پارتی دووەم ھیوادارم بەدڵتان بێت وە بیرتان نەچێت ڤۆت بکەن💕
سوجین:ببورە بەڕێز تێیھیۆنگ بەڕاستی من لەجیاتی ئەو داوای لێبووردن ئەکەم ھیوادارم قسەکانی لەدڵ نەگریت تکایە ببورە خۆم قسەی لەگەڵ ئەکەم وە بە زووی وای لێ ئەکەم داوای لێبوردن بکات
ن/ت:سوجین چی ئەڵێیت!
سوجین:ن/ت تکایە داوای لێبوردن بکەەە بۆ ئەو قسانەە
ن/ت:سوجین ئاگاداریت چی ئەڵێیت!؟ئەو شایەنی ئەوە نیە!
سوجین:ن/ت تکایەەە تەنھا ئەمجارە!
ن/ت:ھەرگیز!
ن/ت بە توڕەی چۆیە دەرەوە وە سوجین لە ترسا مابۆوە چونکە ئەو تێیھیۆنگ ئەناسێت و ئەزانێت کەسایەتیەکی چۆنی ھەیە
سوجین:بەڕاستی داوای لێبوردن ئەکەم بەڕێز تێیھیۆنگ ئەو کەمێک حاڵی باش نیە بۆیە بەو شێوەیە توڕەیە
تێیھیۆنگ :ئەوە ھەڵەی تۆ نیە..بەڵام ئاگاداری بکەرەوە کە پەشیمان ئەبێتەوە!
سوجین:بەڕێز تێیھیۆنگ تکایە لێی ببورە ئەو بەڕاستی ئاگاداری خۆی نیە
تێیھیۆنگ :ئەبوو لەبەرامبەر من ئاگاداری وشەکانی بێت!
ئەوەی وت و ڕۆیشت وە سوجین ھەناسەیەکی یایەوە و ڕۆیشت بەدوای ن/تPov ~تێیھیۆنگ~
ئەوان ڕۆیشتن...بەڵام سوێن ئەخۆم ھێشتا لە شۆکا ماومەتەوە بەھۆی ئەو کچەوە!...ئەو بوێر بوو لە ھەمان کاتا جوان...من نقوم بووم لەناو چاوەکانی ڕێک لەو کاتەی ھاتمە ژورەوە و بینیم...ئەو بەھۆی قسە کردن لەگەڵ ھاوڕێکەی ئاگادار نەبوو...وە منیش لەبەر سەیر کردنی چاوەکانی و نقووم بوونم تیایاندا ئاگادار نەبووم...وە خۆمان کێشا بەیەکا من خەتای ئەوم گرت..لەکاتێکا منیش ھەڵەم ھەبوو وە خۆم لانەیا، ئەمتوانی تەنھا وازی لێبێنم و بھێڵم بێ کێشە بڕوات...بەڵام تەنھا ئەمویست زیاتر بیدوێنم، ئەمویست زیاتر گوێم لە دەنگی بێت و بۆ ماوەیەکی زۆرتر سەیری بکەم...وە بۆیە پیس بوونی جلەکانم بەھۆی قاوەکەیەوە کرد بە ھۆکارێک....وە دوای ئەو ھەمووە کە چاوم لەسەر لایا و سەیری ھاوڕێکەیم کرد...ئای خوایە من شۆک بووم...ئەوە سوجین بوو سکتێری تایبەتی منە لە کۆمپانیا..لەھەمان کات دڵخۆش بووم چونکە ھاوڕێی ئەوە كەواتە ئەگەر بمەوێ بیبینمەوە لەڕێی سوجینەوە ئەتوانم...من ئاگادار بووم کە بە ن/ت بانگی کرد، بەڕاستی ئەو ناوە تایبەتە وەک خاوەنەکەی...
ئەمتوانی تەنھا بە جوانی داوای یەکتر ناسین بکەم بەڵام ئەوە شێوازی من نیە ،وە من زۆرکات ڕەقم لەگەڵ کچان و نزیکیان ناکەومەوە...بۆیە تەنھا بە توڕەی مامەڵەم لەگەڵ ئەکرد وە زیاتر ئەمدواند.....من ھەرگیز قسەیەکم نەکردوە کە جێبەجێم نەکردبێ کەواتە...ھەر وەک ئاگادارم کردەوە من بەو ئاسانیە واز ناھێنمEnd pov~تێیھیۆنگ~
سوجین:ن/ت!...ن/ت چاوەڕێکە
ن/ت:سوجین ئەگەڕێمەوە ماڵەوە
سوجین:ن/ت پێویستە قسە بکەین!
ن/ت:نامەوێت قسە بکەین دەربارەی ئەو گەمژەیە!
سوجین:بەڵام ئەوە گرینگە!!
ن/ت:.....
سوجین:تکایە ن/ت!
