ڤیۆلا خەریکی خواردن حازر کردن بوو ئەو پێش ئەو دووە هەڵساوە هەر خۆی ئەمشەو نەخەوتووە هەر لە بیر کردنەوەیا بوو بۆ ئەم حاڵەی دڵخۆشە بەڵام ئەمە دڵخۆشی ڕاستییە؟ لای هانگ و جونگ کووکە خۆشی هەر ئەوەی ئەویست بەڵام هێشتا ناچاری چونەوەیە بۆ ئەو ماڵە ئەو جام مونگ و تینای خۆش ئەوێ بەڵام هێشتاش ئەیەوێ لێرەبێت بە ئازادی لەلای باوک و ئەشقەکەی وە قسەکانی جام مونگ لە مێشکی یەت و ئەچێ چۆن ئەی وت{من چیم نییە و جونگ کووک هەیەتی..... تەنها جۆرە خیانەتێکم لێ مەکەت پەشیمان پەشیمان ببنەوە}
مەبەستی چی بوو لە پەشیمان بوونەوە؟
هانگ:بەیانی باش خاتونی جوان
سەوتی باوکم دایچڵەکانم
ڤیۆلا:بەیانی باش باوکە
هانگ:بۆچی نەخەوتووی هممم چی وای لەم خاتوونەی ئێمە کردووە نەخەوێ
ڤیۆلا:کێ وتی کە نەخەوتووم زۆر باشیش خەوتم ئەوە نییە لای ئێوەم ئەوەباشترین شتی منە
هانگ:منیش تەنها دڵخۆشی تۆم ئەوێ کچم
لەوەڵاما ڤیۆلا زەردەخەنەیەکی پێ بەخشی
.
یاریم لەگەڵ لیتی ئەکرد هەر خۆی بەس من بەئاگام لیتی خۆی با ئەیا
تینا:ئای خوایە لیتی تۆ زۆر هاری
جام مونگ لە دوورەوە سێری ئەکرد
جام مونگ:هێی وەرە با نان بخۆین
تینا سێری کرد و وتی:خۆ کەس بە ئاگا نییە
جام مونگ:جا ئەوە کەی کێشەیە وەرە دەی
هەڵسام و چوومە ژورەوە لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانیشتم
تینا:ئەی ڤیۆلا کوا خۆ ئەو هەمیشە زوو بەئاگا یەت
جام مونگ:ئەم شەو لای جونگ کووک مایەوە
تینا:بۆ
جام مونگ:حەزی کرد منیش نەمتوانی بڵێم نا
نازانم بۆچی ئەو قسانە دڵمی ئەگوشی
جام مونگ پێکەنی و سیری کردم:ئەبینم پێت ناخۆشە هەر تۆ نەبووی وتت ئەو دڵە دەر ئەهێنم خیانەت لە ڤیۆلا بکات
تینا:ئێستاش وائەڵێم
جام مونگ:وامەکە تینا خۆت باش ئەزانی من لە ڤیۆلا جیا نابمەوە کەواتە هەوڵبە جونگ کووک بۆ خۆت ببەی بۆیی ڤیۆلا بۆ من بمێنێتەوە
تینا:ئەتەوێ بەو شێوەیە ڤیۆلا بەدەست بێنی؟ تۆ شێتی ئەوان چوندین ساڵە ئاگادارین کە چاوی هەڵهێناوە یەکەم شت جونگ کووکی بینیوە وائەزانی ئەگەر من بیبەم ئەو تۆی خۆش ئەوێ تۆ شێتی یان خۆت وا دەر ئەخەی؟
جام مونگ:ئەشقەکەت لە دەستت ئەدەی
تینا:نامەوێێێێ بەسە شتێک نابەم کە هی من نەبێێ
تینا تەقییە و چاوی پڕ بوو یەکسەر لەوێ ڕۆیشت
جام مونگیش سەری خۆی گرتبوو بەدوای چارەیەکا ئەگەڕا
وە هەردوکیان بێ ئاگا بوون لەوەی کە بەتەنیا نین و یەکێ گوێی لەم قسانەیە
.
