3

1.1K 189 25
                                    

ئەمڕۆ تەواوی ڕۆژەکە کارم دەکرد لەگەڵ دکتۆر هانگ هەنێحاڵەتی بەپەلە ڕوی دەدا ناچار بووم یارمەتی بدەم و ڤیۆلا بەجێ بێڵم
.
.
2:00شەو
بۆ ساتێک تەواو بووم چووم تا لە ڤیۆلا دڵنیا ببمەوە کە باشە و هەموو شتێک ئاساییە
دەرگای ژورەکەیم کردەوە ڤیۆلا هەر وەک خۆی بوو
جونگ کووک:زۆر باشە
وای وت و چووە دەرەوە بەڵام لەبیری کرد دەرگاکە قفڵ بکات
پەرستارەکە بە هەلی زانی و چووە ژورەوە
(پەرستارەکە ناوی هانایە)
هانا دەرزیەکەی ناو گرفقنی دەرهێناو یای لە ڤیۆلا
هانا:ببورە کچی خەوتوو بەڵام لەپێناو ئەمە ئەتوانم ژیانم بگۆڕم
دوای ئەوەی دەرزیەکە لێدا ڕۆشتە دەرەوە
نیو کات ژمێری نەبرد ڤیۆلا گیانی دەستی کرد بەلەرزین و خوێن لە دەم و لوتی هاتە دەرەوە
سوتفە پەرستارێک بەویا ڕۆیشت و لە شوشەکەوە ئەو حاڵەی ڤیۆلای بینی
.
.
جونگ کووک خەریکی دورینەوەی برینی نەخۆشێک بوو
پەرستار:دکتۆرر (بە هاوارەوە)
جونگ کووک دڵی خورپەی کرد بە ڕاکردن بەرەو دەنگەکە چوو
بەڵام چی ببینێ هەموو ڕوخساری ڤیۆلا خوێنە و گیانی ئەلەرزێ
هانگ:جونگ کووک وەرە یارمەتیم بدە(وای وت کە خەریکی ڤیۆلا بوو)
جونگ کووکیش چوو
لەگەڵ ئەوەی خەریکی چارەسەر بوو شۆک بوبو چاوەکانی بوبون بە ئاگر
.
زیاتر لە دوو کات ژمێری ویست تا توانیان ڤیۆلا بهێننەوە سەر خۆی
دوای چارەسەر کەوتە سەر زەویەکە بە دەستە خوێناویەکەیەوە هێشتا شۆکی ئەوە بووە کە چۆن ئاوها ڕوویدا بۆچی ئاوها بوو
هانگ دەستی کردە سەر شانی جونگ کووک:هێی هەستە ئەبێ قسە بکەین
جونگ کووک لە بیر کردنەوە هاتە دەرەوە و هەستایەوە
هانگ:چۆن ئەمە ڕوویدا؟
جونگ کوەک:نازانم کۆتاجار کە هاتم بزانم بارودۆخی چۆنە هیچ کێشەیەکی نەبوو
هانگ:ئێ...
پەرستار:ئەوە ئەنجامی پشکنینەکانە
ئەنجامەکانی دایە دەست هانگ
هانگ دەستی کرد بە خوێندنەوەی وە جونگ کووک هەر سێری ڤیۆلای ئەکرد و بیری ئەکردەوە
هانگ:ئەمە چ نەفرەتیەکە؟(بە دەنگێکی وا بەرز وتی ئەوانەی دەرەوەی ژورەکەش ترسان)
جونگ کووک بە شۆکەوە سێری کرد:چی؟
هانگ:ئەو ژەهراوی کراوە(ئەنجامەکانی فڕێدایە باوەشی جونگ کووک)
جونگ کووک سێری کرد بە خوێندنەوەی هەر ڕستەیەک زیاتر خوێنی ئەکوڵا و گوڕە تر ئەبوو
وەرەقەکانی فڕێ داو بە ڕاکردن لە ژورەکە چووە دەرەوە وە هانگ بە دویدا ڕۆیی
جونگ کووک هانای بینی ڕێک وەک دڕندە بەرە و ڕویی چوو قورگی گرت و بەرزی کردەوە
جونگ کووک:چۆنن چۆنن توانیت وا بکەی هااا؟
هانا:ت تکایە بەرم بدە
هانگ:ئەوە چی ئەکەی بەری بە
جونگ کووک:دڵنیام وەک ناوی خۆم ئەم بووە
کە وای وت دەستی کرد بە گیرفانی هانایا سرنجێکی تیابوو
جونگ کووک:ئەوەتا بەمە کردتت هااا ئێستا لەناوت ببەم کێ پێی وتی ئەمە بکەی؟ (بە دەنگێکی زۆر ترسناک)
هانا:باسی چی دەکەی بەرمبە دەخنکێم
جونگ کووک:واتە قسە ناکەی
سەری سرنجەکەی کردەوە ویستی ئەو تۆزە ژەهرەی لە سرنجەکە ماوە لە هانای بدات
هانا:وامەکە تکایە قسەدەکەم
جونگ کووک بەریدا و هانا لە ئەرزەکە کەوت
هانا:لە پێناو ژەهراوی کردنی ئەو بڕە پارەیەکی زۆرم وەر دەگرت بۆیە وام کرد
هانگ:کێ وتی وابکە
هانا:نازانم سوێن دەخۆم بەس فەرمانیان پێ کردم و منیش ڕازی بووم
هانگ بە هەموو هێزی یەک زلەی لێدا و وتی:ئاوها ئەرکی مرۆڤ پارێزی دەکەی
هانا هیچی نەوت پۆلیس هات و ئەویان برد
.
