جام مونگ:من ئەو چەند ساڵە بەدوای تۆوە بووم تا بتدۆزمەوە ئەوەی ئەو شەوە تەواوم نەکرد تەواوی بکەم و وابکەم نەفرەت لە ژیان بکەی دان بەوە ئەنێم زیاتر لە بیست جار ویستم بتکوژم کە لەنەخۆش خانە بووه بەڵام ڕزگارت دەبوو
دوای ماوەیەک بیستم هەڵساویتەتەوە و شەوێک تۆ و جونگ کووکم بینی کە لەدەرەوە بوون پلانم دانا وێرانت بکەم ئەو شەوە بەڵام کە چوومەوە ماڵەوە
بینیم هەمووی دراوە بەسەر یەکا دەنگی گریانی خوشکەکەم هەموو ماڵەکەی پڕ کردبوو چووم بۆلای دەبینم تەنها پارچە قوماشێکی پێوەیە و دەنگری هەموو گیانی جێگای برین و ئازارە وە پیاوێک لەسەر زەویەکە کەوتووە
چەن چرکەیەکی بەس بوو بۆ ئەوەی تێ بگەم چی ڕووی داوە
چووم بۆ لای خوشکەکەم
جام موونگ :لالی لالی جوجەکەم.. ؟
لالی:ک کاکە(دەنگی ئەلەرزی و ئەگەریا)
جام موونگ :گیانی کاکە(ئەمیش چاوی پڕ فرمێسک بوو)
لالی:کاکە ئازارم هەیە(دەستی برد بۆ سەر دڵی کە سەروو دڵی برینێکی گەورە بوو)
جام موونگ :باش دەبیت بەڵێن بێت کاکە بەڵێن دەدات باش دەبی(دەستی بەسەری خوشکەکەی ئەهێنا لە هەمان کاتا فرمێسکەکان بە چاویەوە بوون)
جام مونگ هەڵسا بزانێ ئەو پیاوە مردووە
دەستی کردە سەر ملی مردبوو خۆزگەی دەخواست نەمردایە و وای لێ بکردایە خۆی داوای مردن بکات
هەڵسامەوە بچم خوشکەکەم تەکە کەس کە بۆم ماوەتەوە ڕزگار بکەم لەو حاڵەی تیایەتی بەڵام لەوێ نەبوو ئەوەندەم زانی گوێم لە دەنگی شتێک بوو چومە باڵکۆنەکە خوشکەکەم بینی لە زەویەکە بوو خوێن لە هەموو جەستەی دەڕۆی لە سەرەوە سێرم دەکرد چۆن ڕوحی دەرچوو تاکە شت کە بە مێشکما هات ئەو شەوەی تۆ بوو هەستم بە ئازار کرد لە دڵما تێگەیشتم کە چ تاوانێکم کردووە هەتا سەر پەشیمان بوومەوە بەدەستی خۆم خوشکەکەمم ناشت لای دایک و باوکم
هەموو ئەمانەی بۆ ڤیۆلا باس ئەکرد بە دڵێکی سوتاوەوە وبێ ئاگا لەوەی ڤیۆلا ئەگری لە تەنیشتی
سێری ڤیۆلای کرد شۆک بوو بە گدیانەکەی ڤیۆلا هەڵسایەوە و لە ئامێزی گرت
ڤیۆلا:هیوادارم خوشکەکەت ئێستا لە شوێنێکی باش بێت
جام موونگ زەردەخەنەی کرد و لە باوەشی کردەوە
جام مونگ:هیوادارم
.
ب.جیۆن:سێرکەن کێ لێرەیە
وای وت کاتێ چوو لەسەر کورسیەکەی خۆی دانیشت
جونگ کووک:مەگەر هەمیشە نەتدەویست لێرەبم؟
وای وت کاتێ بە ناو ژورەکەیا دەسوڕایەوە
ب.جیۆن:بۆچی هاتووی بۆ ئێرە
جونگ کووک بە گرژی سێری کرد و چوو بۆلای بەرامەبەر یەک وەستابوون و وتی:سامانەکەت..!
.
ڤیۆلا هەڵسایەوە و چوو تا خۆی بشوات
کاتی خۆ شوردنەکە تەنها مێشک و دڵی لای جونگ کووک بوو ئەو کاتانەی بیر ئەکەوتەوە کە ئەو یارمەتی ئەیا لە خۆشۆردن ئەم تەنانەت نازانێ ئێستا ئەو لە کوێیە هەر چۆنێک بوو تەواو بوو
لەژورەکەی بە دوای ئەو دەفتەرە کۆنەی ئەگەڕا کە خۆزگەکانی تیا ئەنوسی ئەو هاتەوە هەمان ژیان کە تیایا بوو چاوی هەرگیز بێ فرمێسک نابێ کە بەراورد لە حاڵی ئێستای ئەکات و بەراورد بەوەی کە لای جونگ کووک و هانگ بوو
بەئازارە بۆ ئەو دەفتەرەکەی دۆزیەوە و کەوتە شت نوسین تەنها خۆزگە دەخوازێ بۆ جارێکی تر بیان بینێتەوە
.
