Part~19~

127 17 56
                                    



ببورن درەنگ پارتم دانا لەبەر چەند هۆکارێک نەمتوانی پارتی تازە بنوسم🖤
هیوادارم بەدڵتان بێت و ڤۆت لەبیر مەکەن



تێیهیۆنگ:واهــ..زۆرم خوارد
ن/ت وەكو ئەو پاڵی یایەوە
تێیهیۆنگ:بەڵام پێم وایە تۆ زۆر زیاتر لە منت خوارد
هەردوكیان پێئەكەنین بە دەنگی بەرز
وە لەناكاو هەردوكیان چاویان پێكەوە قفڵ بوو
پێكەنینەكەیان نەما كاتێك لەناو جوانی چاوەكانی یەكتر نقوم بووبوون
وەك ئەوەی بە چاو هەستی خۆشەویستی ئاڵوگۆڕ ئەكەن

دەنگی درگاكە پەیوەندی چاوی ئەوانی پچڕاند
شڵەژان و كەمێك لە یەكتر دووركەوتنەوە

ن/ت:مـ من درگاكە ئەكەمەوە
تێیهیۆنگ: ئاهـ ...زۆر باشە

ن/ت ڕۆیشت درگاكەی كردەوە
بەڵام....

لەگەڵ کردنەوەی درگاکە سوجین دەستی کرد بە قسە و تەنانەت سەیری ن/ت'ی نەکرد و ڕێی بۆخۆی کردەوە و بە دەم قسە کردنەوە ڕۆیشتە ژوورەوە
بێ وەستان قسەی ئەکرد

سوجین:ئای خوایە چۆن بوویت بە خۆشەویستی بەڕاستی تێناگەم چون دڵی ئەو ڕۆبۆتەت بەدەست هێنا وامئەزانی تا کۆتایی ژیانی ناتوانێت خۆشەویستی هەبێت وە تۆ وتت ڕقم لێیە چۆن گۆڕا بۆ خۆشەویستی واا بەڕاستی ئەوە باوەڕ پێ...

وەستا لە قسە کردن ئەوکاتەی تێیهیۆنگی بینی و بە شۆکەوە سەیری ئەکرد

سوجین:بەڕێز تێیهیۆنگ..!!

ن/ت بەپەلە هات و لای سوجینەوە وەستا و بە هێواشی وتی
ن/ت:گەمژە چیت کرد!
سوجین:بۆ پێت نەوتم کە ئەوی لێیە!
ن/ت:تۆ تەنانەت نەتهێشت قسە بکەم و هاتیتە ژورەوە

ن/ت ویستی بابەت بگۆڕێت
ن/ت:ئای سوجین بۆچی تەنها لەویا وەستاویت دەی دانیشە
سوجین:ب بێگومان
بە خێرایی دانیشت وە تێیهیۆنگیش دانیشت لە بەرامبەری
ن/ت تەنها ئەیویست قسەکانی سوجین لەبیر تێیهیۆنگ بەرێتەوە
بۆیە چۆیە لایەوە دانیشت و دەستی تێیهیۆنگی گرت
تێیهیۆنگ بەوە دڵخۆش بوو بەڵام دەری نەخست و تەنها بە ئاسایی سەیری ن/ت'ی کرد و دواتر سەیری دەستی کرد

سوجین:ب بەڕاستی..ئێوە زۆر جوانن بەیەکەوە...هیوادارم هەمیشە پێکەوە بن
ن/ت و تێیهیۆنگ سەیری یەکتریان کرد و دوبارە چاوەکانیان لەسەر یەک لابرد
تێیهیۆنگ:بێگومان..ئێمە بۆ هەمیشە پێکەوە ئەبین!

کاتێک قسەی کرد بە توندی دەستی ن/ت'ی گرت
ئەوە وایکرد ن/ت کەمێک بشڵەژێ

ن/ت:م من..ئێستا ئەگەڕێمەوە..
بە خێرایی هەستا و ڕۆیشتە ژورەکەی

Pov~ن/ت~

باوەڕ ناکەم!!
چۆن شتێکی وام کرد!!
من دەستی ئەوم گرت و ئەویش توندتر دەستی گرتم!
ئەو هەستە تایبەتانە!!
واا ئەوە بەڕاستی ناوازەیە!!

