Par~5~

76 14 20
                                    

ڤۆت و کۆمێنتان بیر نەچێ✨

لە قاوەخانەکە
تێیھیۆنگ کاتێک زانی کاتژمێر سێیە و ن/ت نایەت مۆبایلەکەی ھەڵگرت و بێ دوودڵی پەیوەندی بە سوجینەوە کرد وە دوای چەند چرکەیەک سوجین ھەڵیگرت

سوجین:سڵاو بەڕێوبەر...
تێیھیۆنگ:سوجین تۆ لە ئێستاوە دەرک....

تێیھیۆنگ قسەکەی پێ تەواو نەکرا بەھۆی ئەوەی مۆبایلەکەی لێسەندرا و پەیوەندیەکەی سوجینی داخستەوە

تێیھیۆنگ:ن/ت!
ن/ت:خەریکی چی نەفرەتیەکیت!؟
تێیھیۆنگ: من پێم وتی ئەگەر نەیەیت سوجین دەرئەکەم
ن/ت:بەڵام من لێرەم!..وە درەنگ نەکەوتوم!...ھێشتا نەبووە بە کاتژمێر سێ و یەک خولەک!..تەنھا چەند چرکەیەکی کەم لە کاتژمێر سێ لاییا!(ن/ت بەرامبەر تێیھیۆنگ دانیشت)
تێیھیۆنگ:من پێم وابوو نایەیت بۆیە پەیوەندیم کرد
ن/ت:ئەزانیت کە نامەوێت باشترین ھاوڕێم بەھۆی شتێکەوە دەربکرێت کە تاوانی ئەوی تیا نیە!
تێیھیۆنگ:باشە تەواو گرینگ دەرم نەکرد
ن/ت:ئەگەر یەک چرکەیتر دواکەوتمایە و مۆبایلەکەم لێنەسەندیتایە و پەیوەندیەکەی سوجینم دانەخستایەوە چی!؟
تێیھیۆنگ:ئەوکات لەوانەیە فریابکەوتمایە قسەکەم تەواو بکەم و ھاوڕێکەت لە ناخۆشترین ساتی ژیانی بووایە
ن/ت: چۆن ئەتوانیت ئەوەنە دڵڕەق بیت! ئایا تۆ ھەمیشە مرۆڤەکان بەم شێوەیە بەکار ئەھێنیت!؟
تێیھیۆنگ:ن/ت..! من کەسم بەکار نەھێناوە
ن/ت:بەڵام تۆ سوجین بەکار ئەھێنیت تاوەکو ھەرشتێک بڵێیت ڕازی بم!
تێیھیۆنگ:ئەوە بەکارھێنان نیە!...ئەوە ناچاریە تەنھا ھیچ ڕێگەیەکیترم نیە!!
ن/ت:ناچاری!؟ئایا تۆ ناچاریت من بناسیت!؟ تۆ بۆچی پێویستە ببیت بە ھاوڕێی من!

تێیھیۆنگ ھاتەوە ھۆش خۆی و زانی چی قسەیەکی کردووە

تێیھیۆنگ:ئاھ...مەبەستم...بەو شێوەیە...تەنھا حەزم کرد یەکتر بناسین
ن/ت:ئایا تۆ لەبەر حەزەکانت خەریکبوو سوجین دەرکەیت!؟
تێیھیۆنگ:تەنھا ویستم ڕازی بیت!
ن/ت:ئای خوایە..بەڕاستی سەرم ئازاری ھەیە!
تێیھیۆنگ:باشیت!؟ بۆچی سەرت ئازاری ھەیە!؟
ن/ت:لەبەر تۆ!
تێیھیۆنگ:بۆچی لەبەر من ن/ت!؟
ن/ت:تکایە تێیھیۆنگ با ئەو بابەتە دابخەین..تەنھا خێرا بکە چیت ئەوێت ئەنجامی ئەیەم و ئەڕۆم
تێیھیۆنگ:ئایا بەڕاستی بەو شێوەیە خراپم کە ئەتەوێ بەو زوویە بڕۆیت!؟
ن/ت:تێیھیۆنگ تکایە زیاتر قورسی مەکە لەسەرم...
تێیھیۆنگ:ئایا ئەوەنە قورسە بتوانیت قبوڵی بکەیت یەکتر بناسین!؟
ن/ت:بەڵێ ئەوە قورسە!..من تەنھا دوێنێ لێرە تۆم بینی چۆن بزانم کەسێکی باشیت یان نا!؟ لەگەڵ ئەوەش تۆ بە شێوازێکی ناشرین قسەت لەگەڵ کردم و بەوەشەوە نەوەستایت دوام کەوتیت و ھاتیتە ناو ماڵەکەم بێ ڕەزامەندی خۆم! ئایا بەڕاستی ئەوانە بە کەم سەیر ئەکەیت!؟
تێیھیۆنگ:ن/ت...بەڵام من ناتوانم وە ناشزانم چۆن مامەڵە لەگەڵ کچان بکەم! من ھەرگیز نزیک نەبوومەتەوە لێیان وە ھەرگیز ھاوڕێم نەبووە! من ھەمیشە توڕە و دووربووم لە ھەموو کەسێک! من بە تەنھا گەورە بووم!..ھەرگیز نزیکی کەس نەکەوتومەتەوە تەنانەت کاتێک لە قوتابخانەش بووم کاتەکانم بەتەنھا بەڕێئەکرد...بەڵام چەند ساڵێک پێش ئێستا بڕیارم یا کۆمپانیا'یەک دروست کەم...وە کەمێک لە مرۆڤەکان نزیکتر بوومەوە!... بەڵام لەگەڵ ئەوەش نەمتوانیوە میھرەبان بم و ھەمووکات توڕە بوم.! تەنانەت لە کۆمپانیاش ھەمیشە توڕەم...ھەرگیز نەمویستووە لەگەڵ مرۆڤەکان تێکەڵ بم! نەمئەویست دوبارە ئازار بدرێمەوە..!!من بەو شێوەیە گەورەبووم کە متمانەم بە مرۆڤەکان نییە!