ن/ت:ھایشش..باشە دەی
سوجین:سەرەتا بە بچین بۆ پارک وەکو ئەوەی دامان نابوو
ن/ت:باشە بەڵام زۆر نامێنینەوە زوو ئەڕۆمەوە ماڵەوە
سوجین:باشە باشە زۆر درێژەی پێ نایەم
پێکەوە چوون بۆ پارک.ن/ت:دەی ئێستاش پێم بڵێ چی شتێک دەربارەی ئەو گەمژەیە گرینگە وە بۆچی پێت وتم کە داوایلێبوردن بکەم
سوجین:شیرینەکەم ...ئەزانم کە تۆ تێیھیۆنگ ناناسیت..وە نازانیت کەسێکی چۆنە...بەڵام پێویستە ئاگاداری کەسەکان بیت کاتێک ڕوبەڕویان ئەبیتەوە
ن/ت:نامەوێ بیناسم...وە ناشمەوێ بزانم کەسێکی چۆنە....وە ئاگادارم چۆن ھەڵسوکەوت ئەکەم لە کاتی ڕوبەڕوو بونەوەیان..بەڵام تۆ خۆت بینیت خەریکی چی نەفرەتیەک بوو..من داوای لێبوردنم کرد بەڵام ئەو قبوڵی نەکرد و بە شێوەیەکی ناشرین قسەی ئەکرد...مافی خۆم بوو بەوشێوەیە جوابی بەمەوە
سوجین:ن/ت..ئەو بەڕێوبەری منە...وە من زۆرباش ئەیناسم..ئەو ھەرگیز لە قسەی خۆی پەشیمان نابێتەوە...ھەرشتێک بڵێت ھەر ئەوەیە..وە ئەو ھەرگیز لەو قسە و ھەڵسوکەوتانە خۆش نابێت...بۆیە با نەھێڵین زۆر درێژە بکێشێت وە داوای لێبوردنی لێ بکە..من ئەترسم کە شتێکت بەسەر بێنێت!
ن/ت:نیگەران مەبە ئەو ناتوانێت ھیچ بکات...ئەسڵەن چی لەدەست یەت!؟
سوجین:زۆرشت کە تەنانەت بە خەیاڵتا نایەت..ن/ت تکایە با درێژە نەکێشێت
ن/ت:سوجین ھەرگیز داوای لێبوردن لەو بێ ڕەوشتە ناکەم...بگرە ئەو پێویستە بیکات!
سوجین:تەنھا ئەمجارە کەلە ڕەق مەبە تکایە!
ن/ت:سوجین بەڕاستمە کە ھەرگیز ئەوە ناکەم..تکایە با ئەو بابەتە داخەین...وە ئێستا ئەگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە
سوجین:باشە کەواتە..بەڵام جوان بیربکەرەوە و بڕیارێکی ژیرانە بە..خوات لەگەڵ
ن/ت:خوات لەگەڵ
باوەشیان کرد بەیەکا و ھەرکەسەو بە ڕێگای خۆی ڕۆیشتبەڵام ئایا ڕێگاکەی ن/ت سەلامەتە!؟
Pov~تێیھیۆنگ~
دوای سوجین و ن/ت کەوتم کاتێک زانیم کەمێک دوور کەوتونەتەوە...بەپێی ڕێگاکە بێت ئەڕۆن بەرەو پارکێک..وە ڕێک وەکو پێشبینیەکەم دەرچوو...لە دوورەوە تەواوی کاتەکە ئاگاداری ن/ت بووم بۆ ئەوەی ھەرکاتێک ڕۆیشت دوای کەوم...دوای کەمێک ئەوانم بینی کە باوەشیان کرد بە یەکا و ھەریەکەو بە ڕێی خۆی ڕۆیشت...تەنھا من نەبێ کە ڕێگاکەی ن/ت'م گرتە بەر... بەردەوام بووم لە دواکەوتنی وە خەریکبوو دنیا تاریک ئەبوو کەس لە دەرەوە نەمابوو...ئاگادار بووم کە ن/ت ھەستی بە نائاسودەی ئەکرد و ئەیزانی کەسێک بە دوایەوەیەتی...بەڵام نەیئەزانی کە منم چونکە نەیئەوێرا ئاوڕ باتەوە و ئاشکرای بکات کە ئەزانێت کەسێک بەدوایەوەیەتی...
بۆیە بڕیارم یا خۆم ئاشکرا بکەم وە کردم...تێیھیۆنگ:.....!
بەردەوامە...
سپاس بۆ خوێندنەوە وە تکایە ڤۆت'تان بیر نەچێت✨
YOU ARE READING
بمبینە..!
Random؟؟؟:بمبینە کە من لێرەم بۆتۆ! ؟؟؟:بەڵام من نەموتوە کە ھەبە..ئەوە ھەڵبژاردەی خۆتە ؟؟؟:بۆچی ناتوانی خۆشت بوێم!؟ ؟؟؟:چونکە کەسێکیترم خۆش ئەوێت!..تکایە بۆستە لە بێزارکردنم Start:2/2/2022 چیرۆکەکە وشە بە وشەی بیرۆکەی خۆمە بۆیە بردنی بە ھەموو شێوەیەک قەدەغ...