2

1.2K 213 22
                                    

Pov jk
هێشتا لە بەردەم شوشەکە وەستاوم سێری ژورەوە دەکەم
تا پەرستارێک ویستی بچێتە ژورەوە
جونگ کووک:بۆ کوێ؟
پەرستار:کاتی دەرمانەکانی هاتووە
جونگ کووک لێی چووە پێشەوە پەرستارەکە بە ترسەوە چووە دواوە جونگ کووک بڕۆیەکی بەرز کردەوە و لای سەیر بوو ئەو ڕەفتارەی سینییەکەی لێ سەند کە دەرمانەکانی لەسەر بوو
جونگ کووک:ئیتر ئەو بەرپرسیارێتی لەسەر منە ئەبێ پرسی من کەس لێی نزیک نابێتەوە
پەرستار:بەڵام ئەو چاودێری ئەوێت ئەبێ یەکێک لە لابێت و بزانێ چۆن دەرمانەکانی دەداتێ(بە سوربوون لەسەر ئەوەی خۆی دەرمانەکانی باتێ)
جونگ کووک :بۆچی ئەوەنە سوری خۆت دەرمانی بەیتێ🤨یان شتێک هەیە(بە زۆر زانی پرسی)
پەرستارەکە هەستی پێکرد جونگ کووک گومان ئەکات وتی:هیچ تەنها ئەم ماوە زۆرە من ئاگاداری بومە بۆیە
بێ وتنی هیچی تر ڕۆیشت
جونگ کووک:تۆم لە دەفتەرەکەم نوسی دواتر لێپرسینەوە ئەکەم
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و چومە ژورەوە لێی نزیک بونەوە و لەسەر کورسیەکە دانیشتم و سێرم کرد
ئەو ئامێرانە ئەو لێدانی دڵە ناڕێکەی ئەو دەستە بچوکانەی کە یەکدنیا دەرزی و ئامێری پێوەیە
نازانم بۆ بەڵام دڵم لە شوێنی خۆی ئەلەرزی هەستم پێ ئەکرد دڵم زۆر خێرا لێ ئەدات و باش نیم
تۆزێ هاتمەوە سەر خۆم و دەرمانەکانم کردە ناو سەرنجێک و ویستم بیکەمە ناو ئەو ئاوەی بۆی هەڵواسرابوو بەڵام پێش ئەوەی تێی بکەم سەرنجم چووە سەر کالۆناکەی ئەتوانم بڵێم شۆک بووم
هەر دیار بوو کە چەند مانگێکە نەگۆڕاوە
خێرا دەرمانەکەم داناو چووم تا دەرزی و شتەکان بێنم
چوومە ژوری دەرمان و شتەکان
هانگی لێ بوو
هانگ:چی بووە بۆوا شڵەژاوی
جونگ کووک:مامۆستا تۆ خۆت دەرزی و ئامێرەکەی ئەو کچەت ئەگۆڕی
هانگ:نا پەرستارەکان ئەوەیان ئەکرد بۆ؟
جونگ کووک:ئەتوانم بڵێم زیاتر لە مانگێکە ئەو دەرزی و ئامێرانە نە گۆڕاون دەماری دەستی ئاوساوە
هانگ:چی؟(بە دەنگی بەرز و توڕە)
هەموو پەرستارەکان ئەترسان
جونگ کووک خەریکی دەرهێنانی شتەکان بوو ڕۆیشت و لە کاتی ڕۆشتنا وتی:ئەگەر باوەڕ ناکەی خۆت وەرە سێر بکە
هانگ سێری پەرستارەکانی  کرد وتی:دوعا بکەن ئەوە ڕاست نەبێ
بەدوای جونگ کووک ڕۆیشت
جونگ کووک بە خێرای چوە ژوورەکە و دەستی کرد بە لێ کردنەوەی ئامێرە کۆنەکان و دەرزیەکان
هانگیش هات و بینی کە جونگ کووک ڕاست دەکات دەستی کرد بە یارمەتیدانی جونگ کووک
دوای نزیکەی کاتژمێرێک تەواو بوون
هانگ بەدرێژای کردنی ئەوکارە چاوی لە ترسا سوڕ بوبۆوە و دڵی پڕ بوبو
جونگ کووکیش بە وردیەوە خەریکی کارەکەی بوو
هانگ دانیشت و دەستی ئەوی گرت
وتی:چۆن بەرگەی ئەمە ئەگری
جونگ کووک سێری کرد و دوای ئەو هەموو ساڵە مامۆستاکەی لەم حاڵە بینی پێی ناخۆ شبووم
هانگ : چۆن ئەتوانی ئاخر هەڵسەوە کچە بچوکەکە هەڵسە دەی سێرکە چەم زۆر خەوتووی بێزار نەبووی.. ئەزانم گوێت لێمە دەی هەڵسەوە
جونگ کووک سێری مامۆستاکەی کرد و بە خەمەوە دەرمانەکەی کردە ئاوەکەی کچەکەوە
جونگ کووک:مامۆستا هیچ ناوێکت بۆ دانەناوە
هانگ:نا
جونگ کووک:چۆن ئەم هەموو ساڵە هیچ ناوێکت بۆ دانەناوە
هانگ:چونکە ناوێکم نە دۆزیەوە لەگەڵی بگونجێ
گەر تۆ دۆزیتەوە لێی بنێ
جونگ کووک:مامۆستا تۆ باش نیت بڕۆ پشوبدە من لێرەم