ڤیۆلا بە بێدەنگی دانیشتبوو سێری تیڤی ئەکرد جونگ کووک و هانگ خەریکی قسە بوون کە ڤیۆلا لەلایەنە بەڵام ئاگای لەوان نییە ئەو لە دنیای بیرکردنەوە نوقم بووە
هانگ:پێت چۆنە ڤیۆلا؟ (بە گەشییەوە سێری کرد)
ڤیۆلا هاتەوە سەر خۆی
ڤیۆلا:ئێ ببورن ئاگام لێتان نەبوو
جونگ کووک یەکسەر هەڵسا و چووە لایەوە و بە هەر دوو دەستی ڕومەتی ڤیۆلای گرت
جونگ کووک:ڤیۆلام چیتە نەخۆشی بۆچی سەر بوویتەتەوە ئەم چەند ڕۆژە لە باش ناچی
ڤیۆلا کە سێری جونگ کووکی ئەکرد قسەکانی جام مونگی بیر ئەکەوتەوە دڵی ئەگوشرا ئایە ئێستا ئەو خیانەت ئەکات،؟ با خۆشی نەوێ با هاوسەری ڕاستی نەبن بەڵام ئەمە خیانەتە مێشکی ئەزنگایەوە بە دەنگی جام مونگ و قسەکانی
ڤیۆلا:ج جونگ کووک....
جونگ کووک:گیان بیڵێ
ڤیۆلا:ئ ئێمە ئێستا خیانەت ئەکەین؟
ئەو قسەیەی ڤیۆلا هانگ ئینجا جونگ کووکی شۆک کرد
هانگیش هەڵسا و چووە بەردەم ڤیۆلا
هانگ:کچم بۆوا ئەڵێی چی بووە
ڤیۆلا:نازانم مێشکم تێک دەچێ باوکە بم خەوێنەوە ناتوانم بەرگە بگرم(دەستی کرد بە گریان)
هانگ:ئەوەچی ئەڵێی هااا بوەستە لە وتنی ئەوە بۆچی خۆ هیچ نەبووە وا ئەگەیتە لوتکەی سەرکەوتن ئێمەت هەیە تینات هەیە جام مونگت هەیە
ڤیۆلا:نامەوێێێ بە بونی جام مونگ ئێوەم نابێێ بە بونی ئێوەش جام مونگم نابێێ من ئەم دنیایەم ناوێێێ تکاییەیەەە
پڕ بە ژورەکە هاواری کرد هانگ ئەیویست ئارامی بکاتەوە وە لەو کەشە بەئازارەیا جونگ کووک حەپەسابوو بە حاڵی ئەو کچەی لە ڕوحی خۆشتری ئەوێ باوەڕی نەئەکرد لەو ئازارەیا ئەژی وای زانی بەرە و باشی ئەڕوات بەڵام ئێستا وا ئەگری و داوای مردن ئەکات نابێت ئەمە بەردەوام بێت ڕێگە نادام ئەو فرمێسکانە ئاوها بڕوات
جونگ کووک یەکسەر باوەشی لە ڤیۆلا دا چ باوەشێک تێکەڵی کرد لەگەڵ ڕووحی
جونگ کووک:سوێن دەخۆم ئەمە تەواو ئەبێ مەگری وا مەکە ئێستا دڵم دەریەت
ڤیۆلا ئەیکێشا بە پشتی جونگ کووکا:کەی ئەمە تەواو ئەبێ تەواو بووم ناتوانم سێری چاوتان بکەم و ئەو ئازارانە ببینم
جونگ کووک بەزۆر خۆی گرتبوو لەگەڵیا نەگری
پاش کەمێ باوەشەکەیان جیا کردەوە و ڤیۆلای دانیشاند
جونگ کووک:تەواو ئارامبەوە ئێستا ئەچینە ماڵەوە چارەی ئەکەین
ڤیۆلا سەری جوڵاند:نابێ ڕێگە نادەن
جونگ کووک:ئەبێ بیدەن مەگری دەی ئەڕۆین
دەستی گرت و بەرە و دەرەوە چوون هانگیش لەگەڵیانا
گەیشتنە بەردەم ماڵی ڤیۆلا دابەزین لەبەردەم دەرگا گەورەکە وەستابوون
جونگ کووک دەستی ڤیۆلای توندتر گرتبوو وە چوونە ژورەوە
بەڵام کە گەیشتنە هۆڵەکە
ب.لیم:ئەوە زاواکەم هات...
