11

794 140 102
                                    

دوای دوو هەفتە
ب.لیم ئیتر قسە بە ڤیۆلا ناڵێ ئەوکاتانەی جام موونگی لێ بێت بەڵام کە ئەوی لێ نییە قسەی ناخۆشی پێ ئەڵێ تینا دوای ئەو شەوە ناتوانێ بچێتەوە لای ڤیۆلا دڵی زۆر شکاوە و نایەوێ شتەکان لەوە خراپتر کات خەونی تینا ئەوەبوو لەگەڵ خوشکەکەی وەک دوو خوشکی ئاسای بن وە هەموو مرۆڤەکان بەڵام دیارە ناتوانێ
ڤیۆلاش هەتا بتوانێ لە ژورەکەی ناچێتە دەرەوە بەردەوام شت ئەنوسێ و سێری تیڤی ئەکات بەو خۆزگەیەی جونگ کووک ببینێت لە تیڤی بەڵام نییە
.
ڤیۆلا چووە بالۆکۆنەکە سێری کرد تینا بەتەنها دانیشتووە لە باخچەکە و خەریکی وانەکانیەتی
ڤیۆلا هەستی بەوە کرد کە زوڵمی لە تینا کرد چونکە ئەو تاوانی نییە 
چوومە خوارەوە بینیم جام مونگ و باوکم زۆر سەرقاڵن ئاه هێشتا ئەڵێم باوکم بەهەرحاڵ چووم بۆ باخچەکە
گوێم لە بۆڵە بۆڵێک بوو
تینا:ئێ باشە ئەگەر چومە ژورەوە توڕە بوو ئێستا چی بکەممم نامەوێ زیاتر ڕقی لێم بێت
ڤیۆلا لە دواوەی وەستابوو زەردەخەنەی ئەکرد بەو ڕفتارە سەیرەی خوشکەکەی
ڤیۆلا:کێ وتی ڕقم لێتە؟
تینا بە دەنگی ڤیۆلا داچڵەکیو یەکسەر هەڵسایەوە
تینا:ئۆو لێرە بووی؟
ڤیۆلا:همم(وای وت و چوو دانیشت لەتەنیشت تیناوە لە کاتێکا تینا بە پێوە بوو)
تینا سێری ڤیۆلای ئەکرد دودڵ بوو لەوەی ئەبێ چی بڵێ
تینا بە هێواشی دانیشت لە تەنیشتی
تینا:ئێ.. (قسەکەی پێ بڕدرا لەلایەن ڤیۆلاوە)
ڤیۆلا:من ڕقم لە تۆ نییە تینا تۆ تاکە کەسی کە لەم ماڵەیا دڵم پێی خۆشە من زۆر چەشتووە لێم مەگرە کە وام کرد(قسەکانی ئەکرد و سێری ئاسمانی ئەکرد)
بێ ئاگا لەوەی تینا بە چاوێکی شوشەیی سێری ئەکات
ڤیۆلا سێری تینای کرد و ئەو دیمەنەی بینی بۆ ساتێ هەستی بە بونی خوشک کرد
جام مونگ:تۆی نەفرەتی چی ئەکەی لێرە(بەهاوارەوە)
دەنگی جام مونگ بەڕادەیەک بەرز بوو هەموان داچڵەکین ڤیۆلا و تینا بە تێنەگەیشتنەوە بەرەوە دەنگەکە چوون
ڤیۆلا سێری کرد جام مونگ بە توڕەییەوە سێری لای دەرگاکە دەکات ئەویش بە هەمان ئاڕاستە سێری کرد
بەڵام باوەڕی بە چاوەکانی نەکرد ئەوەی کە بینی
هەناسەی توند بوو ئەو لە ئاسمان بۆی ئەگەڕا کەچی ئێستا لە بەردەمیەتی
ڤیۆلا:ج جونگ کووک؟(بەزۆر توانی ئەو قسەیە بکات)
.
Pov jk
لە ناو ئەم جلە ڕەسمیانە وەک بڵێی ئەیخنکێنێت لەگەڵ ئەو پیاوەی کە ڕقی لێیەتی بە ناو باوک لە ناو سەیارە گەورە و تاریکانە
ب.جیۆن:گەویشتین
لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم و لەبەردەم ئەو خانووە گەورەیە وەستام کە من وەک جهەنمێک ئەیبینم کە ڤیۆلای تیا زیندانی کراوە
ئەو پیاوە کەوتە ڕێگا بەرەو ژورووە
جونگ کووک:دەی جونگ کووک لەبیریکە کێ بووی لەبەر ڤیۆلا(لەبەر خۆیەوە وتی)
ئەویش دەستی کرد بە ڕۆیشتن بەرەوە ژورەوە ڕوخساری هیچ لە جونگ کووکەی جاران نەئەچوو ئەوەی بیبینێت نای ناسێتەوە سێر کردنەکانی لە سۆز و چارەسەرەوە بووە بە بکوژنانە ئەمەی کرد لەبەر ڤیۆلا تا بتوانێ لە دەستیانی دەر بێنێت
چووینە ژورووە هاتمەوە ڕووە سامناکەکەم نابێ ببیت بە جونگ کووک ئیتر تۆ جەیت و ئەبێ لێت بترسن
