ڤۆت لەبیر مەکەن🖤
تێیھیۆنگ :با ببین بە ھاوڕێ...
ن/ت چاوەکانی فراوان بوو
ن/ت:تۆ چی ئەڵێیت!!؟ من ھەموو ئەوەی ئەمەوێت ڕزگاربوونە لە تۆ! تەنھا بۆ ئەوەی لێر بڕۆیت و وازم لێ بێنیت وتم ئەوە جێبەجێ ئەکەم کە ئەتەوێت!
تێیھیۆنگ:ئایا من بەو ڕادەیە خراپم کە تەنانەت ناتەوێ ببین بە ھاوڕێ!؟
ن/ت:تۆ خراپ نیت! تۆ زۆر زۆر خراپیت! قسەی بێ مانات ئەکرد و لەسەر غەڵەتێکی بچووک وە دوام کەوتوی و لە پەنجەرەی ماڵەکەمەوە وەکو ھێرشبەرێک یەیتە ماڵەکەمەوە و ئێستاش داوای بوون بە ھاوڕێ ئەکەیت!؟ وە چاوەڕێی ئەوەیت قبوڵی کەم!؟ ھەرگیز!
تێیھیۆنگ:بەڵام پێویستە قبوڵی بکەیت!
ن/ت:ناچار نیم قبوڵی کەم!
تێیھیۆنگ:ئەبێت بیکەیت!
ن/ت:نامەوێت!
تێیھیۆنگ:پرسیارم نەکرد دەربارەی ئەوەی ئەتەوێ یان نا!
ن/ت:لە ماڵەکەم بڕۆ دەرەوە ئەگەر نا پۆلیس ئاگادار ئەکەمەوە!تێیھیۆنگ پێکەنینێکی یەک لا لێوی لەسەر ڕوخساری بەدەرکەوت
تێیھیۆنگ:دڵنیام ئەزانیت باشترین ھاوڕێت لای منە وایە!؟
ن/ت:باسی چی ئەکەیت!؟
تێیھیۆنگ:سوجین..
ن/ت:گەمژە مەبە و ئەو مەھێنەرە ناو بابەتەکەوە!!
تێیھیۆنگ:ئەو سکتێری تایبەتی منە...وە ئەو کارەکەی زۆر خۆش ئەوێت و چەندین ساڵە ماندوو ئەبێت پێوەی...زۆر باش ئەزانیت کە پارەی زۆری لە باوکیەوە بۆ بەجێ ماوە...ھەرگیز پرسیارت کردوە لەگەڵ ئەوەی ئەو ھەموو پارەیەی ھەیە بۆچی ئەوەنە بە قورسی ھەوڵ ئەیات بۆ کارەکەی!؟
ن/ت:سوجین لە بابەتەکە بکەرە دەرەوە!!
تێیھیۆنگ: شتەکە ڕوونە کە کارەکەی خۆش ئەوێت و ئەیەوێت بمێنێتەوە!
ن/ت: ئێستا ئەوە کەی پەیوەندی بەم بابەتەوە ھەیە!
تێیھیۆنگ:ئەگەر ناتەوێ ئەو کارە لەدەست بات کە زۆری خۆش ئەوێت ئەوا قبوڵی بکە کە ببین بە ھاوڕێ وە بەتەواوی یەکتر بناسین!ن/ت گریانەکەی زیاتر بوو وە ھاواری کرد و وتی
ن/ت:بۆچی ئەو!!!؟ بۆچی ئەبێت باجی شتێک بات کە تاوانی ئەوی تیا نیە!!!
تێیھیۆنگ:کەواتە بیپارێزە لەو سزایە و داواکەم قبوڵ بکە!من بەڕاستی شتێکی قورسم داوانەکردوە
ن/ت:بە نەفرەت بیت!!!!تێیھیۆنگ زانی کە ن/ت دڵی زۆر پڕە بۆیە ھیچی نەوت و بێدەنگ مایەوە تا دوای خولەکێک
تێیھیۆنگ:ئێستا من ئەڕۆم...وە ئەگەر داواکاریەکەت قبوڵ کرد و ڕازیبوویت ببین بە ھاوڕێ ئەوا بەیانی کاتژمێر سێ لە ھەمان قاوەخانەی ئەمڕۆ بە...ئەگەر ئەتەوێت سوجین کارەکەی لەدەست نەیات ئەوا بەیانی پێویستە بێیت
ن/ت:بڕۆ دەرەوە ئێستا..بەو ھیوایەم ھەرگیز نەتبینمەوە!
تێیھیۆنگ:سوێن ئەخۆم ئەگەر کاتژمێر سێ نەیەیت بە یەک تەلەفۆن سوجین ئەکرێتە دەرەوە لە کۆمپانیا!
دوای ئەو قسەیە تێیھیۆنگ ڕۆیشت وە ن/ت بە خێرای درگاکەی بە کلیل داخستەوە
زۆر بە خراپی ئەگریا وە ترسابوون/ت:تکایە با ئەمە کۆتای بێت!!
دەستی بەسەر سنگیەوە گرتبوو وە لەبەر ھەنسک ھەناسەی بە ڕێکی بۆ نەئەدرا
دوای کەمێک ھێمن بۆوە و نانی ئێوارەی ئامادە کرد وە چونکە زۆر ماندوو بوو شەو زوو خەوی لێکەوتبەیانی~
نزیکی کاتژمێر ٢:٥٧ خولەک بوو تێیھیۆنگ لە قاوەخانەکە چاوەڕێ بوو وە ماوەی نیو کاتژمێر بوو لەوێ دانیشتبوو چاوڕێی ن/ت'ی ئەکرد و تەنھا چەند خولەکێک ماوە بۆ کاتژمێر سێ وە ئەگەر ن/ت نەیەت ئەوا تێیھیۆنگ سوجین دەرئەکات چونکە ھەرگیز لە قسەی خۆی پەشیمان نابێتەوە
تێیھیۆنگ:٣...
.
.
.
تێیھیۆنگ:٢...
.
.
.
تێیھیۆنگ :١
.
.
تێیھیۆنگ:سفر!مۆبایلەکەی ھەڵگرت کاتێک زانی ن/ت نایەت وە بێ دودڵی پەیوەندی کرد بە سوجین'ەوە بۆ ئەوەی پێی بڵێت کە دەرکراوە
سوجین پەیوەندیەکەی ھەڵگرتتێیھیۆنگ:سوجین تۆ لە ئێستاوە....
بەردەوامە...
ڤۆت لەبیر مەکەن وە سپاس بۆ خوێندنەوە💕
YOU ARE READING
بمبینە..!
Random؟؟؟:بمبینە کە من لێرەم بۆتۆ! ؟؟؟:بەڵام من نەموتوە کە ھەبە..ئەوە ھەڵبژاردەی خۆتە ؟؟؟:بۆچی ناتوانی خۆشت بوێم!؟ ؟؟؟:چونکە کەسێکیترم خۆش ئەوێت!..تکایە بۆستە لە بێزارکردنم Start:2/2/2022 چیرۆکەکە وشە بە وشەی بیرۆکەی خۆمە بۆیە بردنی بە ھەموو شێوەیەک قەدەغ...