لەپڕ دەرگاکە کرایەوە کە وای کرد ڤیۆلا دابچڵەکێ
تینا:یاااا مادەم بەخەبەری بۆ نایەیتە خوارەوە؟
ڤیۆلا : هیچ پێویست ئەکات؟
تینا:ئەی لە برسا بمرییی گەمژە هەڵسە دەی
قۆڵی ڤیۆلای گرت ویستی بیبات لەگەڵ خۆی
ڤیۆلا بە توڕەیی قۆڵی خۆی لە هی ئەو کردەوە و
وتی:بەسە تینا نامەوێ ڕوخساریان ببینم نامەوێێ تێبگەنننن پەشیمانن؟وائەزانن گەمژەممم هاا؟
تۆ هاتووی وەک بڵێی زۆر یەک ئەناسین لە کاتێکا خوشکین وا ئەزانی باوەڕ ئەکەم کە دڵسۆزی بۆم چیتان لێم ئەوێێ مناڵی و گەنجی منتان برد لەوە زیاتر چیتان ئەوێ؟ئەوە بەس نەبوو تەنها لە چوار دیوارا بووم ئەو ەبەس نەبوو هەرکاتێ باوکت بێزار بوایە بە منی ئەڕشت و نزیک مردینی ئەکردمەوە ئەوە بەس نەبوو دایکت لەبەر مل ملانێ لەگەڵ ژنە دەوڵەمەندەکان نەی ئەزانی بونم هەیە یان نا بەس نەبوو وەک گەمژەیەک درام بە پیاوێک کە یەکم جارم. بوو بیبینم بەس نەبوو ئەویش منی کوشت لەوە زیاتر چیتان ئەوێ (بە توڕەیی و چاوی پڕ پڕ بوبو)
تینا وشک بوبو لە بەردەمیا باوەڕی بە قسەکان نەئەکرد کە باسیان کرد نەی دەزانی ئەوەنە بەئازار بووە
تینا:ڤیۆ...
قسەکەی تەواو نەکرد ب.لیم هاتە ژورەوە و بە هەموو هێزی زلەیەکی لە ڤیۆلا یا کە وای کرد بکەوێ
ب.لیم:خۆت بەچی ئەزانی ئەو قسانە بکەی هاا نەفرەت لێ کراو تۆ کێی بوێری بکەی وا بە کچەکەم بڵێی خۆت بەچی ئەزانییی
ویستی دوبارە لێی باتە بەڵام دەستێک گرتی
جام موونگ : نەکەییی(بەتوڕەیی بەسوتێکی تا بڵێی ترسناک وتی و توند دەستی ب.لیمی گرتبوو)
ب.لیم:چیتە جام موونگ دەستم بەربە با ئەوەی تۆ نەتکرد من بیکەم(بە توڕەی وتی و ئێخەی جام مونگی گرت)
جام موونگ :گەر بوێری دەکەی یەک جاری تر تاڵێ لە قژی ئازار ئەدەی بۆت نییە یەک قسەی بەرامبەر بکەی تێگەیشتی وەک خۆت وتت ئەو کچی تۆ نییە ئەو هاوسەری منە و وەک هاوسەری من ئەبێ ڕێزی لێ بگری
ب.لیم:باشە کەواتە بەڕێز جام مونگ(بە ڕقەوە وتی و ڕۆیشت)
خ.لیم ئەگریا لە پشتی دەرگاکەوە باوەڕ نەدەکرد بۆوایان کردووە تینا سێری ڤیۆلا ئەکات کە چوون کەو عەرزە کەوتووە و بە ئەستەم هەناسە ئەیات مێشکی ئەمە قبوڵ ناکات
تینا چەمایەوە ئاستی ڤیۆلا
تینا:ڤیۆللااا(دەنگی ئەلەرزی) خوشکەکەم؟
ڤیۆلا لە شوێنی خۆی نەجوڵا تەنها بە کزی وتی:بڕۆ دەرەوە
تینا دڵی بووە هەزار پارچە بەهۆی باوکیەوە خۆشکەکەکەی ڕقی لێیەتی هەستاو چووە دەرەوە
تەنها جام موونگ و ڤیۆلا مابوونەوە
جام مونگ:ناتەوێ هەڵسیتەوە؟
ڤیۆلا:بمکوژە
ئەو قسەیە بەسبوو بۆ شۆک کردنی جام مونگ
جام موونگ :ئەوە ئەڵێی چی؟
ڤیۆلا:تکایە ناتوانم لەوە زیاتر تکایە(دەستی کرد بە گریان)
جام مونگ چەمایەوە ئاستی ئەو و فرمێسکەکانی بۆ سڕی
جام موونگ :ئەم جارە ئەو قسەیە دوبارە نەکەیتەوە تەواو هەموو شتێ تەواو بوو کەس ئیتر ئازارت نادات تا من هەبم.
ئەوەش پارت بیجەکان ببورن زۆر زۆر درەنگ دامنا بەس ویستم هەمووی تەواو بکەم ئینجا داینێم بەس قەینا دوای تەواوی ئەکەم ئێستا دانەیەکی تریش دا ئەنێم🗿💗🦋✨جا لە هەڵەی تایب ببورن 🗿🥲😂🦋✨
أنت تقرأ
دکـــتۆرەکــــــەم
عاطفيةبوو بە فرشیتەیەک بۆم ئەو منی لە خەونە ناخۆشەکەی ژیـــــــــان هەڵساندەوە"ئەو هۆکاری ژیــــــانە نوێیەکەمە" کۆتای هاتووە..!