18

887 147 55
                                    

جونگ کووک لە باخچەی شوێنەکە پیاسەی ئەکرد کە زۆر گەورە بوو وە خاوەنی داری بەرز و چڕ بوو
بەهێواشی ئەهات و ئەچوو بیری لەم حاڵەی ئێستای ئەکردەوە هەر چییەک ئەکات ناتوانی ڤیۆلا ببات لە دەستیان بیری ئەکردەوە کە ڤیۆلا لەبەردومێتی بەڵام بەئەندازەی دوری خۆر و مانگ لێک دورن
.
ڤیۆلا بە دوای جونگ کووک ئەگەڕا و نەیئەدۆزییەوە
ڤیۆلا:تینا جونگ کووکت نەبینیوە
تینا:چووە باخچەکە
ڤیۆلا:باشە سپاس کەمێکی تر ئەگەڕێمەوە
تینا:باشە بڕۆ خەمی ئێرەت نەبێ
.
ڤیۆلا چووە باخچە گەورەکە و بە دوای جونگ کووک ئەگەڕا تا دوای کەمێ بینی و لێی نزیک بۆوە بینی خەریکە یاری بە گوڵەکان ئەکات
ڤیۆلا:چیت یاوە لەو گوڵە داماوانە
جونگ کووک داچڵەکی و ئاوڕی یایەوە
جونگ کووک:تۆ لێرەی
ڤیۆلا چووە پێشەوە لێی
ڤیۆلا:بەڵێ ئەگەر ئەتەوێ ئەڕۆم
ویستی بڕوات بەڵام جونگ کووک
لە دواوە لە باوەشی کرد
جونگ کووک:ناا هەرگیز مەڕۆۆ
ڤیۆلا هەستی بە دڵۆپەی ئاو کرد لەسەر ڕومەتی سەری بەرز کردەوە بینی بارانە پێکەنینێکی بچوکی کرد و ڕووی کردە جونگ کووک کە بە بێهێزی سێری ڤیۆلای ئەکرد
جونگ کووک: بابچینە ژورەوە نەخۆش ئەکەوی
ڤیۆلا دەستی ڕاکێشاو دەستێکی کردە سەر ناوقەدی و دەستەکەی تریشی گرت
جونگ کووک:ئۆی خانمەکەم سەمای بەر بارانی ئەوێ
ڤیۆلا تەنیا سەری جوڵاند و دەستی کرد بە جوڵە لەگەڵ دەنگی بارانەکە سەمایان ئەکرد و پێئەکەنین وەک بڵێی بەس ئەمان هەن لەم دونیایە و هەمووانیان بیرچووبۆوە
بارانەکە هێواش هێواش ئەوەستا و ئەوەش ئەبوە هۆی ئەوەی سەماکەی ئەم دوانە هێواش بێتەوە و بوەستن
وەستا بوون بەڵام هێشتا جونگ کووک ناوقەدی ڤیۆلای گرتبوو وە سێری ناو چاوی یەکیان ئەکرد
جونگ کووک:خۆشم ئەوێی خاتونی خەوتوو
ڤیۆلا:منیش خۆشم ئەوێی بەڕێز پاڵەوان
جونگ کووک بەو ناوە پێکەنی و ماچی سەری ڤیۆلای کرد
جونگ کووک:ئای ڤیۆلام ئایی کچی هار تۆ خەریکە چیم لێ ئەکەی
ڤیۆلا:دەی تازە توشم بووی
جونگ کووک:تۆ جوانترین کێشەی کە توشم بووە لە ژیانم
ڤیۆلا پێکەنی و خۆی بەرز کردەوە بە خێرای ماچی لێوی جونگ کووکی کرد و ڕای کرد جونگ کووک لە شوێنی خۆی وەستا بوو مێشکی وەری نەئەگرت ڤیۆلا وابکات دوای هاتەوە سەر خۆی و بە دەنگی بەرز وتی:هەی شەیتاننی بچوک من بەوەنە ڕازی نیممم وەرە بۆ کوێ ئەچی
بەدوای کەوت تا ژورەوە بەڵام ئیتر خەڵکی لێ بوو بۆیە وەستان و ڤیۆلا چوو بۆ لای تینا
تینا:ئەوە بۆوا تەڕ بوویتە
ڤیۆلا:هیچ نییە پیاسەی بەر باران
تینا سێری جونگ کووکی کرد هەمان حاڵی هەبوو بۆیە پێکەنی و دڵخۆش بو وکە لای یەک بوونە
.
شەو درەنگ لە هۆتێل گەنجەکان دانیشتبوون قسەیان ئەکرد و شتیان ئەخوارد
جونگ کووک هەڵسا و وتی:تەواو من پاتریم تەواو بوو شووتان شاد
هەموویان پێ کەنین و شەوشادیان لێ کرد