لەگەڵ چونە ژورەم ڕوخساری جام مونگم بینی کە بە توڕەیی و شۆکەوە سێرم ئەکات
زەردەخەنەم کرد بە فیزەوە
تا جام مونگ پڕ بە دەنگی هاواری کرد
جام مونگ:تۆی نەفرەتی چی ئەکەی لێرە
پێکەنینم بە حاڵی ئەهات لە ژێر توڕەیەکەیا هەستم بە ترسەکەی ئەکرد
کەمێکی نەبرد ڤیۆلا هات نەفرەت بۆچی ئاوها لاواز بووە نەفرەت لە هەمووتان ئەبێ چۆن ئازاری بەن
.
جام مونگ بەر و ڕووی جونگ کووک چوو وە ئیخەی ئەوی گرت
جام مونگ:وتم چی ئەکەی لێرە؟
جونگ کووک:دەی وابزانم ئەمڕۆ کۆبونەوامان هەیە
جام مونگ بە پرسەوە سێری کرد
ب.جۆن دەستی جام مونگی لە کوڕە دورخستەوە
جام مونگ دەستی لابرد و منیش بە زەردە خەنەوە چووم دانیشتم بێ ئەوەی وجود بۆ کەس دانێم تاکە شت کە سەرجم لای بوو چاوی قفڵ کردم دڵمی گرت چاوی ڤیۆلا بوو بە پڕی و ئەستێرەی سێری ئەکرد شۆک دیار بوو بەڵام دڵخۆشیەکەی زیاتر بوو ڕزگارت ئەکەم بەڵێن بێت
.
ب.لیم و ب.جیۆن تەوقەیان کرد و دانیشتن
ب.لیم:سەیرە کوڕەکەتت لەگەڵە
ب.جیۆن:بەڵێ ئیتر ئاوا دەبێ
ب.لیم:ئەی دکتۆریەکەی؟
ب.جیۆن:ئەوە حەزێکی کاتی بوو ئەوەتا ئێستا لای منە
ڤیۆلا دڵی بەو قسەیە داچڵەکی سێری جونگ کووکی کرد چۆن ئاخرر چۆن وای کرد ئەو ئەو کاتە دڵخۆشبوو کە لەلای نەخۆشەکانی بوو ئێستاش لای ئەو پیاوە دانیشتووە کە هەرگیز نەی ئەویست قسەشی لەگەڵ بکات
زیاتر لە نیو کاتژمێر ڕۆیشت پیاوەکان خەریکی قسە بوون لەسەر کار بوون ڤیۆلا و تینا لە بخەکە دانیشتبوون ڤیۆلا هێشتا نازانێ چی بووە هەر چاوی لەسەر جونگ کووک بوو جونگ کووکیش بۆی توشی کێشە نەبێ بۆ یەکجاریش سێری نەکرد
کات درەنگ بوو  بە ئێوارە
سفرەیەکی شاهانە ڕاخرا بوو هەموان لەسەر سفرە بوون ڤیۆلا نەبێ کە چووبوە ژورەکەی خۆی
جام. مونگ:ڤیۆلا لە کوێیە تینا؟
جونگ کووک بە ناوی ڤیۆلا سەری بەرز کردەوە و سێری تینای کرد و چاوەڕێی وەڵام بوو
تینا:وتی کەوا برسی نییە و نایەوێ دوای دوێنێ بێتەوە سەر سفرە(بە تالیقەوە قسەکەی کرد)
جونگ کووک دەموچاوی گرژ کرد ئاخۆ چیان کردووە ڤیۆلا مانی لە خواردن گرتووە
ب.لیم:شازادەکەم ئێستا کاتی ئەو قسانە نییە(بە ئارامی وتی کە نانی ئەخوارد)
جونگ کووک شۆک بوبو ئەمە خوشکی ڤیۆلایە؟
بەڵام بۆچی بۆ ئەم وا نییە چ نەفرەتیەکە ژیانی لە ڤیۆلا کرد بە دۆزەخ و بەم کچەش ئەڵێ شازادەکەم وام لێ ئەکات زیاتر بیکوژم
جونگ کووک هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وتی:بەیارمەتیتان تا  دەست شۆر ئەچم
وای وت و بەرەوە و سەرەوە بەڕێ کەوت جام مونگ ئەی ویست هەڵسێ و بەدوای بڕوات بۆی نەکا بچێت بۆ لای ڤیۆلا بەڵام ب.لیم بە مۆڕەیەک داینیشاندەوە
.
جونگ کووک بە ڕاڕەوەکەیا ئەسوڕایەوە و ئەگەڕا بۆ ژورەکەی ڤیۆلا نەی ئەویست دەرگاکان بکاتەوە چونکە ڕەوشتێکی جوان نەبوو لای تەنها بەدوای بۆنی ڤیۆلا ئەگەڕا
لەبەردەم دەرگایەک وەستا چاوەکانی کردەوە
جونگ کووک:لێرەی خاتونی خەوتوو
.

ئەوەش دانیەکی تر🗿🦋✨

لە هەڵەی تایب ببورن🗿👍🏻

دکـــتۆرەکــــــەمHikayelerin yaşadığı yer. Şimdi keşfedin