هانگ هەڵسایەوە و چووە بەردەم جونگ کووک هەردوو دەستی توون گردت وتی:متمانەم پێتە بێ هیوام مەکە
جونگ کووک زانی مەبەستی چییە وتی:خەمت نەبێ مامۆستا
هانگ سێری کچەکەی کردەوە و ڕۆیشت
جونگ کووک لە تەنیشتی دانیشت و بە بێهێزی سەری خستە قەراغی جێگاکە
جونگ کووک:بە پێی پشکنینەکانت بێت گوێت لێمانە خاتوونی خەوتوو بە هەرحاڵ من جونگ کووک لەمەو بەدوا من ئاگاداری تۆ دەبم و دەبم بە هاوڕێی و دکتۆریشت خاتوونە خەوتووەکە
لەم قسانە بوو خەوی لێ کەوت
..
بەیانی
چاوم کردەوە ئای شانم و سەرم ئازاری هەیە
بەتەواوی هەڵسامەوە بینیم هێشتا لە نەخۆشخانەم
جونگ کووک:ئای خوایە من لێرە خەوم لێ کەوتووە
هەڵسامەوە و چووم بۆ گەرماوی ژوورەکە دەموچاوم شۆری
هاتمە دەرێ و سێری خاتوونی خەوتووم کرد
هەر وەک خۆیەتی
جونگ کووک زەردەخەنەیەکی کرد و وتی:بەیانی باش خاتوونی خەوتوو
چووە پێشەوە لێی و سێری دەرزی و شتەکانی کرد
وە چەمایەوە و سەری کردە ئاستی سەری کچە خەوتووەکە وتی:مەترسە من بۆ کاتژمێرێک ئەڕۆم و دێمەوە
جونگ کووک چووە دەرەوەی ژوورەکە بە ڕاڕەوێکدا دەڕۆی گوێی لەمە بوو
؟؟ :ئێ گەورەم من چی بکەم ئەو دکتۆرە تازەیە ڕێگە نادات کەس بچێتە ژورەوە لە خۆی زیاتر ئەگەر ڕۆیشت چارەی دەکەم
جونگ کووک گوێی لەمە بوو سڕ بوو لە جێی خۆی سێری کەسەکەی کرد پەرستارەکەی ئەو ڕۆژە بوو
خێرا گەڕایەوە لای ژورەکەو دەرگاکەی قفڵ کرد وە پاسۆردی لەسەر دانا بۆی کەس نەتوانێ بچێتە ژورەوە
دواتر ڕۆیشت
چووە ماڵی خۆی و خۆی گۆڕی و هەندێک پێویستی بیر بۆی لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە ئیتر
چوو بۆ مۆڵ تا شت بۆ کچە خەوتووەک بکڕێ
چووە دوکانێکی کچانەوە
کاشێر:بەخێر بێیت چۆن یارمەتیت بدەم
جونگ کووک لە ڕووی نەهات قسە بکات و نەشی ئەزانی چی بکڕی چونکە لەگەڵ هیچ کچێک نەژیاوە
جونگ کووک:ئێ من ئەمەوێ جل بۆ کچێک بکڕم کە هیچ جلێکی نییە
کاشێر:چی بەڕێزم
هەموو کچەکانی ناو دوکانەکە سێری جونگ کووکیان کرد
جونگ کووک:واتە ئەو نەخۆشە تەنها جلی نەخۆشخانەی لەبەرە من نازانم ئەبێ چی بۆ بەرم تۆ ئافرەتی جلم بەرێ با لەبەری بکات
کاشێرەکە پێکەنی و وتی:باشە بەڕێزم تۆ دانیشە ئێمە هەموو شتێک چارە دەکەین
جونگ کووک چوو دانیشت دوای کەمێک کاشێرەکە هەموو جلەکانی بۆ هێنا و پێچایەوە
جونگ کووک:هەموو شتێکی تەواو؟
کاشێر:بەڵێ بەڕێزم ئەمە هەموو ئەوشتانەی تیایە کە ئافرەت پێویستی پێیەتی
جونگ کووک:سپاس خاتون
هاتە دەرەوە لەو دوکانە ویستی بڕوات بەڵام دوکانێکی کتێبی بینی بیری کردەوە کە ئەو گوێبیستی قسەکانیانە کەواتە ئەتوانێ کتێبی بۆ بخوێنێتەوە
چوو جۆرەها کتێبی کڕی
کاشێر:بەڕێزم ئەم هەموو کتێبە دەبەی؟
جونگ کووک:بەڵێ بۆ نابێت؟
کاێشر:بێگومان دەبێت
جونگ کووک:باشە ئەمانەم بۆ بپێچەوە
کاشێر:باشە بەڕێزم
جونگ کووک چووە ئەولاوە سێری کتێبەکانی تری ئەکرد تا چاوی چووە سەر کتێبێک نای
'ڤیۆلێت'
بوو چوو تا کتێبەکە بهێنێت سێری کرد وتی
ڤیۆلا ناوم بۆت دۆزیەوە ڤیۆلا چونکە ڕێک بەو گوڵە دەچی
(جونگ کووک لە ڤیۆلێت ناوی ڤیۆلای دروست کرس)
جونگ کووک ئەو کتێبەشی کڕی وە چوو گوڵی ڤیۆلێتیشی کڕی
دواتر چوویەوە بۆ نەخۆشخانە
.

دکـــتۆرەکــــــەمWhere stories live. Discover now