Pov viola
دڵم هێشتا نەهاتۆتەوە سەر خۆی ئەو گۆڕاوە بەڵام هەستم بە چاوەکانی ئەکرد کە وەک خۆیەتی
گرینگ ئەوەیە ئەوی بینیوە تەنها بیری لای هانگە ئایە ئەبێت ئەو باش بێت
ڤیۆلا: خۆزگە ئەمتوانی لە جونگ کووک بپرسم
لە ناکاو جەستەی قورس بوو دوو دەست لە دەوری کەمەری ئاڵا
جونگ کووک:چیم پێ بڵێیت همم؟ (بە هێواشی وتی)
ڤیۆلا وشک بوو لە شوێنی خۆی
ڤیۆلا:ج جونگ کووک؟؟
جونگ کووک:همم(تونتر لە باوەشی کرد)
جونگ کووک:بیرم ئەکردی خاتوونە خەوتووەکە
ڤیۆلا ڕووی وەرگێڕا و سێری جونگ کووکی کرد هەزارەها پرسیار لە مێشکیایەتی
جونگ کووک:ئەزانم چی لە مێشکتە بەڵام کاتمان ئەوەنە نییە باسی هەمووی بکەین (بە هێواشی وتی و دوای زەردە خەنەی کرد)
ڤیۆلا:جونگ کووککک(تەند لە باوەشی کرد)
تکایە ڕزگارم بکە تکایە ئەمەوێ لای تۆ و هانگ بم چۆن هەڵت ساندمەوە لەم دۆزەخە کوژەرە ڕزگارم بکە تکایە(بە هێواشی ئەگریا)
ڕاستە هەزارەها پرسیار لە مێشکێتی بەڵام ئێستا کاتی نییە ئەو کەسە لەبەردەمێتی کە خەونی دەبینی کە بیبینێتەوە ئەو کەسەی ڕزگاری کرد بیری هەموو شتێکی ئەوی ئەکرد تاکە شت کە کردی باوەشێکی پڕ لە هەست و دڵ بوو وە گریانێک کە دەمێکە ئەیەوێ لە باوەشیا بگری
جوانگ کووک دەستی ئەهێنا بە پشتیا
جونگ کووک:ئارامبە
.
لەپڕ دەرگاکە کرایەوە وای کرد باوەشەکە بپچڕێ
جام مونگ:بە چ مافێک هاتویتەتە ئەم ژورە(بەتوڕەیی)
جونگ کووک:پێویستی بە پرس دەکرد
جام. مونگ بەرە و ڕووی چوو ئەخەکەی گرت و وتی
جام مونگ: بەو مافەی من هاوسەری ئەوم ئەبێ پرس بە من بکەی بۆ هاتن بۆلای(دانە بە دانە دانی ئەنا بە قسەکانیا)
ئەو ڕستەیە بەس بوو بۆ کوڵاندنی خوێنی جونگ کووک
خونگ کووک سێری ڤیۆلای کرد و سێری جام مونگی کردەوە
جونگ کووک:ئەمە زۆر ناخەیەنێت بەڕێز جام مونگ(وای وت بە ڕقەوە و ئێخەکەی چاک کرد و ڕۆیشت)
.
کاتژمێرێک بەسەر ئەوە ڕۆیشتووە
جام مونگ دەنگی نییە و ڤیۆلاش چاوەڕێیە ب.لیم.بێت و سەرزەنشتی بکات لەسەر ئەوەی جونگ کووک هاتووە بۆ لای تیناش لەلای ڤیۆلا بوو
تینا:ڤیۆلا بۆوا سڕیت؟
ڤیۆلا:ئێ... (قسەکەی تەواو نەکرد دەرگاکە کرایەوە بە خێرای نزیک بوو لە شکان)
ڤیۆلا دڵی سوتا لەویا چونکە چاوەڕێی ئەوەی نەئەکرد ئاوها توڕەبێ
جام مونگ:تینا بڕۆ دەرەوە(بە توڕەیی)
تینا:ناچم
جام مونگ :دووبارەی ناکەمەوە ئەگەرنا قژت ئەسوتێنم
تینا ترسا چونکە جام مونگ پێشتر وای لێ کردووە کە مناڵ بووە بۆی بێدونگ بێت
ڤیۆلا:بڕۆ تینا من بەرگەی زۆر لەم توڕەییە زیاترم گرتووە
تینا بە دودڵی ڕۆیشتە دەرەوە و دەرگاکەی داخست
جام مونگ:ڕوونی بکەوە کە بۆچی جونگ کووک لێرە بوو وە بۆ لە باوەشی بووی؟ (توڕەکەی زیاد لە حەد بوو بەس ئەیویست ئارام بێت)
ڤیۆلا:چونکە ئەو ڕزگار کەری منە ئەو ئەو کەسەیە کە ئەمەوێ لایبم نەک ئێوە (قسەکانی کرد خۆشی نازانێ چۆن ئەو بوێریەی کۆ کردەوە)
جام مونگ لێی هاتە پێشەوە
جام مونگ:دوو مانگە لای ئێمەی هەموو هەوڵی من دڵ خۆش کردنی تۆ بوو کەچی لای جونگ کووک هەڵ ئەبژێری ؟(بە پرسیارەوە وتی)
ڤیۆلا:هیچ شوێنێک وەک ماڵی جونگ کووک و هانگ نییە بۆ من با گۆڕا بیت هێشتا ئەو ۆیاوەی بۆ من کە لێدام و ویستی دەستدرێژی بکاتە سەرم
جام مونگ شۆک بوبو ئەو هەموو کارەی کردی نەبۆتە هۆی ئەوەی تۆزێکیش جێی خۆی بکاتەوە لە دڵیا
جام مونگ هیچی نەوت دوای ئەوە و ڕۆیشت
.
