Part~3~

74 14 20
                                    

ڤۆت  لەبیر مەکەن🖤

Pov~ن/ت~

کاتێک لە ڕێگا بووم بەرەو ماڵەوە خەریک بوو دنیا تاریک ئەبوو وە کەس لە دەرەوە نەمابوو وە یەک دوو جار زۆر بە نامۆیی گوێم لە دەنگی پێ بوو لە دوامەوە سەرەتا وتم لەوانەیە ھەمان ڕێگای منی ھەبێ بەڵام ھەستم پێکرد کە تەواوی کاتەکە بەدوامەوەیە ترسێک لە دڵم دروست بوو بەڵام نەمئەوێرا ئاوڕ بەمەوە بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبم کە پێم زانیوە و ھێرشم نەکاتە سەر....وە یەکەم کەس کە ھات بە مێشکما.....

تێیھیۆنگ:لەکوێیا بووین!؟

ڕێک وەکو پێشبینیەکەم دەرچوو! دەنگی ئەو کوڕەیە کە شەڕم لەگەڵی بوو وە سوجین بە تێیھیۆنگ ناوی ئەبرد، ترسێک دڵمی داگیر کرد وە لە جێی خۆم وەستام...بە ھێواشی ئاوڕم یایەوە...بەڵێ خۆیەتی...       بەڕاستی ئەو گەمژەیە بۆ دوای من کەوتوە!؟!؟
ھەستم ئەکرد ھەنگاو بە ھەنگاو نزیکتر ئەبۆوە بۆیە ناچار بووم کە ڕابکەم وە ئەویش دوام کەوت ئەو کەمێک لە دواتر بوو بۆیە زۆر بە خێرای ڕام ئەکرد بۆ ئەوەی بگەمە ماڵەوە و پێش ئەوەی بمگرێت بڕۆمە ژوورەوە و درگاکە داخەم وە بەو ھیوایەم بتوانم ئەنجامی بەم...

تێیھیۆنگ :بۆستە پێش ئەوەی شتەکان خراپتر ببێ!!

جوابم نەیایەوە و بەردەوام بووم لە ڕاکردن تا گەیشتمە مالەوە بە پەلە ھەوڵم ئەیا بە کلیلەکە درگاکە بکەمەوە وە ئەو گەیشتە سەرەتای گەڕەکەکە وە ڕێک لەو کاتەی چەن چرکەیەکی کەمی مابوو بگاتە لای من درگاکەم کردەوە و چومە ژورەوە و ڕاستەوخۆ درگاکەم بە کلیل داخست...واھـــ...ڕزگارم بوو...زۆر بە قورسی ھەناسە ئەیەم زۆر ماندوو بووم ...ویستم بڕۆمە ژورەکەم بەڵام بیرم ھاتەوە کە...
من:پەنجەرەکان!!!
ئای خوایەە پەنجەرەی ژوری میوانەکە!!
تکایە تەنھا با ئەوە نەبێت کە بیری لێ ئەکەمەوە...
درگای ژوری میوانەکەم کردەوە کەمێک تاریک بوو بەڵام چاوم لە شتەکانی چواردەورم بوو گڵۆپم ھەڵنەکرد بۆ ئەوەی ئەگەر نەھاتبێ لە دەرەوە بەھۆی ڕوناکی ژورەکەوە زۆر سەرنجی پەنجەرەکە نەیات وە بە ھێواشی ڕۆیشتم پەنجەرەکەم داخست وە کەمێک ھەستم بە ئاسودەی کرد وە ئەمویست بگەڕێمەوە بەڵام
خۆم بە کەسێک کێشا!

من:نەفرەت!!!

ترسێکی زۆر دایگرتم کاتێک بینیم تێیھیۆنگ لەبەرامبەرمە!
بەڵام من دڵنیابووم کەس لە ژورەکە نەبوو وە زۆر تاریک نەبوو واتە چواردەوری خۆم ئەبینی
لەوانەیە چوبێتە دوای درگاکەوە کاتێک زانیویەتی یەم بۆ ئێرە
ئەو بە چاوێکی نامۆ و زۆر بە شێوازێکی سەیر سەیرم ئەکات ویستم ڕاکەم بۆلای پەنجەرەکە و بڕۆمە دەرەوە بەڵام لەگەڵ بچوکترین جوڵە قۆڵی گرتم و گەڕاندمیەوە جێی خۆم

تێیھیۆنگ:بەو ئاسانیە کۆتای ھێنان بەمە ئەستەمە...

بە دەنگێکی قوڵ ئەوەی وت وە دان بەوەیا ئەنێم کە لەرزێک بە لەشما ھات ئەو بەڕاستی بێ بەزەی دەر ئەکەوت وە ڕێک بەو جۆرە دیاربوو ھاتبێت بۆ کوشتنم وەکو وابێ من غەڵەتم کردبێت نەک ئەو!