تیناش چوو بخەوێ تەنیا ڤیۆلا و جام مونگ مانەوە
جام مونگ:زۆرت خۆش ئەوێ؟
ڤیۆلا بە شۆکەوە سێری کرد
ڤیۆلا:کێێ؟
جام مونگ:جونگ کووک... ئەزانم دوای سەماکە چووی بۆلای ئەو و بەیەکەوە لەبەر باران بوون
ڤیۆلا زمانی وشک بوو نەی ئەزانی چی بڵێ چاوەڕێی ئەوەبوو توڕەە ببێت
جام مونگ هەڵسا و دەستی کرد بە ڕۆیشتن و لە ئاستی ڤیۆلا وەستا بێ ئەوەی سێری بکات وتی:تەنیا جۆرە خیانەتێکم لێ مەکەن کە پەشیمان ببنەوە
ڤیۆلا:جام مونگ (بە هێواشی وای وت و چووە بەردەمی)
جام مونگ:ئەزانم ڤیۆلا ئەزانم هەمووی ئەزانم تەنیا بەهیوای ئەوەم منت خۆش بوێ وەک من چۆن تۆم خۆش ئەوێ منت بوێ وەک چۆن من تۆم ئەوێ
ئەکرێ؟
ڤیۆلا خۆشی نازانێ بۆ بەڵام فرمێسک بە چاوی هاتە خوارەوە
و سێری چاوی جام مونگی کرد
ڤیۆلا:نەدەبوو ئاشقم ببی
جام مونگ؛بەڵام بوو(زەردە خەنەیاکی شکاوی کرد)
ڤیۆلا:ببورە جام مونگ ببورە(فرمێسکەکانی ئەڕژان و سەری داخستبوو)
جام مونگ هیچی نەوت و ڕۆیشت
.
ماوەیەک تێپەڕیوە ڤیۆلا بەردەوامە لە خوێندن زۆر بە باشی و کارەکانی زۆر باش ئەکاتهەموان زۆر یارمەتیدەرین بە تایبەت جونگ کووک و هانگ
سەبارەت بە هانگ ئێستا زوزو دەیبینێت و ئەمە شتێکی خۆشە بۆ ڤیۆلا کە باوکی ببینێ
جام مونگ دوای ئەو شەوە بەر یەک کەوتنی کەمی هەبووە لەگەڵ ڤیۆلا و تیناش خەریکی کارەکانیەتی
.
ڤیۆلا لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو وێنەی ئەندامی دڵی ئەکێشا و وانەی لەسەر دەخوێند تا ب.لیم هات
ب.لیم بە بێزارییەوە سێری کرد و شەقێکی لە دەفتەرەکەی هەڵدا و چوو دانیشت ڤیۆلا بێ هیچ قسەیەک هەڵسا و دەفتەرەکەی هێنایەوە
ب.لیم:هێی زبڵی بەردەرگا بچۆ قاوەیەکم بۆ بێنە(مەبەستی ڤیۆلا بوو)
ڤیۆلا لە بەر خۆیەوە وتی:خۆت ئەتوانی بچی
ب.لیم:ئەوە وتت چی
ڤیۆلا:هەر ئەوەی کە گوێت لێ بوو
ڤیۆلا ئەم قسانەی ئەکرد تەنانەت بێ ئەوەی سێریشی بکات
ب. لیم هەڵسا لە لێی بدات بەڵام ڤیۆلا دەستی گرت
ڤیۆلا:نەکەی جارێکی تر بوێری دەست لە من بەرز بکەیتەوە
ب.لیم:ئەمە ئەو ڕێزەیە کە لەباوکتی ئەگری
ڤیۆلا:تۆ کوا باوکی منی بەڕێزم؟ هەر لە بوونمەوە خۆتت لێ بێبەری نەکردووەم؟ من یەک باوکم هەیە ئەویش هانگە
وای وت و ڕۆیشت لەوێ
و بەڕێ کەوت بۆ نەخۆشخانە بۆلای هانگ
گەیشتە ئەوێ و لە ژورەکەی هانگ دانیشتبوو
هانگ خەریکی نەخۆشەکانی بوو
دوای چەن کاتژمێرێک تەواو بوو وە سێری ڤیۆلای کرد
هانگ:کچم ئەڵێی چی ئەمشەو  لەماڵی ئێمە بیت
ڤیۆلا: بۆنا حەزم لێیە
هانگ:زۆر باشە بە جونگ کووکیش ئەڵێم
ڤیۆلا سەری بە بەڵێ جوڵاند و دوای کەمێ لەگەڵ هانگ چوونە ماڵەوە
ڤیۆلا خواردنی ئامادە ئەکرد و هانیش لەدەرەوە سفرەی چاک ئەکرد تا دوو دەست لە کەمەری ڤیۆلائاڵان
جونگ کووک:خاتونەکەم(وتی کاتێ سەری لەناو ملی نوقم کرد)
ڤیۆلا:همم
جونگ کووک:بیرم ئەکردی
ڤیۆلا زەردەخەنەی کرد و سێری کرد:بیرت کردم؟ئێخۆ دوێنێ یەکمان بینی