دوای چەن ڕۆژێک
ئەمڕۆ ئەچن بۆ لای دەریا لەوێ ئاهەنگ هەیە نازانێ هیچییە هەر خۆی هەرگیز ئەو ئەوشتانەی نیبینیوە و نەچووە خ.لیم جوانترین عەزی بۆ ڤیۆلا هێنا
ئاوها بوو تەقریبەن
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. ئەمە بوو بەس بە ڕەشی
ڤیۆلا هەر سێری خۆی دەکرد یەکەم جارێتی شتی وا لەبەر بکات تەنها ئەمە و جلە بوکێنیەکەی وەک یاری دایانە دەست جام مونگ هەرگیز ئەم جلانەی لەبەر نەکردووە کە هەموو کچێ حەزی پێیەتی
تینا:یا ڤیۆلا زۆر جوانە بە مناڵی لەوەم هەبوو باوکم بۆی هێنام (تینا قسەی ئەکرد بە دڵخۆشی بۆ خوشکەکەی بیری نەبوو کە نابێ ئەوە بڵێ)
ڤیۆلا پێکەنینێکی شکاوی کرد
تینا هەستی کرد کە چی کرد ویستی بابەتەکە بگۆڕێ
تینا:ئەو کوڕەی ئەو ڕۆژە ئەناسی؟
ڤیۆلا:جونگ کووک؟
تینا:یەس
ڤیۆلا:ئەو هۆکاری هەناسەیانمە لە ئێستایا ئەو و هانگشی(کە ناویانی ئەهێنا دەموچای پێئەکەنی)
تینا:بۆیە جام مونگ وا توڕە بوو ئەتوانی تۆزێ باسی ئەوانم بۆ بکەی
ڤیۆلا کەوتە باس کردنی هانگ و جونگ کووک
تینا سەرسام بوبو
تینا:کەواتە ئەبێ سپاسیان بکەم لە جیاتی هەموان
.
کاتی ئاهەنگ
ڤیۆلا لای تینا وەستابوو دور لە خێزانەکەی تا ب.جیۆن و جونگ کووک هاتن هەستم بە کەسێک کرد لە دوای جونگ کووکەوە کە هاتنە نزیک بینیم ئەوە هانگە ئەوە باوکمە بەزۆر خۆم گرتبوو نەگریم
بەرەوە ڕوم هات بێ گوێدانە ئەوەی مەترسی لەسەرە ڤیۆلاش یەکسەر بەرەو ڕووی چوو
یەکیان لەباوەش کرد باوەشی هانگ باوەشێکی باوکانەیە بۆ ڤیۆلا هانگ ڤیۆلا وەک کچی خۆی دەبینێ و ڤیۆلاش هانگ وەک باوکی ئەبینێ
هانگ:کەچە بچوکەکەم
ڤیۆلا:باوکە
جام مونگ ویستی بچێت ڤیۆلا بێنێت و دوری بخاتەوە بەڵام تینا دەستی گرت
تینا:سوێن دەخۆم لێی نزیک ببیتەوە ئابڕوت دەبەم
وازی لێبێنە لە لای ئەوکەسە بێت کە ئەبێتە هۆی پێکەنینی سێرکە لای ئەوان چەن دڵخۆشە و بیرت بکەوێتەوە لای ئێمە چۆنە
جام مونگ سێری ئەوانی کرد
ڤیۆلا پێدەکەنێ بەڕووی هانگ و جوونگ کووک چاوی بووە بە مرواری بۆیان توند دەستی هەردوکیانی گرتووە بەس سێریان بکەی ئەزانی چەنێ یەکیان خۆش ئەوێستۆپ
.
ئەوەش دانەیەکی تر😂🗿✨🦋👍🏻
جا لە هەڵەی تایب ببورن🫂🌚🫶✨
جا بۆ پارتەکانی تر خوا گەورەیە

YOU ARE READING
دکـــتۆرەکــــــەم
Romanceبوو بە فرشیتەیەک بۆم ئەو منی لە خەونە ناخۆشەکەی ژیـــــــــان هەڵساندەوە"ئەو هۆکاری ژیــــــانە نوێیەکەمە" کۆتای هاتووە..!