Part~7~

65 13 50
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن💕


ن/ت وەستا لە قسەکردن ئەو کاتەی تێیھیۆنگ ھەستایە سەرپێ و قۆڵی ن/ت'ی گرت و ئەویشی ھەستاند و بە ھەموو ھێزی باوەشی پیاکرد
ن/ت شۆک بوو وە بەتەواوی دەستی کرد بە گریان
شۆک بوو لەبەر ئەوەی تێیھیۆنگ باوەشی پیاکرد وە گریا چونکە دەمێک بوو ئەو قسانەی لەدڵ مابۆوە و پێویستی بە باوەشێکی لەو شێوەیە بوو

کەمێک بەو شێوەیە مانەوە تا ن/ت ھێمن بۆوە

ن/ت: تێیھیۆنگ..تەواو
تێیھیۆنگ:تکایە با کەمێکیتر بەو شێوەیە بمێنینەوە
ن/ت:بەڵام خەڵک بە ھەڵە تێئەگات

تێیھیۆنگ باوەشەکەی پچڕاند و ھەردوکیان سەیری ناو چاوی یەکتریان ئەکرد

تێیھیۆنگ:ئێستا باشتریت وایە!؟
ن/ت:ئھم..کەمێک ھەست بە باشتر بوون ئەکەم

تێیھیۆنگ زۆر بە قوڵی سەیری ناو چاوەکانی ن/ت'ی ئەکرد
ن/ت ئەوەی بەلاوە سەیر بوو وە پەیوەندی چاویانی پچڕاند و لەسەر کورسیەکە دانیشت وە تێیھیۆنگ'یش لایەوە دانیشت....ھەردوکیان سەیری بەردەمی خۆیان ئەکرد وە بێدەنگ بوون...
دوای کەمێک

ن/ت:ئـ..تێیھیۆنگ..بۆچی ھەمیشە لە مرۆڤەکان دووربویت!؟
تێیھیۆنگ:منیش وەکو تۆ..

بە ڕونی غەمباریت لە وشەکانی و ڕوخساری بەدی ئەکرد
ن/ت سەیری تێیھیۆنگ'ی ئەکرد وە تێیھیۆنگ سەیری بەردەمی خۆی ئەکرد

تێیھیۆنگ:منیش دایک و باوکێکی باشم نەبوو..ئەوان ھەمیشە ئازاریان ئەیام...وە قسەیان پێ ئەوتم.. زۆرجاریش لە ماڵ ئەیانکردمە دەرەوە..وە من بێزار بووم لەو ھەڵسوکەوتانەیان..بەتەواوی ماڵەوەم جێھێشت و خۆم دەستم کرد بە کارکردن...بەڵام من پارەیەکی باشم ھەبوو..بەو پێیەی ئێمە زۆر دەوڵەمەند بووین و زۆربەی خانووەکان بە ناوی منەوە بوو.. کاتێک ماڵەوەم جێھێشت بەتەواوی ئەوەی بە ناوی منەوەبوو فرۆشتم پارەیەکی زۆر زۆرم دەستکەوت وە کۆمپانیایەکم دامەزراند...ھەرچەن دایک و باوکم ئەیانویست بمگەڕێننەوە ماڵەوە و دوبارە ببینەوە بە خێزان...بەڵام من ڕازی نەبووم چونکە زۆر بە باشی ئەمزانی کە تەنھا ئەیانەوێت کۆمپانیاکەم لەدەست دەربێنن..وە من ئێستاش حەز ئەکەم تەنیا بمێنمەوە...نامەوێ کەس لە ماڵەکەم بێت..

ن/ت بەڕاستی ھەستی بەوە کرد کە تێیھیۆنگ ژیانێکی وەکو ئەوی ھەیە...بێ خۆشەویستی..بێ خێزان بێ دڵخۆشی..تاکە شت کە لێی جیاواز بوون ئەوەبوو ن/ت سوجین'ی ھەبوو...بەڵام تێیھیۆنگ کەسی نەبوو
وە زانی تێیھیۆنگ لە ھەستی ئەو تێگەیشتوە بۆیە باوەشی خۆی بۆ کردەوە
بەڕاستی ھەستی بە غەمباری ئەکرد بۆ تێیھیۆنگ وە لێی تێئەگەیشت کە چەن بە ئازارە

ن/ت:کەواتە لە یەکتر تێئەگەین..ئەوە بە ئازارە..ھەردوکمان نامانەوێت لە مرۆڤەکان نزیک بینەوە..چونکە پێمان وایە ئەوانیش ئازارمان ئەیەن..
تێیھیۆنگ:ڕێک بەو شێوەیە...بەڵام...
ن/ت:بەڵام؟
تێیھیۆنگ:بەڵام من ئێستا ئەمەوێت لە تۆ نزیک ببمەوە..وە ببین بە ھاوڕێیەکی باش...ئەوە قبوڵ ئەکەیت وایە!؟

ن/ت کەمێک وەستا..ئەو ھێشتا نایەوێت لە تێیھیۆنگ نزیک بێتەوە..وە ناتوانێت متمانەی پێ بکا

تێیھیۆنگ:ن/ت...
ن/ت:تێیھیۆنگ تکایە لێم تێبگە..من ناتوانم متمانە بە تۆ بکەم...وە نامەوێت لە کەس نزیک ببمەوە..بەم شێوەیە باشم..با تەنھا واز لە یەکتر بێنین و دوبارە ھەرکەس ژیانی خۆی بژی...ببورە...ئەزانم لەوانەیە ئەمە دڵت بشکێنێت..بەڵام من ناتوانم قبوڵیکەم..

لەگەڵ وتنی ئەوانە تێیھیۆنگ ڕوخسارە غەمبارەکەی گۆڕا بۆ ڕوخسارێکی جدی و توڕە
وە سەیری ن/ت'ی کرد و وای کرد ترسێک لە دڵیا دروست بێت

تێیھیۆنگ:ناتوانیت من ڕەتکەیتەوە!
ن/ت:بەڵام تۆش ناتوانیت ناچارم بکەی تێیھیۆنگ!
تێیھیۆنگ:ھەرچۆنێکم بوێ وا ئەکەم!
ن/ت:بۆچی تێیھیۆنگ بۆچی!!!بۆچی واز لەو بابەتە ناھێنیت و وەکو نەفرەتیەک ون نابیت!!
تێیھیۆنگ:ن/ت ھیچ ئارامیەک لە منا نیە بۆیە ھەوڵ مەیە تاقیکەیتەوە!
ن/ت:ئەبێت تێبگەیت کە من نامەوێت لە کەس نزیک ببمەوە و کەس بناسم!
تێیھیۆنگ:وە تۆش ئەبێت تێبگەیت ناتوانیت داواکەی من ڕەتکەیتەوە و بەردەوام بیت لە قبوڵنەکردنی!

ن/ت:ئەتوانم!..وە بەو جۆرە بڕیار ئەیەم کە خۆم ئەمەوێت نەک بەو جۆرەی تۆ ئەتەوێت!

تێیھیۆنگ:....

بەردەوامە...

ھیوادارم بەدڵتان بوبێ و ڤۆت لەبیر مەکەن🖤

بمبینە..!Where stories live. Discover now