ن/ت کەمێک ھەستی بە غەمباری کرد بۆ تێیھیۆنگ کە بەو شێوەیە گەورە بووە...پێی وابوو کە تێیھیۆنگ لە ڕابردوو ئازار دراوە بۆیە ناتوانێ متمانە بە مرۆڤەکان بکا...بۆیە بە ھێمنی وتی

ن/ت:کەواتە بۆچی من!؟
تێیھیۆنگ:....
ن/ت:منیش مرۆڤم وەکو ئەوانیتر..کەواتە بۆ ھەوڵ ئەیەیت من بناسیت لەکاتێکا لە ھەمووان دوور ئەکەویتەوە؟...تۆ تەنانەت نامناسیت کە ئایا من کەسێکی باشم یان خراپ...ئایا لەوە ناترسی لەوان خراپتر بم و ئازارت بەم!؟
تێیھیۆنگ:.....
ن/ت: تێیھیۆنگ...وەڵامم بەرەوە تکایە
تێیھیۆنگ:نازانم...تەنھا ھەسێک پێم ئەڵێت کە پێویستە لەگەڵ تۆ بم ...پێویستە لە ژیانم ھەبیت تەنانەت ئەگەر خراپیش بیت...

کەمێک نیگەرانی لە ڕوخساری تێیھیۆنگ بەدی ئەکرا...وە ن/ت تێبینی ئەوەی کرد ...ئەو بەداخە بۆ تێیھیۆنگ کە لەو حاڵەیە..بەڵام ھێشتا ناتوانێ متمانەی پێ بکات و بەڕاستی قبوڵی بکات...ھۆکاری ئەوەی ن/ت لێرەیە تەنھا سووجین'ە...ئەگەر تێیھیۆنگ بە دەرکردنی سوجین ھەڕەشەی لێ نەکردایە ئەوا ھەرگیز نەئەھات بۆلای تێیھیۆنگ

ن/ت:....تێیھیۆنگ...بەڵام لێم تێبگە تکایە...ئەوە قورسە بۆ من..من خۆزگە ئەخوازم کە لەسەرەتاوە بە شێوازێکی جوان یەکمان بناسیایە..لەوانەیە ئێستا جیاوازتر بوایە...ئاخود تەنھا پێت بوتمایە..پێویستی ئەکرد بێیتە ماڵەکەم و دوامکەویت!؟
تێیھیۆنگ:وتم کە نازانم چۆن ڕفتار لەگەڵ کەسانی دەوروبەرم بکەم..! تەنھا ئەوەم دۆزیەوە...من ناتوانم نەرم بم و ڕاستەوخۆ داوای یەکتر ناسین بکەم..تەنانەت ئەمە یەکەم جارە بمەوێ یەکێک بناسم
ن/ت:.....(سەری داخست)
تێیھیۆنگ:ن/ت...ناتوانی تەنھا ڕێزی ئەوە بگریت کە یەکەم کەسیت تێیھیۆنگ'ێکی گۆشەگیر و دوور لە ھەمووان داوای ھاوڕێیەتیت لێ ئەکات!؟ ھەرگیز ئەوەم نەکردووە..بەڵام سێرکە بۆتۆی ئەکەم!
ن/ت:با بڕۆین بۆ پارکێک قسە بکەین...با لێرە بڕۆین
تێیھیۆنگ:ئاھ...باشە کەواتە...با بڕۆین

چوونە دەرەوە لە قاوەخانەکە و تێیھیۆنگ وتی کە بە ئۆتۆمبێلەکەی ئەو ئەڕۆن...سەرەتا ن/ت دوودڵ بوو کە ئایا سەلامەت ئەبێت ئەگەر سەر ئۆتۆمبێلەکەی تێیھیۆنگ بکەوێت!؟ بەڵام بڕیاریدا لەگەڵی بڕوات
وە تەواوی ڕێگاکە بێدەنگ بوون و ھەردوکیان لە بیرکردنەوەیا بوون دەربارەی یەکتر..
دوای کەمێک گەیشتن
وە کاتێک ھاتنە خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکە کەسێک بانگی ن/ت'ی کرد..
وە کاتێک ن/ت ئاوڕی یایەوە و سەیری ئاڕاستەی دەنگەکەی کرد...

؟؟؟:ئازیزەکەم!؟..

بەردەوامە..💕

ڤۆت'تان بیر نەچێت وە ھیوادارم بەدڵتان بووبێ

بمبینە..!Where stories live. Discover now