ڤۆت بكەن پێش خوێندنەوە 💕تێیهیۆنگ:بەهۆی ن/ت'وە بوو!
سوجین:تێنەگەیشتم؟
ن/ت:تێیهیۆنگ!!!!تێیهیۆنگ:بەهۆی ئەوەوە تۆم گەڕاندەوە بۆ كارەكەت و ڕازی بووم...
سوجین سەیری ن/ت كرد
لەكاتێكا ن/ت شڵەژاوی پێوە دیار بوو
چونكە پێی وابوو تێیهیۆنگ ئەڵێت كە بەهۆی ئەوەوە دەركراوە
سوجین باوەشی كرد بە ن/ت وە وتی
سوجین:ئەم چاكەیەت لەبیر ناكەم ن/ت زۆر سپاس
وە كۆتای بە باوەشەكە هێنا و ڕۆیشتن/ت:ئاگات لە خۆتە خەریكی چی نەفرەتیەكیت؟
تێیهیۆنگ:من ڕاستم كردوە ئێمە خۆشەویستین!
ن/ت:تێیهیۆنگ باسی چی ئەكەیت خۆشەویستی چی!
تێیهیۆنگ:بەڵێ ئێمە بەو شێوەیەین تەنانەت هەموو ئەوانەی ئێرە باسیان كردوین و ئەزانن
ن/ت:ئەوان تەنها بەهۆی باوەشەكەی تۆوە لە پاركەكە بە هەڵە تێگەیشتوون!ئەو هەڵە تێگەیشتنە ڕاست كەرەوە و پێیان بڵێ كە بەو جۆرە نیە!
تێیهیۆنگ:هەر خۆی وام كردوە...ئەوان بەو جۆرە تێگەیشتن وە منیش وام كرد تێڕوانینەكانی ئەوان ببێت بە ڕاستی
ن/ت:ئەمە بۆستێنە!
تێیهیۆنگ:كێشەت چییە ن/ت بۆچی قبوڵی ناكەیت تێناگەم!
ن/ت:پێویستە چەنجار دوبارەی كەمەوە كە نامەوێت!چەنجار دوبارەی كەمەوە كە متمانەم پێت نیە!چەنجار دوبارەی كەمەوە نامەوێت كەسم خۆشبوێت! نامەوێ كەس بناسم !نامەوێت كەس بێتە ژیانمەوە چونكە نامەوێت دوبارە ئازار بدرێم! هەر خۆی ئەمە بەڵگەیەكی تەواوە كە وام لێئەكات ڕقم لە مرۆڤەكان بێت! تۆ هاتیتە ژیانمەوە و وەكو ئەوانیتر ئازارم ئەیەیت!تێناگەم بۆچی ئاوا ئەكەیت تێیهیۆنگ!بۆچی بەزۆر شتانێكم پێئەكەیت كە نامەوێت بیكەم!ئایا مرۆڤەكان كەسێكیان خۆشبوێت بەم شێوەیە ئازاری ئەیەن؟تێیهیۆنگ تەنها وەستابوو وە سەیری ئەكرد
گوێی لە قسەكانی ن/ت ئەگرت كە چۆن بە توڕەیی و هاوارەوە بێزاری خۆی دەرەبڕێت
تا ن/ت هێمن بۆوە و توڕەییەكەی نەما
بەڵام فرمێسكەكانی هاتنە خوارەوەتێیهیۆنگ:ن/ت من....
ن/ت:تێیهیۆنگ تۆ ئازارم ئەیەیت...ن/ت بە هێمنی قسەی ئەكرد بەڵام بە دڵێكی پڕەوە
كە وای كرد تێیهیۆنگ بە ڕونی هەست بەوە بكات كە ئازار ئەچێژێتتێیهیۆنگ:ن/ت من نامەوێت ئازارت بەم...
ن/ت:بەڵام تۆ وا ئەكەیت
تێیهیۆنگ:نامەوێت وا بكەم بەڵام تۆ وام لێئەكەیت كۆنترۆڵم لەدەست بەم...