من:تۆ کێیت تا بتوانی ھێرش بکەیتە سەرم و دوام کەویت و بێ ڕێپێدانی من بێیتە ماڵەکەمەوە!؟
تێیھیۆنگ:زۆر باش ئەزانیت کیم تێیھیۆنگ ھەرشتێکی بوێت ئەنجامی ئەیات..
من:نەخێر نازانم!...چونکە ناتناسم و ھیچ پەیوەندی بە منەوە نیە کە کەسێکی چۆنیت!
تێیھیۆنگ:کەواتە وا ئەکەم کە بمناسی!
من:من نامەوێت!!
تێیھیۆنگ:پرسیارم نەکردوە کە ئەتەوێت یان نا!
من:بڕۆ دەرەوە لە ماڵەكەم!!
تێیھیۆنگ:پێویستە قەرەبووی ھەموو ڕفتار و قسەکانت بکەیتەوە!
من:گەمژە مەبە و قۆڵم بەربە دواتریش لە ماڵەکەم بڕۆ دەرەوە با ھەرگیز نەتبینمەوە!!
تێیھیۆنگ:پێت وایە ئەوە ئەکەم!؟
من:چیت لە من ئەوێت!؟
تێیھیۆنگ:قەرەبوو.!
من:قەرەبوو بۆ چی شتێک!؟...ئێمە تەنھا خۆمان کێشا بە یەکتر وە من داوای لێبوردنم کرد بەڵام تۆ نەک قبوڵت نەکرد بەڵکو قسەی بێمانات ئەکرد...وە ھێشتا تۆ یەیت و ھێرش ئەکەیتە سەر من!؟
تێیھیۆنگ:پێویست بوو ئاگاداری بەردەمت بی!
من:چی دەربارەی تۆ!؟ ئەی تۆ بۆ ئاگادار نەبوویت !؟ ئەبوو تۆ خۆت لایەیت لە ڕێگاکەم!

End pov ~ن/ت~

تێیھیۆنگ:چونکە...
ن/ت:چونکە!؟
تێیھیۆنگ:چونکە من لەناو چ..!!!!!
تێیھیۆنگ زۆر توڕە بوو وە ھاواریکرد ویستی بڵێ من لەناو چاوەکانتا نقوم بوبوم ئاگام لەوە نەبوو کە خەریکە خۆمان بەیەک ئەکێشین...خەریکبوو بیدرکێنێ کە ئەو تێیھیۆنگ'ەی ھیچ کچێک نەیتوانیوە  بەدەستی بێنێ ئەو بە یەکەم بینین تێیھیۆنگ'ی سەرسام کرد
بەڵا م وەستا لە قسە کردن وە ئەیویست کۆنتڕۆڵی خۆی بکات
زۆر بە ڕونی ترس لە چاوەکانی ن/ت دیار بوو لەوکاتەوەی تێیھیۆنگ توڕە بوو وە ھاواریکرد بەسەریا

تێیھیۆنگ:مەبەستم نەبوو توڕە بم بەڵام ...
ن/ت ڕاستەوخۆ دەستی کرد بە گریان وە قسەکەی پێ بڕی
ن/ت:تکایە بڕۆ..
تێیھیۆنگ:ئەو فرمسکە نەفرەتیانە بۆستێنە!
ن/ت:تۆ ئەمترسێنی تکایە بڕۆ..
ن/ت بە دڵی پڕ و گریانەوە قسە ئەکرد وای کرد تێیھیۆنگ ھەست بە تاوان بکا
تێیھیۆنگ:باشە باشە تەواو...بەڵام تۆ ھێشتا ئەبێت قەرەبووی ھەمووی بکەیتەوە
ن/ت:چی جۆرە قەرەبوویەک!؟تەنھا با ئەمە کۆتای پێ بێت...
تێیھیۆنگ:دڵنیایت ئەتوانیت قبوڵی بکەیت!؟
ن/ت:ھەرشتێک بێت تەنھا با جێبەجێی کەم و وازم لێبێنیت .....

ن/ت بەڕاستی وەکو مناڵێک دڵی پڕ بوو وە ھەموو ئەوەی ئەیویست دوور کەوتنەوە بوو لە کێشە و کۆتای پێھێنانی ئەو بابەتە بوو بۆ ئەوەی تێیھیۆنگ وازی لێبێنێت
لەو کاتە تێیھیۆنگ داواکاریەکەی وت وە....

تێیھیۆنگ:.......

بەردەوامە....
سپاس بۆ خوێندنەوە و ڤۆت لەبیر مەکەن🖤

بمبینە..!Where stories live. Discover now