Part~18~

66 13 75
                                    



سوویۆنگ:قۆڵم بەربە ئازاری هەیە لەگەڵ تۆمەە
تێیهیۆنگ:لێرە ئەڕۆیت!
سوویۆنگ:.....
تێیهیۆنگ:وە هەرگیز بوێری نەكەیت دوبارە بێیتەوە ئێرە!
دەستی تونگتر كرد
سوویۆنگ:باشەە باشە ئەڕۆم  تەنها قۆڵم بەربە

تێیهیۆنگ قۆڵی بەرنەیا و ڕایكێشا بەدوای خۆیا و كردیە دەرەوە و درگاكەی بە توڕەیی داخست

ن/ت تەنها لەجێی خۆی وەستابوو سەیری تێیهیۆنگی ئەكرد

تێیهیۆنگ چۆیە بەردەمی
ن/ت  بە بێدەنگی ڕێگای ئەیا فرمێسكەكانی بێنە خوارەوە

تێیهیۆنگ ئەوی ڕاكێشایە باوەشی خۆی
ن/ت:دوركەوە تكایە...
تێیهیۆنگ زیاتر ئەوی بۆخۆی كێش كرد
ن/ت:تۆش وەكو ئەویت...
تێیهیۆنگ:من وا نیم...
ن/ت:بەڵام وایت...
تێیهیۆنگ:بۆچی وا بیر ئەكەیتەوە؟
ن/ت:من وا بیر ناكەمەوە...خۆی لە ڕاستیا بەو شێوەیەیە...ئەو ڕقی لێمە و ئازارم ئەیات...تۆش بە هەمان شێوە
تێیهیۆنگ:ن/ت...من ڕقم لێت نیە...من خۆشمئەوێیت...تۆ تەنها توڕەم ئەكەیت كاتێك خۆتم لێ دوور ئەخەیتەوە و ناتەوێ قبوڵم بكەیت...
ن/ت:....

تێیهیۆنگ:بمبینە كە من لێرەم بۆتۆ...
ن/ت:بەڵام من نەموتووە كە هەبە...ئەوە هەڵبژاردەی خۆتە...

تێیهیۆنگ:ن/ت...نامەوێ توڕە بم و دڵت بشكێنم...بەڵام لێم تێبگە
ن/ت هێشتا لە ناو باوەشە گەرمەكەی تێیهیۆنگ بوو
سەری لەسەر سنگی تێیهیۆنگ بوو
بە ڕوونی گوێی لە ترپەی دڵی ئەبوو كە چەن بە خێرایی لێئەیات
هەستی پێ ئەكرد كە ترپەی دڵی ئەویش وەكو هی تێیهیۆنگ خێرایە

تێیهیۆنگ:ئایا تۆ چی هەستێكت هەیە كاتێك خێزانەكەت زۆر خۆشئەوێت بەڵام ئەوان ڕقیان لێتە و خۆیان لە تۆ دوور ئەخەنەوە؟
ن/ت:من بەوە ئازار ئەچێژم...وام لێ ئەكات خۆم تاوانبار كەم و وابزانم كە من كەسێكی خراپم و كەس خۆشی ناوێم..
تێیهیۆنگ:كەواتە منیش بە هەمان شێوە...

ن/ت لە مەبەستی تێیهیۆنگ تێگەیشت
لە باوەشی هاتە دەرەوە و سەیری ناو چاوەكانی كرد
هەستی بە تاوان ئەكرد كە هەمان ئازاری بە ئەو بەخشیوە

ن/ت:تێیهیۆنگ..مـ من...
تێیهیۆنگ:من خۆشم ئەوێیت بەڵام تۆ خۆتم لێ دوور ئەخەیتەوە و قبوڵم ناكەیت...ئەوە وام لێ ئەكات كە هەست بكەم كەس خۆشی ناوێم و كەسێكی خراپم...من خۆم تاوانبار ئەكەم ن/ت... من بەوە ئازار ئەچێژم

ئەو هەستی بە تاوان ئەكرد
هەستەكانی ئاڵۆز بوون بە تەواوی
ئەزانێت كە تێیهیۆنگی خۆشئەوێت
بەڵام هەستەكانی ڕێگرە لەوەی كە قبوڵیكات

ن/ت:تێیهیۆنگ...تكایە كەمێك كاتم پێببەخشە
تێیهیۆنگ:هەموو شتێك بۆتۆ...تەنها ئەوەنە بزانە زۆر زۆرم خۆشئەوێیت

تێیهیۆنگ:دەی ئێستا با نانەكەمان بخۆین
ن/ت:ئهم با دەست پێ بكەین
تێیهیۆنگ ڕۆیشتە سەر قەنەفەكە دانیشت
دوای ئەوە ن/ت دانیشت
بەڵام ڕێك لای تێیهیۆنگ
تێیهیۆنگ پێی سەیر بوو

تێیهیۆنگ:بۆچی هاتیتە...لای منەوە
ن/ت خواردنەكانی لە زەرفەكان دەرئەهێنا
تێیهیۆنگ:ن/ت..
ن/ت دەستی كرد بە خواردن
تێیهیۆنگ زەردەخەنەی ئەكرد بە كیوتی ن/ت
ن/ت:یا...پێمەكەنە باشترە زوو دەست پێبكەیت پێش ئەوەی هەموو خواردنەكان بخۆم
قسەی ئەكرد كاتێك زۆر بە كیوتی خواردنەكەی ئەخوارد
تێیهیۆنگ:باشە باشەە دەست پێ ئەكەم

خواردنەكەیان توواو كرد تێیهیۆنگ پاڵی یایەوە بە پشتی قەنەفەكەوە
تێیهیۆنگ:واهــ..زۆرم خوارد
ن/ت وەكو ئەو پاڵی یایەوە
تێیهیۆنگ:بەڵام پێم وایە تۆ زۆر زیاتر لە منت خوارد
هەردوكیان پێئەكەنین بە دەنگی بەرز
وە لەناكاو هەردوكیان چاویان پێكەوە قفڵ بوو
پێكەنینەكەیان نەما كاتێك لەناو جوانی چاوەكانی یەكتر نقوم بووبوون
وەك ئەوەی بە چاو هەستی خۆشەویستی ئاڵوگۆڕ ئەكەن

دەنگی درگاكە پەیوەندی چاوی ئەوانی پچڕاند
شڵەژان و كەمێك لە یەكتر دووركەوتنەوە

ن/ت:مـ من درگاكە ئەكەمەوە
تێیهیۆنگ: ئاهـ ...زۆر باشە

ن/ت ڕۆیشت درگاكەی كردەوە
بەڵام....

بەردەوامە....

ڤۆت لەبیر مەكەن🖤

بمبینە..!Where stories live. Discover now