جونگ کووک لای ڤیۆلا بوو بە پەرۆ دەستی ڤیۆلای دەسڕی
هانگ هات بۆلایان
هانگ:جونگ کووک
جونگ کووک:بەڵێ
هانگ:دەبێ قسە بکەین
جونگ کووک:باشە فەرموو
هانگ:دوای ئەوەی ئەمڕۆ متمانەم بەکەس نییە ڤیۆلای ڕادەست بکەم تۆ خانوویەکی شاراوەت هەیە وە دڵنیام تا چاکی نەکەیتەوە وازی لێ ناهێنی تکایە بیبە ماڵەکەی خۆت و لەوێ ئاگاداری ببە وە تا ئەوکاتەی چاوی کردەوە تۆ مۆلەتی پزیشکیت هەیە
جونگ کووک:بەڵام
هانگ:دەزانم حەزت لە ناو نەخۆشخانەکانە و حەز دەکەی زۆرترین نەخۆش چارە بکەی هەر لەبەر ئەوە تۆم هەڵبژارد تۆ بە دڵ دکتۆری نەک بۆ نازناو یان پارە
جونگ کووک متمانەم پێتە
جونگ کووک:باشە مامۆستا هەر ئەوە ئەبێ کە وتت
هانگ پێکەنی
.
جونگ کووک جێگاکەی هەر لەسەر جێگاکەی خۆی بۆ دانابوو هەرچەندە ماڵەکەی جونگ کووک هیچ ئاسایی نییە لە شوێنێکی چۆڵە لە نزیک دەریاچەیەک و دەوری پڕە لە باخی پڕ لە گووڵ وە ماڵەکەی چەند ژورێکە و گەورەیە ژوری جونگ کووک لە خوارەوەیە واتە ئەوەی ئێمە کردومانە بە هۆڵ ژورەکەیەتی و یەکسەر لەویا هۆلیشی لێیە خۆی هۆڵ نییە بەس ئەها لە ناو ژورەکانا قەنەفە و شت دا ئەنێن ئاوهایە و دەرگایەکێ لێیە ئەتوانی بچیتە ناو باخە جوانەکەوە و ئیتر چێشتخانە لە تەنیشت ئەو شتەکانی تری لە سەرەوەنژورەیە و
بۆیە ماڵەکەی وایە چونکە کەس ناچێ بۆ ئەوێ خۆی نەبێ دوور لە هەموو کەسێک ئەژی
ڤیۆلای لەسەر جێگاکەی دانا و دەرزی و شتەکانی بۆ دانایەوە
جونگ کووک:بەخێر بێیت بۆ ماڵە سەیرەکەم خاتوونی خەوتوو
.
.
