Part~6~

73 14 20
                                    

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن💜

ن/ت و تێیھیۆنگ لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین بەڵام کەسێک....

؟؟؟:ئازیزەکەم!؟

ن/ت ئاوڕی یایەوە و سەیری ئاڕاستەی دەنگەکەی کرد...
بەڵام شۆک بوو!
تێیھیۆنگ ھاتە لای ن/ت'ەوە وەستا و سەیری ئەو کەسەی ئەکرد کە کەمێک لە دوری ئەوان وەستابوو
ن/ت:بەنەفرەت بیت (لەژێر لێویەوە و کەمێک بە ژڵەژان و ترسەوە)
وە تێیھیۆنگ گوێبیستی ن/ت بوو وە ھیچ تێنەئەگەیشت ئەو کەسە پێی وت ئازیزەکەم بەڵام ن/ت نەفرەتی لێ کرد!؟

؟؟؟ ھاتە پێشەوە ھەنگاو بە ھەنگاو نزیکتر ئەبۆوە لە تێیھیۆنگ و ن/ت

؟؟؟:ھممم....ئەبینم خۆشەویستت ھەیە و لەگەڵی یەیتە دەرەوە و کاتی خۆش بەسەر ئەبەن...
ن/ت:بەو جۆرە نیە ئێمە تەنھا تازە یەکما...(قسەکەی پێ بڕدرا)
؟؟؟:شتەکە ڕونە بۆچی ھەوڵ ئەیەیت بیشاریتەوە!؟...تشش(بە بێزاریەوە)

ن/ت:دایکە!...وتم بەو جۆرە نیە تۆ ھەڵە تێگ...(دوبارە قسەکەی پێبڕدرا)

دایکی ن/ت ناوی سوویۆنگ'ە

سوویۆنگ:بێدەنگبە!!من دایکی تۆ نیم و تۆ وەک کچی خۆم سەیر ناکەم! پێویست ئەکات بیرت بێنمەوە کە تۆمان لە خێزانی خۆمان کردە دەرەوە!؟

ئەو ھیچ ھەلێک لەدەست نادات بۆ ئازاردانی ن/ت...
ن/ت جارێکیان ئەوەی پێ وتبوون کە ئاواتی ئەوەبووە وەکو ھەموو کەسێکیتر خێزانێکی باشی ھەبێت و پێکەوە بەختەوەر بن...بۆیە ھەمووکات دایکی بیری ئەھێنێتەوە کە ئەو ھەرگیز خێزانی نیە و ناتوانێ دڵخۆش بێت لەگەڵیان وە دەریان کردووە... وە بێگومان ئەوە بە ئازارە بۆ ن/ت

تێیھیۆنگ بەتەواوی لە بابەتەکە تێگەیشت...وە زانی کە ئەو ئافرەتەی بەردەمیان دایکی ن/ت'یە
نیگەرانی لە ڕوخساری ن/ت دەرکەوت وە تێیھیۆنگ تێبینی ئەوەی کردبوو

تێیھیۆنگ:خاتوون ئێمە خۆشەویست نین! وە تەنانەت ئێمە تازە یەکمان ناسیوە بۆیە پێویست ناک...
(قسەکەی پێ بڕدرا)
سوویۆنگ:ئایا بەڕاست پێت وایە باوەڕ ئەکەم!؟ ئەو بێئابڕوە بۆیە ئاساییە بەلایەوە کە لەگەڵ چەندین کوڕ بێت و بڵێت تازە ناسیومە!
تێیھیۆنگ:خاتوون پێویستە ئاگاداری وشەکانت بی! ئەو کەسێکی وا نیە کە تۆ باسی ئەکەیت!

تێیھیۆنگ بەجۆرێک قسەی ئەکرد وەکو ئەوەی زۆر دڵنیا بێت لە ن/ت و چەندین ساڵ بێت بیناسێت
وە ئەوەش سەرنجی ن/ت'ی ڕاکێشا و سەیری ڕوخساری تێیھیۆنگ'ی ئەکرد کە چەن بە متمانەوە دەربارەی ن/ت قسە ئەکات ...