جونگ کووک:ئەزانی بۆ من چەن زۆرە
ڤیۆلا کەمێ لە ئاردەکەی دەستی کرد بە دەموچاوی جونگ کووکا بۆی دوور کەوێتەوە
ڤیۆلا:لاچۆ دەی با نان حازرکەم
جونگ کووک ئەکۆکی لەبەر ئاردەکە و وتی:ئەمەت بەسەرەوە ناچێ خاتوو ڤیۆلا
وای وت و چووە سەرەوە دەموچاوی بشوا
.
لەسەر مێزەکەبوون بێجگە لە پێکەنین هیچی تر نەئەبیسرا ئەوان دوای هەموو شتێ دڵخۆشن هەموو ئەوشتانەی دوا و پێشی خۆیان سڕیوەتەوە لە ئێستایا ئەژین بۆ یەک هەر خۆی ئەم سێکەسەی لەسەر ئەم مێزەن و قسە ئەکەن و نان ئەخۆن بۆخۆیان خێزانێکن و هیچی تر ڕاستە تینا هەیە جام مونگ هەیە بەڵام هێستا ئەوان یەکێک نین لەم سێ کەسە لەم خێزانە بچوکە
ڤیۆلا سێریان ئەکات و پێئەکەنێ
هانگ:بزانم پێکەنینە نەبڕاوەکەی تۆ بۆچییە
ڤیۆلا:تەنها هیوا ئەخوازم ئێوە هەمیشە لای من بن و جارێکی تر لێک دوور نەبین
جونگ کووک:منیش هەمان خۆزگەم هەیە تەنها ئێوەم ئەوێ لە ژیانما
هانگ دەستی هەردوکیانی گرت و وتی:ئەبێ چ چاکەیەکم کردبێ وا ئێوەم هەیە
ڤیۆلا و جونگ کووک سێریان ئەکرد
ڤیۆلا:منت لە مردن ڕزگارکرد و بویتە مامۆستای جونگ کووک ئەوە چاکەکەت بوو
هانگ:ئای لەو چاکانە(هەرسێکیان پێکەنێن)
بەرە بەرە کات درەنگی کرد جونگ کووک ژوری بۆ هانگ ڕێک خست و ڤیۆلا و هانیش خەریکی کۆکردنەوەی مێزەکەبوون کەلە باخچەکە بوو
هانگ:ڤیۆلا بەنیازی چین
ڤیۆلا:چی؟
هانگ:چۆن لەوێ یەیتە دەرەوە
ڤیۆلا:باوکە من لەوان ڕاناکەم خوشکەکەم لەوێیە جام مونگ لەوێیە تەنها ئەمەوێ لەلای ئێوە بژیم و لەجیاتی هاوسەری جام مونگ هاوڕێی و هاوژیانی جۆشەویستەکەم بم
هانگ:ئەوە بەس.بە جیابوونەوەت لە جام مونگ ڕووئەدات
ڤیۆلا سەری بە بەڵێ جوڵان و جونگ کووک هاتەوە
جونگ کووک:دەی هەر یەکە و بۆ ژووری خۆی مامۆستا ژورەکەت ئامادەیە
هانگ:دەی مناڵینە شەوتان شاد
هانگ کەوتە ڕێ بۆ ژورەکەی و ڤیۆلا و جونگ کووک بەتەنیا مانەوە
ڤیۆلا لەسەر مێزەکە دانیشتوو جونگ کووک هاتە بەردەمی
ڤیۆلا:جونگ کووک موبایلەکەم بۆ دەهێنی
جونگ کووک:بۆچیتە همم؟
ڤیۆلا:پەیوەندی بە جام مونگەوە ئەکەم کە ئەمشەو لێرە ئەبم و ناچمەوە
جونگ کووک چاوی سوڕاند و زمانی یا کە لێواری ڕومەتی
جونگ کووک:چ پێویست بەوە ئەکات تەواو کە تۆ لای من بوویت کەس بۆی نییە قسە بکات و بترسێ هەموویان باش ئەزانن وەک چاوم ئەتپارێزم
ڤیۆلا:بەڵام واش ئەبێ بزانێ کە ناچمەوە
جونگ کووک:نەفرەت(بە توڕەی و وتی و چووە
ژورەوە)
دوای تۆزێ ڤیۆلا هاتە ژورەوە بینی جونگ کووک بە توڕەیی دانیشتووە و خەریکی لاپتۆپەکەیەتی
ڤیۆلا چوو بۆ لای و لە کۆشیا دانیشت
ڤیۆلا:جونگ کووک وامەکە تۆ ئەزانی ئەبێ وابکەم
جونگ کووک بە بێزاری سێری کرد و وتی:کەی ئەمە کۆتای یەت
ڤیۆلا دەستێکی یا لە لوتی جونگ کووک و
وتی:نازانم تەنها هیوادارم زوو تەواو بێت
جونگ کووک لە ڤیۆلا نزیک بۆوە و سێری ناو چاوی کرد