.
واتە لەبەر ئەو زبڵە کچەکەم دڵی شکاوە وە ئەشگری خۆم ئەزانم چی ئەکەم
ب.لیم:پاسەوان
پاسەوان:بەڵێ گەورەم
ب.لیم:پەیوەندی بە ب.جیۆنەوە بکە با بێت
پاسەوان:باشە بەڕێزم
دوای سەعاتێ
ب.لیم:بەخێر بێیت ب.جیۆن
وتی کاتێ تەوقەیان کرد
ب.جیۆن:سپاس بۆچی بانگت کردم
ب.لیم:ئەتەوێ هاوبەشیەکە زیاتر بکەین؟
ب.جیۆن:جۆن؟
ب.لیم:بە........
ب. جیۆن برۆیەکی بەرز کردەوە و پێنەکی
ب.جیۆن:کەواتە ڕازیم ڕێکەوتین
هەردوکیان تەوقەیان کرد
.
جونگ کووک وەستا لە شوێنی خۆی دوای ئەو قسەیە و وە کە باوک و دایکی بینی کە دانیشتوون
ب.لیم چووە لای جونگ کووک شانی گرت و بردی لەگەڵ خۆی وای کرد دەستی ڤیۆلا و جونگ کووک لەیەک ببێتەوە
ب.لیم:بەخێر بێیت بۆ خێزانەکەمان
جونگ کووک هێشتا حەپەسابوو سێری خ.لیمی کرد کە فرمێسک وەک بارانە ئەوەش وای کرد کە شتێک بێت بە مێشکیا کە نەئەبوو بێت
جونگ کووک:ئەوەباسی چی ئەکەی چی ڕوئەدات
ب.جیۆن:هێواش کوڕم لەبەردەم خەزورت وا قسە مەکە
جونگ کووک:خەزوری چی ئێوە شێتم ئەکەن(بەو پە٤ی توڕەیی)
ب.لیم دانەیەکی کێشا بە سانی جونگ کووکا بە پێکەنینەوە و وتی:هێواش کوڕە تینا ڕقی لە پیاوی توڕەیە
ئەو ڕستەیە دوو دڵی ئەویا ورد و قاش کرد یەکیان جونگ کووک بوو کە هێشتا باوەڕی نەئەکرد دووەمیان ڤیۆلا بوو کە بەزۆر خۆی گرتبوو لەویا نەمرێ دنیا بەسوریا ڕووخا ئەوەی بیستی مردن بوو نەک وشە
جونگ کووک:ئەوە ئێوە شێت بوون هااا پرستان بە من کردووە ئەسڵەن شتی وا نابێێێ
ب.جیۆن:بوو بوو هیچیشت لەدەست نایەت سێرکە ئەوە واژوی هەردووکوتانە کە ڕازین
جونگ کووک وەرەقەکەی لە باوکی سەند و سێری کرد چاوی بوبو بە ئاگر واژووی خۆی و تینای لەسەرەکە ڕازین ببن بە هاوسەری یەک چۆن ئاخرر چۆننن لە یەک دەقەیا هەموو دنیا سەراو ژیر بوو ئەو ئومێدەی هەمان بوو مرد وا مردن هەڵنەستێتەوە
سەرم هەڵبڕی و سێری ڤیۆلام کرد فرمێسکککک نااا نابێ بگرییی دڵم ئەتوێتەوە نابێ چاوەکانی ئەزێتی ببێ من ئەڵێم چی ئێستا هەموو جەستەی ئەگری نەک بەس چاوی
تینا:باوکە تۆ چۆن شتی وا ئەکەیت هااا بیرت نەبوو پرسێک بە من بکەی هااا؟
ب.لیم:من ئەمەم لەبەر تۆ کردووە تۆ ئەوت خۆش ئەوێ و لەبەر ئەو زبڵە دەستبەر داری ئەبی منیش ڕێگە نادەم کچەکەم ئازار بچێژێ
هەموو ئەوانەی ئەوێ داڕمان بە تیناشەوە
