جۆنگکووک:گەمژە "ئەوەم گوت و دواتر چوومە ژوورەوە"تێیهیۆنگ:"منیش لەدوایەوە چوومە ژوورەوە و جیمین هاتە لای من"
جیمین:تۆ باشیت؟
تێیهیۆنگ:دەبێت پرسیار لە جۆنگکووک بکەیت کە ئایا باشە یاخود نا دڵنیابەرەوە کە هیچ شوێنێکی توشی شکاوی نەهاتووە "ئەوەم گوت بەگاڵتەوە"
جیمین:تششش........ئەو دەیکوشتیت بەڵام تۆ دەبێت نزا بۆ ناریا بکەیت من دڵنیام ئەو پاشگەزی کردوەتەوە
تێیهیۆنگ:هیچ شتێک هەیە تا بتوانم بیخۆم؟ من برسیمە "هاوارم کرد کاتێک پورا لە چێشتخانەکە بوو"
جۆنگکووک:هیچ شتێک نییە بۆتۆ"کەمێک بە بەرزی گوتم تا دەنگم بگات چونکە من لە سەر قەنەفەکان بووم وە ئەوانیش لە پێش دەرگاکە"
تێیهیۆنگ:بمبورە بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ بەبرسێتی دەمێنێتەوە تۆیت تەنانەت گەر بەشیشم نەبێت هێشتا ئەوەی تۆ ماوە بۆیە ناکرێ کەسێکی وەک من برسی بێت کاتێک تۆ هەیت لە پێشتردا
جۆنگکووک:تۆ تەنانەت شایەنی مردنیت نەک ئەوەی بە برسێتی بمێنیتەوە "بەهەمان تۆن و بەگاڵتەوە ئەوەم گوت"
ناریا:"بەخەبەر هاتم وە چوومە خوارەوە من توشی سەر سوڕمان هاتم ئایا براکەم ئێستا خەریکە گاڵتە لەگەڵ ئەو دەکات؟ مەحاڵە تەنانەت من سەر لێ شێواوم لەوەی کە چۆن تێیهیۆنگ لەنەخۆشخانە نییە بەهۆی شکاویەکی زۆرەوە؟ بەڵام ئێستا خەریکە گاڵتەی لەگەڵ دەکات؟"
جۆنگکووک:ئۆهـ تاقانەکەم تۆ بەخەبەر هاتیت؟ دەتەوێت بچین و لەدەرەوە نان بخۆین؟ یانیش نان بخۆین و دواتر بچینە دەرەوە؟
ناریا:دەمەوێت هەندێک لە خواردنەکانی ئێرە تاقی بکەمەوە
جۆنگکووک:زۆر باشە خۆت ئامادە بکە
ناریا:تەنها کەمێک قژم ڕێک دەخەم پێموانییە جلەکانم کێشەی هەبێت
جۆنگکووک:باشە منیش شتێک لەبەر دەکەم و دەڕۆین پورا ناتەوێت بێیت؟
پورا:نا لەوانەیە ناریا پێویستی بە هەندێک قسە کردنی زیاتر بێت لەگەڵت بە تەنها بۆیە باشترە کە من نەیەم
ناریا:ئێستا تۆش وەک یەکێکیت لە ئێمە پورا تکایە ئاسودەبە
پورا:من ئاسودەم بەڵام دەکرێ ئێمە جارێکی تر بچینە دەرەوە ئێستا تەنها ئەو دووەتان بڕۆن
.
.
.
.
.
.
.
ناریا:جۆنگکووکییی ئایا لەگەڵ تێیهیۆنگ قسەت کرد؟

أنت تقرأ
بازرگانی شاراوە
Поэзияهەوڵدانێکی سەخت بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆمەڵگا بەڵام دوای دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی سەختر دەبێت و هەوڵەکە پێچەوانەی ئەوەی پێشوو دەبێتەوە دەستپێک:15/3/2022 کۆتای:11/2/2023