ئێستا شەوە جونگ کووک دەرزی و شتەکانی بۆ ڤیۆلا کرد و خۆی سێری فیلم دەکات بەدەم سێر کردنەوە گۆرانی دەوت
ڤیۆلا وەک بڵێی گوێی لێیەتی فرمێسک بە چاوی ئەهاتە خوارەوە هەرچەنە گۆرانیەکە خەماوی نەبوو
فلیمەکە تەواو بوو جونگ کووک هەڵسا چوو پاڵ بکەوێ لەبەر ئەوەی ڤیۆلا لەسەر هەمان جێگا بوو جونگ کووک سێری کرد بینی فرمێسک بە چاویەوەیە
جونگ کووک کلۆپەکەی هەڵکرد و زیاتر سێری کرد
جونگ کووک:ئای خوایە
فرمێسکەکانی سڕی و بۆ کۆتا جار پشکنینی بۆ کرد
پەیوەندی بە هانگەوە کرد
هانگ:چی بووە بەم شەوە
جونگ کووک:ئەو گریا
هانگ:کێ
جونگ کووک:قابیلە کێ بڵێم ڤیۆلا
ئیتر هەمووی بۆ باس کرد
هانگ:دەی ئەوە باش دەبێ کەواتە بە ئاگا هاتنی نزیکە
جونگ کووک:وایە
پەیوەندیەکەیان داخست و جونگ کووک خەوت
.
.
ڕۆژێکی نوێ🌴🌞🧍🏾🖇️
چاوم کردەوە سێری کاتژمێرەکەم کرد سەعات 9بوو
دوای ئەوە سێری ئەملام کرد ڤیۆلام بینی کە وەک خۆی خەوتووە
جونگ کووک لێی نزیک بۆوە:بەیانی باش(زەردەخەنەیکی کرد و هەڵسا)
ڕۆتینی ڕۆژانەی کرد و دەستی کرد بە خوێندەوەی ڕۆمان بۆ ڤیۆلا
دوای ماوەیەک تەواو بوو
جونگ کووک دەستی هێنا بە قژی ڤیۆلایە
جونگ کووک:ئەمەش تەواو بوو ئێستا چی بکەین
بیری کردەوە کە خاوێنی بکاتەوە
بە پڕۆیەک دەم و چاوی دەسڕی و دواتر پرچی شانە دەکرد بە وریای ئەوەی دەکرد نەوەک ئەو دەرزیانەی قۆڵی ئازاری بدەن
دوای کە تواو بوو پاڵیخست ودایپۆشی
جونگ کووک:ئێستا بخەوە بە ئارامی(زەردەخەنەی ئەکرد) ماچی دەستی ڤیۆلای کرد و چوو دەستی کرد بە وەرزش کردن
.
چەند ماگێکە بەم شێوەیە دەڕوات جونگ کووک بە تەواوی هۆگری ڤیۆلا بووە هەرخۆی گەر 24کاتژمێر لەگەڵ کەسێکا بیت هەر هۆگری دەبی
جونگ کووک خەریکی سڕینی دەستی ڤیۆلا بوو دوای تەواو بوون ماچی دەستی کرد
جونگ کووک:زووهەڵسەوە دەمەوێ چاوت ببێنم دەمەوێ گوێم لە دەنگت بێت(توامەوە)
هەڵسا و چوو نان بخوات
لە تەنیشت ڤیۆلا پاڵکەوتبوو باسی ژیانی خۆی بۆ دەکرد و دەستی گرتبوو لەسەر دڵی داینابوو
جونگ کووک:هەموان سەریان سوڕماوە وازم لەو سامانە گەورەیەی باوکم هێنا بۆ بوون بە دکتۆر بەڵام من ئاوها ئاسودەم و هەست بە دڵخۆشی دەکەم ئەمە ژیانی من بوو(وای وت و سێری ڤیۆلای کرد)
کەی هەڵ دەستی تۆش هی خۆت باس بکەی
هەر سێری کرد و لێی نزیک بۆوە
جونگ کووک:هەڵسەوە بێزار نەبووی لە خەوتن
جونگ کووک دەستی گوشرا سێری کرد ڤیۆلایە کە دەستی ئەوی گوشی جونگ کووک :دەمزانی کە گوێت لێمە
جونگ کووک زیاتر دەستی گوشی و ماچی سەری ڤیۆلای کرد و خەوت بەڵام ئەمجارە ڤیۆلای لە باوەشکرد ئەوجا خەو
.
.
تەبعەن ویستم هەمووی بنوسم ئینجا پۆستی بەکم بەس دەی قەینا لەبەر بەیبی😔🌱ئینجا ئیشەڵا لە حەفتەیەکا زوزو پارت دائەنێم🫂🖇️

دکـــتۆرەکــــــەمWhere stories live. Discover now