جونگ کووک:چیی؟
ب.لیم:بەڵێ کچەکەم تۆی خۆش ئەوێ و لەبەر ئەو زبڵە وازی لێ ئەهێنایت و من ڕێگە بەوە نادەم سێرکە تینا ئێستا ئەو هیتۆیە باشە پێشتر ئەبووە خیانەت بەڵام ئێستا بە فەرمی و جدی جونگ کووک بەشێکە لە تۆ
جونگ کووک:ئاگاداری دەمتبە و جارێکی تر بە ڤیۆلا بڵێی زبڵ خۆت لە دۆزەخ ئەدۆزیتەوە
بە هەموو سەوتی قسەی کرد تینا بە چاوی پڕەوە سێری ئەکرد کە چەن ڤیۆلای خۆش ئەوێ نەی ئەوێرا سێری ڤیۆلا بکات ناوێرێ سێری دادەی بکات کە چۆن ئەشقەکەی برد
بەڵام واش سێری کرد چاوی کەوتە سەر چاوە سورەکانی ڤیۆلا
تینا بێ وەستان چوو بۆ لای
تینا:ڤیۆلا سێرک...
قسەکەی بڕدرا لە لایەن ڤیۆلا
ڤیۆلا:ئەبوو پێم بڵێی نەدەبوو بەم شێوەیە بمزانیایە
تینا:ڤیۆلاا
ڤیۆلا:بەسە تکایە توانام نییە گوێ لە تۆش بگرم
ڤیۆلا ڕووی کردە لاکەی تر و چووە لای هانگ
ڤیۆلا:بابڕۆین باوکە
جونگ کووک:ڤیۆلا بۆستە مەڕۆ ڕێگەیان پێ مەدە
ئێستا نابێ کۆڵ بەیت
ڤیۆلا سێری کرد:بەڵام ڕێگایان نەهێشتەوە تۆم هەبوو تۆشیان برد(زەردەخەنەیاکی شکاوی کرد)
ڕووی کردە لاکەی تر و ڕۆیشت
جام مونگ دوای کەوت
.
ڤیۆلا و هانگ ڕێیان ئەکرد
جام مونگ:ڤیۆلااا
ئەوان وەستام
هانگ:چیت ئەوێ
جام مونگ:من قسە لەگەڵ هاوسەرەکەم ئەکەم
ڤیۆلا:چیت ئەوێ
جام مونگ:دەی وەرە ئەچینە ماڵەوە
ڤیۆلا:ماڵ؟
جام مونگ:من ماڵێکم بۆ خۆمان دروست کرد ڕێک وەک ئەوەی تۆ ئەتەوێ تەواو وەرە با بەیەکەوە بژین دڵنیابە ناهێڵم هەرگیز دڵتەنگ بیت
هانگ ویستی قسە بکات بەڵام ڤیۆلا کەوتو قسە پێش ئەو
ڤیۆلا:لەو باوەڕەی ڕازی ببم شێت بووی نابینی وا ئەمرم تاکە کەسی ژیانیان لێ سەندم ئەشقەکەم دڵدارەکەم باوەڕ ئەکەی بڵێم باشە و خۆم بەڵبەمە باوەشت وا ئەزانی کۆتای هات؟ ئەو یەکەم کەس بوو دوای چاو هەڵهێنان بە ژیانە نوێیەکەم بینیم ئەو هاو بیر و هاوڕێمە دڵی منە تۆش وەک بڵێی هیچ نەبووە وا ئەڵێی بەسە جام مونگ بەس خۆشم ناوێییی تێبگە بەڵام وەک هاوسەر نەک وەک هاوڕێ تۆ تایبەتی لام پەنامی بەڵام وا ئەو پەنا و دیوارە ئەڕوخێنی کە من پشتم پێی بەست ڕاست بڵێم ڕوخاندت واز بێنە با بە ئازارەکەمەوە سەر بنێمەوە