ب بۆستە....
!...
من...بۆچی وەکو شێت لەبەر خۆمەوە قسە ئەکەم و پێئەکەنم!؟
تشش چەن گەمژەم
تەنها لەبەر سوجین وامکرد ئەگەر نا من بۆ دەستی ئەو بگرم؟
یااا کەواتە ئەم هەستانە بۆ لە من کۆبوونەتەوە
تێیهیۆنگی نەفرەتی

End pov~ن/ت~

لەبەردەم ئاوێنەکە وەستابوو قسەی لەگەڵ خۆی ئەکرد
درگاکە کرایەوە و لە ئاوێنەکەوە تێیهیۆنگ دەرکەوت کە هاتە ژورەوە

تێیهیۆنگ: بۆچی دوبارە بە نەفرەت کرام؟
ن/ت:هێی..ت تۆ..تۆ بۆچی گوێ لە قسەکانی من ئەگریت؟
تێیهیۆنگ:ئاساییە گوێ لە خۆشەویستەکەم بگرم
ن/ت:یا..هەموو ئەوانە لەبەر سوجین'ە....بەڕاستی وەری مەگرە
تێیهیۆنگ:من لەبەر ئەو وام نەکردوە..ئێمە بەڕاستی خۆشەویستین
ن/ت:تێیهیۆنگ..دەست بە قسەی بێمانا مەکەرەوە

ن/ت هێشتا پشتی لە ئەو بوو وە لە ئاوێنەکەوە سەیری یەکتریان ئەکرد
تێیهیۆنگ بە بێدەنگی مایەوە و تەنها سەیری ئەکرد
لای درگاکەوە گڵۆپەکانی کوژاندەوە
بەڵام کەمێک ڕوناکی لەژێر درگەکەوە ئەهاتە ژورەوە
کە ئەوەش بەسبوو بۆ ئەوەی بتوانن هێشتا یەکتر ببینن
دەستیکرد بە هەنگاونان بەرەو لای
ئەوە بە خراپی ن/ت'ی ترساند
بەتەواوی نزیک بۆوە
لە دواوە بە هەردوو دەستی کەمەری ن/ت'ی گرت
سەری خستە سەر شانەکانی
هەردوکیان بێدەنگ بوون

کەسیان نەیانئەویست دوورکەونەوە
ئەوە بۆ هەردوکیان تایبەت بوو

دوای کەمێک
تێیهیۆنگ:ئەمویست زیاتر بمێنمەوە...بەڵام ئێستا پێویستە بڕۆم..وە من گوێم نەئەگرت هاتم پێت بڵێم ئەڕۆم وە تەنها گوێبیستی ئەوە بووم دوبارە بە نەفرەت کرام..وە دڵنیام لەبەر جوانیەکەمە

بەزۆر خۆی گرتبوو پێنەکەنێت

ن/ت:یاا..پێمەکەنە هێشتا بەشی ئەوە ڕوناکە کە بتوانم بتبینم
تێیهیۆنگ:باشە باشە تەواو...ئەڕۆم
ن/ت:ئهم..
تێیهیۆنگ ڕۆیشتە دەرەوە لە ژورەکە
ڕاستەوخۆ ن/ت دەستی بە دڵیەوە گرت
ن/ت:وام لێ ئەکات دڵم شێتانە هێرش بێنێت!!
بە خێرایی لە ژورەکە ڕۆیشتە دەرەوە و دواتر درگای دەرەوەی کردەوە و بینی تێیهیۆنگ بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی ئەڕوات

ن/ت:تێیهیۆنگ!

تێیهیۆنگ ئاوڕی یایەوە
تێیهیۆنگ:ن/ت؟چیبووە
ن/ت ڕۆیشتە بەردەم تێیهیۆنگ

ن/ت:ئاگاداری خۆتبە

بە سۆزەوە قسەی کرد
تێیهیۆنگ بەوە زۆر دڵخۆشبوو
باوەشی کرد بە ن/ت و دەستی بە سەریا هێنا
تێیهیۆنگ:تۆش بە هەمان شێوە..خۆشمەوێی...دەی ئێستا بڕۆ ژورەوە دواتر منیش ئەڕۆم
ن/ت:ئهم..
لە یەکتر جیابوونەوە و ن/ت ڕۆیشتە ژورەوە و تێیهیۆنگیش ڕۆیشتەوە ماڵەوە

بەردەوامە...

ڤۆت لەبیر مەکەن🖤

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 26, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

بمبینە..!Where stories live. Discover now