سوویۆنگ:تۆ چۆن بەوجۆرە دڵنیایت!؟ تۆ ئەڵێیت تازە یەکمان ناسیوە کەواتە چۆن متمانەت پێیەتی !؟ ئەو بەڕاستی ئەڵێی مارە!خۆزگە ئەخوازم ھەرگیز نەمھێنایە سەر دونیا!

تێیھیۆنگ :من دڵنیام لەوە تەنانەت ئەگەر تازەش ناسیبێتم! بەڵام ھەرگیز بینیوتە مرۆڤێک مارێکی ببێت!؟ بێگومان نەخێر!ئەگەر ئەو مار بێت کەواتە تۆش بە ھەمان شێوەیت چوونکە ئەو لە تۆ بووە! ئەو چی بێت تۆش ئەوەیت!

تێیھیۆنگ زۆر بە جوانی جەختی لەسەر وشەکانی کردەوە و سوویۆنگ'ی بێ قسە ھێشتەوە
وە دواتر دەستی ن/ت'ی گرت و ڕایکێشا بەدوای خۆیا و سوویۆنگ ڕۆیشت

چوونە ناوەڕاستی پارک'ەکە و لەسەر کورسیەک دانیشتن
ڕێک لەو کاتە بیریان ھاتەوە کە ھێشتا دەستیان لەناو دەستی یەکترە
بۆیە بە خێرای دەستی یەکیان بەریا

تێیھیۆنگ:ئاھ..ببورە لەڕاستیا بیرم چوو
ن/ت:ئـ... کێشە نیە...
تێیھیۆنگ :دایکت بۆچی بەو شێوەیەیە!؟
ن/ت:ئەو ھەمووکات وا بووە..ھەرگیز خۆشی نەویستوم..

ن/ت بە ڕونی دڵپڕی پێوە دیار بوو وە سەری داخست

تێیھیۆنگ:ئایا تاوانت چیە کە بەو شێوەیەیە!؟
ن/ت:تاکە تاوانی من ئەوەبوو کە کچ بووم!...منیان بوو لەکاتێکا ئەیانویست کوڕیان ببێت!ڕۆژێکیان باوکم زۆر بە ڕەقی پێی وتم کە خۆزگەی ئەخواست ھەرگیز کچێکی وەک منی نەبوایە!...ئەوان پێیان وایە کوڕ باشترە...
تێیھیۆنگ:وە لەبەر ئەوەش بوو تۆیان دەرکردووە !؟ تەنھا ئەوە!؟
ن/ت:تەنھا ئەوە...
تێیھیۆنگ:چۆن ئەتوانن بەو شێوەیە بن!
ن/ت:ئەوان ھەرگیز باش نەبوون لەگەڵم...ھەمووکات بە قسە ڕەقەکانیان ئازاریان یاوم...ھەرگیز ھەستی خۆشەویستی دایک و باوکم نەبووە...منیان کردە دەرەوە لە ماڵەوە..تاکە کەس کە لامبوو سوجین بوو ئەوکاتەی منیان کردە دەرەوە لە ماڵەوە ئەو خانوویەکی بۆ کڕیم قورسبوو ئەو شتە گەورەیەی لێ قبوڵ بكەم.. بەڵام ناچار بووم چونکە ھیچ شوێنێکم نەبوو..وە دوای حەفتەیەک باوکم ئاگاداری کردمەوە کە ھەموو مانگێک بڕە پارەیەکی باشم بۆ ئەنێرێت.. چونکە ئەو بە چاوی بەزەی سەیرم ئەکات..ئەو خۆشی ناوێم ئەو بەزەی بە منا یەتەوە..من ھەرگیز بێجگە لە سووجین ھیچ ھاوڕێیەکم نەبووە... لە کەس نزیک نەبوومەتەوە چونکە ھەمووکات پێم وابووە ھەموان ئازارم ئەیەن...نامەوێ دوبارە کەسانێکم زۆر خۆشبوێ بەڵام خراپ بن لەگەڵم یان ئەوان خۆشیان نەوێم..بۆیە من ھەمووکات دوور بوم لە مرۆڤەک....

قسەکەی پێ بڕدرا لەو کاتەی....

بەردەوامە...💕

ھیوادارم بەدڵتان بووبێت و ڤۆت لەبیر مەکەن🖤

بمبینە..!Where stories live. Discover now