هەموو ئەمانەی ئەوت لەگەڵ هەنسکی گریان جام مونگی تاساندبوو دواگ تەمەنێ ئاشق بوو بەڵام لەدەستی یا هەر خۆی هی ئەو نەبوو تا لەدەستی بات هەمیشە ڕێگا هەڵەکەی هەڵبژاردووە لە ژیانا لەسەرەتایا خراپیەکەی دوای هەڵبژاردنی ئەشقەکەی هێشتا وەستاوە لەبەردەمی نازانێ چی بڵێ نەفرەت لە خۆی ئەکات کە هانی تینای یا بۆ ئەوەی زیاتر دەست بەسەر جونگ کووکا بگرێ و ڤیۆلا بکەوێتە ئەم حاڵە
جام مونگ:تاکە شت کە ئێستا بمەوێ ئەوەیە بمبوری
ڤیۆلا بە چاوە سورەوەبووەکانی کە وەک شوشە وایە سێری ئەکرد
جام مونگ:ببورە ببورە ببورەە......
ئەی وتەوە وەک شێێت لە دوای مردنی خوشکەکەی ئێستا دوباوە گریایەوە
ڤیۆلا لە باوەشی کرد لەو هەستەی ئێستای تێدەگات چونکە لە هەمان ئازاردان
بەیەکەوە ئەگریان و هانگیش سێری ئەکرد
.
دوای ماوەیەکی زۆر
جونگ کووک بەزۆر هێڵدراوەتەوە هەر خۆ بشڕات نازانێ بۆ کوێ بچێ ڤیۆلاکەی وونە هانگیش دیار نییە تەنها ئەیەوێ بیان بینێتەوە
لە باخچەکە دانیشتووە و لیتی لە باوەشە
جونگ کووک:بۆچی وا زوو کۆڵی یا بۆچی دڵی هەردووکمانی وەدەرنا هممم؟
قسەی بۆ لیتی ئەکرد وەک بڵێی لێی تێئەگات
جونگ کووک:ئەو وون بوو وازی لێ هێنام تەنها ئەمەوێ بیبینمەوە
تینا:واتە هەر ناتوانی منت خۆش بوێ؟
جونگ کووک ئاوڕی یایەوە
جونگ کووک:لە کاتێکا وەڵامەکەی ئەزانی بێمانایە دوباوە ئەو پرسیارە بکەی
تینا چووە لای
تینا:سێرمبکە همم سێرکە هیچم کەم نییە وە ئەبم بەو کچەی کە تۆ دەتەوێ تەنها سێرم بکە (وەک شێت ئەو قسانەی ئەکرد)
تینا لە کاتێکا ئەبوو لە دژی ئەمە بووەستێ نەیکرد چونکە قسەکانی باوکی چووە مێشکییەوە وە ئەوانەی جام مونگیش تەواو ئەو هی خۆیەتی وە ڤیۆلا لێرە نەما شتێک نییە بیوەستێنێ
جونگ کووک:بەسە تینا نامەوێ ئازارت بوم
تینا بەزۆر باوەشی لە جونگ کووک یا وە ویستی ماچی بکات بەڵام جونگ کووک بە شێوەیەک پاڵی نا کە بکەوێ
جونگ کووک:نەکەی بەوەتاقیم بکەیتەوە باوەش و لێوی من تەنها هی یەک کەسن و هەر واش ئەبێ
بە هەڕەشەوە وتی و لیتی لەباوەش کردەوە ڕۆیشت
تینا لە سەر عەرزەکە ئەگریا
تینا:بۆچی نااا هاا بۆچیییی
خ.لیم:چونکە خیانەتت لە خۆشکەکەت کرد
تینا سێری ئاڕاستەی دەنگەکەی کرد و بینی دایکیەتی
خ.لیم:وائەزانی بەئاسانی لێی دەر ئەچی ڤیۆلا هیچی نەوت بەڵام خۆ هەر وا نابێ
تینا:دایکەەە وامەکە تکایەە
خ.لیم:ئەوە ڕاستیەکەیە
وای وت و بە بێ باکی ڕۆیشت
.