جونگ کووک:کاتی ئەوەیە تۆڵەی خۆم بکەمەوە
ڤیۆلا بە پرسیارەوە سێری کرد
ڤیۆلا:هاااا... ؟!.!!!!!
جونگ کووک زیاتر لێی نزیک بۆوە تا لێوی بەر لێوی ڤیۆلا کەوت بە بچوکی ماچی ئەکرد و ڤیۆلا جارێ کاردانەوەی نەبوو دوای تۆزێ ڤیۆلا دەستی کردە ملی جونگ کووک و ماچەکەی لەگەڵ گۆڕییەوە هەموو ئەو خۆشەویستی و هەستەی بۆ یەکیان هەبوو لەو ماچەیا کۆیان کردەوە و بەخشیان بە یەکتری بەڵام
ڤیۆلا کاتێ چاوەکانی داخرابوو و خەریکی ماچ کردنی دڵدارەکەی بوو دەنگێک هاتەوە گوێی
:تەنها جۆرە خیانەتێکم لێ مەکە لە پەشیمان ببنەوە
ئەو قسەیە دڵی خورپاند و لە جونگ کووک دوور کەوتەوە
جونگ کووک :چی بوو ئازارم دای؟(بە خەمخۆری وتی)
ڤیۆلا:ن نا تەنها بەسە من ئەخەوم بای
بێ وتینی هیچی تر هەڵسا و چوو بۆ ژورەکە جونگ کووک سەری لێ شێوا ئێستا چی بوو بەڵام نەوەستا و بەدوایا ڕۆیشت بینی بە بێدەنگی پاڵکەوتووە لەسەر جێگاکەی ئەویش پاڵکەوت و ڕووی لەو کرد و لێی ئەڕوانی تا دنیای خەو ئەوی  برد

.

هایی دیسان پارتم دانا دوای قەرنێ لە هەڵەی تایپ ببورن💗🌚💍✨

ڤۆتیش بکەن خراپ نییە🗿✨

دکـــتۆرەکــــــەمDonde viven las historias. Descúbrelo ahora