ن/ت:تەنها لەبەر ئەوەی شتانێك ڕەت ئەكەمەوە كە نامەوێت بیكەم؟ئایا ئەوە مافی خۆم نییە؟
تێیهیۆنگ:من...نازانم...بەڵام ناچارم وا بكەم بۆ ئەوەی تۆ لای خۆم بهێڵمەوە
ن/ت:تكایە تێیهیۆنگ...تۆ ئازارم ئەیەیت بە وشە و ڕفتارەكانت مـ من لە توڕەبونەكانت ئەترسم تۆ هاوارم بەسەرا ئەكەیت وە ناچارم ئەكەیت تكایە ئەوانە بۆستێنە من ناتوانم....تێیهیۆنگ قسەكەی پێ بڕی و چۆیە پێشەوە و باوەشی كرد بە ن/ت وە دەستی بە سەریا ئەهێنا بۆئەوەی هەست بە ئاسودەی بكات و بزانێت كە نایەوێت ئازاری بات
وە ڕێك بەو جۆرە بوو
ن/ت هەستی بە ئاسودەیی ئەكرد
خۆشی نەیئەزانی بۆچی ئەو هەستەی هەیە
بۆیە هیچ نەجوڵا و ڕەتی نەكردەوەدوای كەمێك جیابوونەوە و تێیهیۆنگ ڕوخساری گرت و فرمێسكەكانی بۆ سڕی
سەیری ناو چاوەكانی یەكتریان ئەكرد
تێیهیۆنگ:هەرگیز نامەوێت ئازارت بەم...من خۆشمەوێیت...تكایە ئەوە ببینە...من هەست بە ئاسودەی ئەكەم لەگەڵ تۆ تەنانەت ئەگەر هەمو ڕۆژێكیش شەڕمان ببێت...هەموو شتێك دەربارەی تۆ بۆ من گرینگە...نازانم ئەو هەستانە چۆن لە ماوەیەكی كەم بەرامبەرت دروست بوو لەكاتێكا وا بیرم ئەكردەوە هەرگیز ناتوانم مرۆڤەكانم خۆشبوێت و نزیكیان بكەومەوە...گوێبیست بوونی ئەو وشانە هەستێكی جیاوازی بە ن/ت بەخشی
ئەو هەستانە ئەویان شڵەژاند
ئەو میهرەبانی لە وشەكانی تێیهیۆنگ بەدی ئەكرد
سەیری چاوەكانی تێیهیۆنگی ئەكرد كە پڕن لە خۆشەویستی و گرینگی بەرامبەر ئەو
ئەوان لەیەكتر نزیك بوون كە هەناسەكانیان تێكەڵی یەكتر ئەبوو
ئەوە جیاواز بوو بۆ هەردووكیاندەنگی درگاكە پەیوەندی چاویانی پچڕاند
تێیهیۆنگ:بە نەفرەت بن دوبارە...
ن/ت زەردەخەنەی كرد بەهۆی تێیهیۆنگ كە چەن بە داخەوە ناڕەزایی دەرەبڕێت
تێیهیۆنگ:یاا...پێمەكەنە...ئەوان جەوم لێ تێك ئەیەن
ن/ت:من پێنەكەنیوم
تێیهیۆنگ:بەڵام تۆ وات كرد
ن/ت:نەخێر نەمكرد
تێیهیۆنگ:ئایا ئەوەنە دڵبەرم كە بەو شێوەیە زەردەخەنەی جوانت ئەكرد؟وااهـ دان بەوەیا بنێ كە....
قسەكەی پێ بڕی
ن/ت:ئـ ئایا..ناتەوێت ئەو كەسە بانگكەیتە ژورەوە؟
تێیهیۆنگ:ئۆو لەبیرم كرد...بەهۆی بینینی زەردەخەنە جوانەكەتەوە..هەرچۆنێك بێت تۆ هەوڵ ئەیەیت بابەتەكە بگۆڕیت
تێیهیۆنگ بەزۆر خۆی گرتبوو پێنەكەنێت
ئەو كیوت و جوانە كاتێك ئەشڵەژێت و ئەیەوێت بابەتە بگۆڕێت
ئەمەش وا ئەكات تێیهیۆنگ دڵخۆش بێت و زەردەخەنە بكات بەهۆیەوەدوبارە لە درگا درا
هەردووكیان لە یەكتر دووركەوتنەوە
تێیهیۆنگ:وەرە
كارمەندێك هاتە ژوورەوە
تێیهیۆنگ:چیبووە
كارمەند:بەڕێوبەر ئێمە چاوەڕێی تۆین..
تێیهیۆنگ:بۆچی چاوەڕێی مـ....ئای خوایە!!! كۆبوونەوەكەم لەبیر كردووە!!!...باشە تۆ بڕۆ ئێستا یەمبە خێرای باوەشی كرد بە ن/ت
تێیهیۆنگ:ببورە ن/ت پێویستە بڕۆم..ئەگەر ئەتەوێت لێرە لای سوجین بە ئاخود ئەگەر ماندوویت بگەڕێرەوە بۆ ماڵەوە
دوای ئەوە ویستی بڕوات
بەڵام
ن/ت:تێیهیۆنگ...
تێیهیۆنگ ئاوڕی بۆ یایەوە
ن/ت:هێمن بە....
تێیهیۆنگ زەردەخەنەیەكی بۆ كرد و دواتر ڕۆیشتبەردەوامە....
ڤۆت لەبیر مەكەن 🖤
YOU ARE READING
بمبینە..!
Random؟؟؟:بمبینە کە من لێرەم بۆتۆ! ؟؟؟:بەڵام من نەموتوە کە ھەبە..ئەوە ھەڵبژاردەی خۆتە ؟؟؟:بۆچی ناتوانی خۆشت بوێم!؟ ؟؟؟:چونکە کەسێکیترم خۆش ئەوێت!..تکایە بۆستە لە بێزارکردنم Start:2/2/2022 چیرۆکەکە وشە بە وشەی بیرۆکەی خۆمە بۆیە بردنی بە ھەموو شێوەیەک قەدەغ...