ڤیۆلا بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەنجامی تاقی کردنەوەکانیەتی
هانگ:ئارامبە کچم
ڤیۆلا:ناتوانم(وای وت کە بە پەڕۆشەوە پیاسەی ناو هۆڵەکەی ئەکرد)
هانگ: دەرچوو
ڤیۆلا چاوی داخست:تکایە
هانگ:ڤیۆلااا بەشی دکتۆری دڵ و دەمارررر(بە هەموو هێزی لە خۆشیا هاواری کرد)
ڤیۆلاش بەهەمان شێوە باوەشیان لە یەک یابوو ئەگریان لە خۆشیا
هانگ:تۆ کردت تۆ کردت
ڤیۆلا:بەڵێێێێ
هانگ:خۆزگە جونگ کووکیش لێرە ئەبوو
ڤیۆلا پێکەنینەکەی گۆڕا بۆ دڵ پڕیی بەڕاستی بیری ئەکات هەر خۆی بەیانی ئەیبینێت
.
لە دەرگا گەورەکەم یا هاتووم تا شتەکانم ببەم ناسنامە و جل و کتێبەکانم دڵم لە هەزار لێ ئەدات
دەرگاکە کرایەوە و بەڕێ کەوتم بۆ سەرەوە چوومە ژورەکەم جوانتر بڵێم قەفەزەکەم ئەو شتتانەی ئەم وسیت کۆم کردەوە
و چوومە دەرەوەی ژورەکە لە ناو ڕاڕەوەکەیا بووم دەنگێک کە دڵمی لەرزاند وەستاندمی
جونگ کووک:ڤیۆلامممم
هاواری کرد و هات بۆلام
بە هەموو هێزی لە باوەشی کردم منیش بە هەمان شێوە من ئەوم بە جێنەهێشت ئەو هێشتا دڵی منە
جونگ کووک:بیرم ئەکردی خاتوونەکەم
ڤیۆلا:منیش سوپەرمان
باوەشەکەیان کۆتای نەبوو هەرچیی کات ئەهات و ئەچوو لێک تێر نەئەبوون
تینا:بووەستن لەو نەفرەتییە
ئەو دەنگە لە یەکی جیا کردنەوە
تینا هات بۆ لایان
تینا:ئێوە چی ئەکەن بۆ ڕێز لە خۆتان ناگرن
جونگ کووک:بەسە تینا
تینا:چی بەسە ئێمە لەم هەفتەیە هاوسەر گیری ئەکەین تۆش کچی تر لە باوەش ئەکەی هاا ئەو زبڵە هااا
لەگەڵ تەواو کردنی وشەی کۆتای زلەیەکی بەر کەوت کە هەرگیز بەری نەکەوتووە لە ژیانایا سەری بەرز کردەوە دانەیەکی تری بەر کەوت کە لەو بەئازاد تر بوو وە دوبارە و دوبارە بەری ئەکەوتەوە
نەی وەستان چونکە یەکەم زلە بە هۆشی هێنایەوە ئەو چی وت ئەو وا چی ئەکات
جونگ کووک:بەسە ڤیۆلا
ویستی دەستی ڤیۆلا بگرێ و بیوەستێکی بەڵام ڤیۆلا دەستی جونگ کووکی دوور خستەوە
ڤیۆلا:زبڵ وایە زبڵڵ ئەبوو بمزانیایە وەک ئەوانی هەر لەسەرەتاوە لەبەر جونگ کووک لێم نزیک بویتەوە
تینا:نا ڤیۆلا ناا
