سێ روون:دەکرێ ئاشقی بوبێتم یانیش بەرژەوەندییەک لەوەدا هەبێت
جیمین:هەرگیز ئەوە بە هۆکاری یەکەم نییە
سێ روون:هەهـ زیرەکیت ئەشقی پۆلیسێک بۆ تاوانبارێک ئەشقێکی یەک لایەنە بەڕای تۆ سودی نییە؟؟ وە زۆریش رۆمانسییە
جیمین:ئاگادارت دەکەمەوە کە ئەوە نەکەیت گەرنا
سێ روون:گەرنا چی؟؟ دووبارە هەوڵی کوشتنم دەدەیت؟ نچ نچ نچ بەزووی ئاشق بوویت
جیمین:قسەی گەورەتر لە خۆت مەکە بەتایبەت لەسەر ژیانی من ئەو تەنها کچێکی زیاد لە پێویست باشە تەنانەت شایەنی ئەوە نیت قسەی لەگەڵدا بکەیت
سێ روون:چی بۆ تۆ کردووە؟؟ سێکسی خۆڕای؟؟
جیمین:"هەستامەوە و مستێکم لە ڕوخساری دا" زۆڵ هەمووان وەک تۆ کوڕی سۆزانییەک نین
ناریا:هێی جیمین چی دەکەیت؟؟"هاوارم کرد و ویستم بەرەو ئەوێ بڕۆم"
سێ روون:کێشەنییە تکایە ڕێگە بدە قسەکانمان تەواو بکەین
ناریا:بەڵام.....
سێ روون:تکایە "قایل بوو " بەهەرحاڵ بۆ ئەوە نەهاتووم تا شەڕت لەگەڵ بکەم
جیمین:بەزووی قسەکانت بکە تا هەموو توڕەیم بەتاڵ نەکردووەتەوە"دانیشتمەوە"
سێ روون:هەواڵ چییە دەربارەی من؟؟
جیمین:بۆچی پێتی بڵێم؟ لەسیخوڕەکانت بپرسە
سێ روون:چونکە پێش ئەوەی بێمە ئێرە لە پورام پرسی دەربارەی باوکت وە هەموو ئەو دەرمانانەی کە تەواو بوبوو کڕیمەوە"من دەمتوانی لە ئەوان بپرسم بەڵام دەمەوێت جیمین دڵنیا ببێتەوە لەوەی کە ھیچ سیخوڕێکم نییە"
جیمین:پێویستم بە بەزەی تۆ نییە ئەو خۆی موچەی مانگانەی هەیە وە پورا دەیتوانی ئەوە بکڕێت
سێ روون:"دەستم لەسەر دڵم دانا بە نیشانەی ئازار"ئاوچ زۆر بەئازار بوو باشییەکانم ڕەت کرایەوە لەلایەن خۆشەویستترین کەسم
جیمین:گەر هەر ئەوەندەیە من دەڕۆم"ویستم هەستمەوە"
سێ روون:باوکە ئازیزەکەت هێشتا هەواڵی لە کوڕەکەی نییە ڕاستە؟؟ چ کوڕێکی فێڵبازی هەیە کەسانی تر لەجێی خۆی دەنێرێت
جیمین:چۆن ئەوەت زانی؟
سێ روون: من چاوەکانم بەباشی دەبینێت هەروەها گوێیەکانم بەباشی دەبیستێت
جیمین:ئەوە سوکایەتی کردنە بە باوکم؟
سێ روون:پێویستە مامە خۆشەویستەکەم بزانێت کە کوڕەکەی لە کوێیە وایە؟؟ چۆنە من پێی بڵێم
جیمین:بێ نرخ
سێ روون:من ئەو نهێییە دەهێڵمەوە گەر هەواڵم پێ بدەیت

أنت تقرأ
بازرگانی شاراوە
Thơ caهەوڵدانێکی سەخت بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆمەڵگا بەڵام دوای دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی سەختر دەبێت و هەوڵەکە پێچەوانەی ئەوەی پێشوو دەبێتەوە دەستپێک:15/3/2022 کۆتای:11/2/2023