Part~10~

61 12 102
                                    



💕ڤۆت و كۆمێنت لەبیر مەكەن

ن/ت:تێیهیۆنگ...تكایە بڕۆ
تێیهیۆنگ:تەنانەت بیریشی لێ مەكەرەوە

ن/ت ئەترسا و دڵی پڕ بوبوو بەڵام تێیهیۆنگ تەنانەت گوێی پێ نەیا بە هەموو هێزی پاڵی بە درگاكەوە نا و وای كرد ن/ت بكەوێت وە لە ئازارا هاوارێكی كەمی كرد بەڵام هێشتا تێیهیۆنگ گوێی پێ نەیا و هاتە ژورەوە

بە بێ هەستی سەیری ئەكرد

تێیهیۆنگ:بۆچی؟
ن/ت:......(تەنها بە دڵپڕی سەیری ئەكرد)
تێیهیۆنگ:بۆچی ن/ت بۆچی؟
هاواری كرد كە وای كرد ن/ت لەجێی خۆی ڕابچڵەكێت
تێیهیۆنگ دابەزیە ئاستی ن/ت و بە توڕەیی سەیری ناو چاوەكانی ئەكرد

تێیهیۆنگ:لەگەڵ تۆمە بۆچی؟پێم وتی ئەگەر بڕۆیت پەشیمان ئەبیتەوە ن/ت پێم وتی!!!
ن/ت:....
تێیهیۆنگ:بۆچی وات كرد؟!!!
هاواری كرد
ن/ت:تێیهیۆنگ...تۆ..ئەمترسێنیت..
وشەكانی بە پچڕ پچڕی ئەوت بەهۆی گریان و هەنسكە زۆرەكانی

تێیهێۆنگ:پێم وتی مەڕۆ بەڵام ڕۆیشتی!!!پێت وابوو تا چەنێك لە زیندان ئەمێنمەوە؟پێت وابوو من لەمانە خۆش ئەبم!!؟
ن/ت: بێگومان..بێگومان ئەبوو بمزانیایە... نەفرەتیەكی وەكو تۆ بە پارە ئەتوانێت ئازاد بێت!!
هاواری كرد وە ڕاستەوخۆ تێیهیۆنگ توڕە بوو وە ئەویش هاواری كردەوە
تێیهیۆنگ:ن/ت تۆ شێتم ئەكەیت!!!!
ن/ت:بۆچی وازم لێ ناهێنیت تێیهیۆنگ؟تەنها پێم بڵێ بۆچی ئەمخەیتە ئەم بارودۆخەوە؟بۆچی پێویستە من بناسیت بۆچی ئەبێت بەم شێوەیە....

تێیهیۆنگ:چونكە خۆشمئەوێیت!!!

هاواری كرد و توڕە بوو قسەكەی بە ن/ت بڕی

تێیهیۆنگ:ن/ت خۆشم ئەوێیت بۆچی ئەوە نابینیت؟؟
ن/ت:....(تەنها لە شۆكا مابۆوە)
تێیهیۆنگ:ئەوە ڕونە من كە نامەوێت لەكەس نزیك ببمەوە بەڵام دوای تۆ كەوتوم!!ئەگەر خۆشم نەوێیت بۆچی شتێكی لەم جۆرە ئەكەم!؟
ن/ت:بـــ..باسی چی ئەكەیت تێیهیۆنگ...
تێیهیۆنگ:هەر بەڕاست تۆ باوەڕ بە من ناكەیت؟!!
ن/ت:بەڵام..ئێمە..تەنانەت یەكتر ناناسین تێیهیۆنگ چۆن...
تێیهیۆنگ قسەكەی پێ بڕی
تێیهیۆنگ:نازانم ن/ت خۆشم نازانم بۆچی بەو ئاسانیە ڕوی یا بەڵام ئەوە ئەزانم كە بێ هیچ شتێك خۆشم ئەوێیت!
ن/ت:تكایە تێیهیۆنگ..قسەی بێ مانا مەكە ئێمە هیچی یەكتر نین كەواتە چۆن ئەتوا...
بەو قسەیە تێیهیۆنگ زۆر توڕە بوو هەستایەوە و دەستی گرت بە سەریەوە

تێیهیۆنگ:بێمانا...بێمانا هم؟ نەفرەتی من خۆشم ئەوێیت ئەوە بێ مانایە!!!؟؟؟؟

ن/ت بێدەنگ مایەوە  و بە هێواشی ئەگریا

تێیهیۆنگ:ن/ت تۆ ناچاریت ڕازی بیت...تەنها وام لێ مەكە بە زۆر ڕازیت بكەم
ن/ت:تێیهیۆنگ پێم وتیت كە ناچار نیم!..
تێیهیۆنگ:پێویستە قبوڵی بكەیت ن/ت!...
ن/ت:بەڵام من بە پێویستی نازانم..
تێیهیۆنگ:شێتم ئەكەیت ن/ت بۆچی هەوڵ ئەیەیت توڕەم كەیت!!!
ن/ت:بەڵام وام نەكردوە...
تێیهیۆنگ:تۆ هەستەكانم پشتگوێ ئەخەیت وە هێشتا ئەڵێیت نەمكردوە؟!
ن/ت:بەڵام تۆش هەمان شت ئەكەیت تێیهیۆنگ سەیركە...گرینگی نایەیت كە من ئێستا چەنێك ئەترسم...گرینگی نایەیت كە ئێستا ئەگریم...گرینگی نایەیت كە من نامەوێت قبوڵی بكەم!
تەنها وەكو هێرشبەرێك هاتیتە ماڵەكەمەوە...

تێیهیۆنگ:بۆچی ناتوانیت خۆشتبوێم ؟

ن/ت:چونكە كەسێكیترم خۆشئەوێت!!!

بەردەوامە..

بمبینە..!Where stories live. Discover now