ڤیۆلا:نەکەی ناوم بێنی نەفرەت لە خۆم ئەکەم کە خۆشم ویستی نەفرەت لەو زمانەم کە ئەی وت خوشکەکەم ڕقم لێتە ڕققق بەڵام چ جۆرە ڕقێ زۆر لەوەبەهێز تر کە بەرامبەر بە باوکت هەمە
تینا وشک بوو وتی ڕقی لێیەتی بەڕادەیەک لە باوکی زیاتر چاوەڕێی ئەوە نەبوو
تینا:سێرکە ڤیۆلا
ڤیۆلا:بەسەەە بەس
وای وت و ڕۆیشت
تینا:من خیانەتم نەکرد جونگ کووک بوو بە هی من ئەوکات بردم و خۆشەویستی خۆمم کرد وە ئەوە ئەوەش ناگۆڕێ کە جونگ کووک هی منە
ڤیۆلا لەوێ ون بوو جونگ کووکیش بەدوای ڕۆیشت وە جام مونگ ئاگای لەم هەرایە بوو
وە چووە لای تینا و وتی:خۆ ویست خۆ ویست وەک باوکت وایت
تینا کۆتا وشە چووە دڵیەوە وەک باوکتی هەر بەڕاست وەک ئەوم؟!
.
جونگ کووک:ڤیۆلا بۆستە
ڤیۆلا:جونگ کووک بگەڕێیەوە ئازارت ئەدەن
جونگ کووک:گرینگ نییە تەنها تۆ مەڕۆ بەجێم مەهێڵە
ڤیۆلا دەستێکی کردە سەر ڕوومەتی جونگ کووک
ڤیۆلا:من هەرگیز ناڕۆم من لەماڵەوەم چاوەڕێم ئەم کابسوسە تەواو بێت هێشتا چاوەڕێم کە هیچ هەلێک نەماوە
جونگ کووک دەستی کردە سەر دەستی ڤیۆلا
جونگ کووک:من یەم تەنها چاوەڕێبە ئەمە کۆتای یەت
ڤیۆلا با چاوە شوشەییەکی سەری بە بەڵێ جوڵاند
ڤیۆلا:ئێمە لە کۆتایی ڕوبارەکەین یان ئەمرین یان ڕزگارمان ئەبێ کەس نازانێ ئەوبەری ڕوبارەکە چییە چارەنوس ئەمان بات من چاوەڕێم
چوند جوانە لە کۆتای ڕێگاکە کە هیچ دەرگایەک نەماوە لێی بدەن بۆ ئەوەی ڕزگیاریان بێت هێشتا ئومێدیان هەیە ئەمە ئەشقی پێ ئەوترێ ئەو ئەشقە نا کە لەسەر دەمی گەورە و بچوکە بەڵک و ئەشقێک کە لە دڵ چەسیوە ئەشقێک کە پاشابووی لەپێناویا چۆکی بۆ دابەی ئەشقێک کە دەستبەرداری خەونەکەت ببی بۆی وەک جونگ کووک کە بۆ ڤیۆلا وازی لە دکتۆری هێنا کە خەونی پێنج ساڵی بوو هەرگیز نەڕۆی وەک ڤیۆلا قەت واز نەهێنی وەک جونگ کووک وە هەرگیز لە کۆتا ڕێگاشا بێ ئومێد نەبن و هێشتا چاویان بۆ یەک ببریسکێتەوە.
گەر بەدڵتان بوو ڤۆتیش بکەن🦋
![](https://img.wattpad.com/cover/303413535-288-k307432.jpg)
YOU ARE READING
دکـــتۆرەکــــــەم
Romanceبوو بە فرشیتەیەک بۆم ئەو منی لە خەونە ناخۆشەکەی ژیـــــــــان هەڵساندەوە"ئەو هۆکاری ژیــــــانە نوێیەکەمە" کۆتای هاتووە..!