئەتەوێت لێرە لای سوجین بە یاخود ئەگەر ماندوویت بگەڕێرەوە  بۆ ماڵەوە
دوای ئەوە ویستی بڕوات
بەڵام
ن/ت:تێیهیۆنگ...
تێیهیۆنگ ئاوڕی بۆ یایەوە
ن/ت:هێمن بە....
تێیهیۆنگ زەردەخەنەیەكی بۆ كرد و دواتر ڕۆیشت

لەسەر قەنەفەكە دانیشت وە لەبەر خۆیەوە قسەی ئەكرد
ن/ت:بۆچی ئەو هەستانە دەورەیان یام ئەوكاتەی گوێبیستی ئەو وشانەی تێیهیۆنگ بووم؟
بۆچی بەو شێوەیەم...ئەبێت بێمەوە هۆش خۆم
نابێت!...نابێت كەسم خۆشبوێت!
ئەزانم كە ئازار ئەدرێم!
كەواتە بۆچی ئەم هەستانە لە ناخما هاتووچۆ ئەكەن!
بەڵام....چی ئەگەر ئەو بەڕاستی منی خۆشبوێت؟
بـ بۆستە...
ئەو....ئەو ماچی كردم!!
چۆن شتێكی وا ئەكات!
ئایا شێت بووە؟
هایششش هەموو شتەكان لە مێشكمدا ئاڵۆز بوون

هەستایەوە و ڕۆیشتە دەرەوە وە دواتریش بە ئاگاداریەوە لە كۆمپانیا ڕۆیشتە دەرەوە
نەیئەویست بڕوات بۆلای سووجین چونكە ئەیویست خۆی لە پرسیارەكانی بەدوور بگرێت
ئەیزانی پێشتر لەبەر تێیهیۆنگ قسەی نەكرد و ئاسایی ڕفتاری ئەكرد
هەرچۆنێك بێت ئەو بە باشی نازانێت چۆن درۆیەك دروست بكات بۆ ئەوەی جوابی سووجین باتەوە
بۆیە بڕیاریدا بڕواتەوە بۆ ماڵەوە

گەیشتە ماڵەوە و بە بێزاری ڕۆیشتە ژوورەكەی وە پاڵكەوت

ن/ت:یااا لە مێشكم بڕۆ دەرەوە كیم تێیهیۆنگی نەفرەتی!
خۆت و ماچەكەت مەیەنەوە مێشكم تكایە!

بێزاری خۆی بە هاوار كردن دەرەبڕی
لەبەرامبەر ئەوەی تەواوی ڕێگاكە بیری لە تێیهیۆنگ ئەكردەوە

ن/ت:ئەسڵەن نازانم بۆچی میهرەبان بووم لەگەڵ ئەو گەمژەیە!
بۆچی خەمم بوو كە توڕە بێت لەبەر ئەوەی كۆبوونەوەكەی لەبیر كردبوو
وە پێم وت كە هێمن بێت!
ئایا من شێت بووم؟
ن/ت تۆ زۆر گەمژەیت چۆن بەو شێوەیە ڕفتار ئەكەیت!
تۆ پێویستە سارد بی لەگەڵی وە قبوڵی نەكەیت!
وە دواتر دوبارە هەركەسەو بە هێمنی ژیانی خۆی بژی!

ئەو هەستەكانی تێكەڵ بوون
كاتێك ئەو قسانەی ئەكرد لەڕاستیا پێی خۆش نەبوو وە هەستی نەئەكرد بیەوێت ئەوە ڕوبات
ئەو سەر لێشێواو بوو
وەك ئەوەی

خۆشی بوێت بەڵام بترسێت
خۆشی بوێت بەڵام پێی قبوڵ نەكرێت
خۆشی بوێت بەڵام ناچار بێت خۆی بە دوور بگرێت

ئەو بەتەواوی نازانێت چی لەناو ئەو ڕوئەیات
سەیری كاتژمێرەكەی كرد سێ و بیست خولەك بوو
هەستا و جلێكی ئاسودەی لەبەر كرد و بڕیاری یا تا ئێوارە بخەوێت

ئێوارە

هەستایەوە و سەیری كاتژمێرەكەی كرد پێنج و دە خولەكە
ڕۆیشتە چێشتخانەكە نەیئەزانی چی بخوات
دەنگی درگاكە ئەوی لە بیركردنەوەكانی دەرهێنا
ڕۆیشت بۆ ئەوەی بیكاتەوە
كردیەوە

