4

1.2K 195 51
                                    

بەیانی
.
Pov?
هەست ئەکەم شتێکی قورس لەسەر چاومە هەرچەن دەکەم ناکرێتەوە من گوێم لەوانە بەڵام ناتوانم کاردانەوەم هەبێ لە کۆتایدا هێزێک هاتە گیانم و چاوم کردەوە بەڵام ڕوناکیەکان بەئازارن چاوم دەکزێتەوە یەکەم شت کە بینیم کەسێک بوو چاوی داخرابوو وە هەناسەی بەس دەم و چاوم دەکەوت وەک بڵێی لە باوەشی ئەوم ناتوانم بجوڵێم بەڵام من کێم؟ لە کوێم؟ ئەم کەسە کێیە؟ بۆچی ناتوانم بجوڵێم؟
.
.
Pov jk
چاوم کردەوە ئای هێشتا خەوم دێت
بەڵام کە تەواوی چاوم کردەوە چیم بینی چاوێکی گەورەی قاوەی بە ڕادەیەک جوان بوو نەم توانی چاو لابەم لەسەر ئەو چاوانە لابەم
هەستامەوە ئای خوایە ڤیۆلا بە ئاگایە
جونگ کووک:ئای خوایە گیان باوەڕ بە چاوەکانم ناکەم
یەکسەر هەڵسایەوە و پەیوەندی بە هانگەوە کرد
هانگ یەکسەر هات
هانگ:سپاس خوایە گیان ئەو هەڵسایەوە
لێی نزیک بۆوە
هانگ:سڵاو من دەبینی؟
ڤیۆلا تەنها سێری دەکرد
هانگ:هەر گوێت لە دەنگمە و دەمبینی چاو بتروکێنە
ڤیۆلا چاوه تروکاند
هانگ پێکەنی
هانگ:جونگ کووک دەست بکە بە پشکنین بۆی با دڵنیا ببینەوە
جونگ کووک پشکنینی بۆ دەکرد ڤیۆلا بە چاوە گەورەکانی بەس سێری دەکرد جونگ کووکیش بە هەمان شێوە
دوای هەموو پشکنین و شتەکان دڵنیابوونەوە کە هەموو شتێ باشە مێشکی نەبێ کە هیچی بیر نییە
هانگ:بە هەر حاڵ دەبێ بڕۆم بۆی هەست بەوە نەکەن کە شتێک هەیە ئاگاداریبە
چووە لای ڤیۆلا و ماچی سەری کرد
هانگ:دەگەڕێمەوە کچەکەم
هەڵسایەوە و چووە بەردەم جونگ کووک
هانگ:باوەڕناکەی چەنێک شانازیت پێوە دەکەم دەمزانی دەتوانی ئەم کارە بکەی ئافەرین جونگ کووک بەڕاستی تۆ جێگرەوەی منی
جونگ کووک:ئەو قسەیە چییە مامۆستا ئەوە ئەرکی منە نەخۆشەکان چارە بکەم ئەوە ئەرکی هەموو دکتۆرێکە
هانگ:ئافەرین کوڕم دەی دەبێ بڕۆم
جونگ کووک :با بەڕێت بکەم
تاکە کەس کە سەری سوڕمابوو لە هیچ تێ نەئەگەیشت ئەوەی ژێر سەرچەفە خوریەکەبوو کە لە پشیلە ئەچوو لە ژێریا و بە چاوە گەوروکانی سێری ئەو دوانەی ئەکرد
.
جونگ کووک لای ڤیۆلا دانیشتووە و سێری دەکات ڤیۆلاش بە هەمان شێوە
جونگ کووک:ئێستا چی بکەین
ڤیۆلا هەر سێری دەکرد نەیدەتوانی قسە بکات
جونگ کووک:چاوەکانت زۆر جوانن (دەستی دەهێنا بە ڕوومەتی ڤیۆلایا) بەهەرحاڵ من جونگ کووک دکتۆرەکەت وە ئەوکەسەی ئاگای لێت دەبێ تا کۆتای
جونگ کووک:دەی با یارمەتیت بدەم بگەڕێیتەوە بۆ ژیان
دەستی کردە ژێر پشتی و هەڵی ساندەوە
جونگ کووک:دەی با دەست پێ بکەین
هەوڵیدا هەڵی بستێنێتەوە دەستی ڤیۆلای کردە ملی و هەوڵی دەدا هەنگاو بە ڤیۆلا بنێت
جونگ کووک:دەی بەم شێوەیە
ڤیۆلا نەیدەتوانی ئەوهەمووساڵە خەوتووە ئیسکەکانی توانای جوڵەیان نەبوو
جونگ کووک ئەوی دانیشاند
جونگ کووک:بۆستە ئێستا دێمەوە
چاکەتێکی هێنا کە تا ئەژنئی ڤیۆلا دەبوو
جونگ کووک:ئێستا ئەمەت لەبەر دەکەم و جیهانت نیشان دەدەم
کردیە بەری و بە باوەش بردیە باخ چەکە ڤیۆلا چاوەکانی زیاتر درەوشانەوە بەو دیمەنە جوانە

دکـــتۆرەکــــــەمМесто, где живут истории. Откройте их для себя