ن/ت:....
تێیهیۆنگ:بۆچی بەم شێوەیە بە سەرسوڕماوی سەیرم ئەكەیت؟...
ن/ت:تۆ....بۆچی لێرەیت
تێیهیۆنگ:نابێت بێم بۆ ماڵی...خۆشەویستەكەم؟
ن/ت:یاا خۆشەویستی چی...
تێیهیۆنگ:ناتەوێت بمكەیتە ژورەوە؟
ن/ت:بەڵام بۆچی ئەبێت بێیتە ماڵی منەوە
تێیهیۆنگ:چونكە ئێمە خۆشەویستین
ن/ت:نەخێر ئێمە وا نین
تێیهیۆنگ:بەڵام ئێمە واین
ن/ت:كێ وتی ئێمە خۆشەویستین
تێیهیۆنگ:من وتم
ن/ت:تۆ كێیت
تێیهیۆنگ:من كیم تێیهیۆنگم وە هەرچی تێیهیۆنگ بیڵێت هەر بە جۆرەیە
ن/ت:هممم كەواتە بەم شێوەیە
تێیهیۆنگ:یاا یاا بۆستە

ن/ت درگاكەی لەسەر داخست و نەیهێشت بچێتە ژورەوە
ئەوان وەكو مناڵ شەڕیان ئەكرد
كەسێك لە دورەوە ئەوانی ببینیایە وا بیری ئەكردەوە كە ئەوان شەڕی خۆشەویستی ئەكەن
وایان ئەزانی بەهۆی غیرە كردنەوە شەڕیان بووە
لە پشت درگاكەوە ناڕەزاییان دەرەبڕی

تێیهیۆنگ:ن/ت درگاكە بكەرەوە
ن/ت:نایكەمەوە لێرە بڕۆ
تێیهیۆنگ:چۆن ئەتوانیت ئەوە خراپ بیت لەكاتێكا خۆشەویستەكەت خواردنی هێناوە بۆ ئەوەی نانی ئێوارە پێكەوە بخۆن
ن/ت:ئێمە خۆشەویست نین بۆستە لە وتنی ئەوە تێیهیۆنگ'ی نەفرەتی
تێیهیۆنگ:چـ چی..تێیهیۆنگی نەفرەتی؟ ئایا...من بە هەڵە گوێم لێبوو وایە؟
ن/ت:نەخێر تێیهیۆنگی نەفرەتی بە هەڵە نەبوو
تێیهیۆنگ:هێی تۆ چۆن ئەوێریت وا بە من بڵێیت
ن/ت:بۆچی نەوێرم
تێیهیۆنگ:چونكە من تێیهیۆنگم
ن/ت:پێت وایە ئەوە ئەمترسێنێت؟
تێیهیۆنگ:بێگومان ئەترسیت
ن/ت:تشش كێ وتی من ئەترسم
تێیهیۆنگ:خۆت وتت
ن/ت:مـ من وام نەوتوە
تێیهیۆنگ:وتت كە ئەترسم ئەگەر تۆ توڕە بیت كەواتە بیكەرەوە با توڕە نەبم
ن/ت:نەفرەتتت من بۆچی دەمی خۆم ناگرم
تێیهیۆنگ:من ئەتوانم گوێبیستت بم
ن/ت:هێی تۆ بۆچی گوێ لە قسەی من ئەگریت
تێیهیۆنگ:بەڵام تۆ خۆت بە جۆرێك قسەت كرد كە توانیم گوێبیست بم

ن/ت درگاكەی كردەوە وە ڕێگای بۆ تێیهیۆنگ كردەوە بۆ ئەوەی بچێتە ژورەوە
تێیهیۆنگ زەرفەكانی لەسەر مێزەكە دانا و لەسەر قەنەفەكە دانیشت
وە ن/ت'ش لە بەرامبەری دانیشت

تێیهیۆنگ:وەرە لای منەوە دانیشە
ن/ت:نەخێر
تێیهیۆنگ:بۆچی
ن/ت:چونكە نامەوێت

تێیهیۆنگ ڕوخسارە بێ هەستەكەی دەركەوت
هەستایەوە و چۆیە بەردەم ن/ت و قۆڵی گرت و هەڵیستاندەوە

ن/ت:چی ئەكەیت....قۆڵم بەربە
تێیهیۆنگ:همم..با بزانم تا كەی ئەتەوێت خۆتم لێ بەدوور بگریت

ئەو ڕوخساری بێ هەست دەرەكەوت
بەڵام لە چاوەكانی توڕەیی بەدی ئەكرا
بە دەنگێكی قوڵ بەڵام هێمن قسەی ئەكرد
كە وای كرد ئەوەی بەردەمی بە خراپی ترس ناخی بگرێت

بەردەوامە...

ڤۆت لەبیر مەكەن🖤

بمبینە..!Where stories live. Discover now