ناریا:جۆنگکووک بڕۆ و ئیفادە لە کوڕەکەی تر وەربگرە من ئەوەی ئێرە تەواو دەکەم
جۆنگکووک:"سەرم لەقاند و سڵاوی سەربازیم کرد پاشان ڕۆیشتم"
ناریا:بۆچی هەوڵی کوشتنیتدا؟؟
جیمین:ئەو خۆی پێی گوتیت پێویستە دووبارە بیڵێمەوە؟؟
ناریا:واتا تۆ قسەکانی ئەو پەسەند دەکەیت؟؟
جیمین:ئەوە ڕاستیەکەیە پەسەندی بکەم یاخود نا
ناریا:هەر ئەوەندە؟؟
جیمین:هەر ئەوەندە و هیچی تر
ناریا:زۆر باشە ناوت چییە؟؟ پێویستە ناوت تۆمار بکەم بۆ دادگای کردن
جیمین:پاڕک جیمین
ناریا:کەواتە بەدوام بکەوە پاڕک جیمین"مەچەکیم گرت و بەدوای خۆمدا بردم بۆ یەکێک لەژوورەکان" تا کاتی دادگای کردن لێرە دەبیت پاشان دادگا خۆی بڕیاردەدا کە دەگوازرێیتەوە یاخود نا
جیمین:پێویستم بە تەلەفونە
ناریا:بۆچی دەبێت پێتی بدەم؟؟
جیمین:باوکم ئێستا نیگەرانمە دەبێت ئاگاداری بکەمەوە
ناریا:"مۆبایلەکەم پێیدا" زۆرت پێ نەچێت هەرخۆی ئەوە ڕێگە پێدراو نییە هەروەها دەنگەکەی با لەدەرەوە بێت
جیمین:تۆ لێرەیت دەتوانم چی بکەم؟؟"بەبێزاری تەلەفونەکەم لێی وەرگرت و پەیوەندیم کرد" باوکە؟؟
ب.پاڕک:یاااهـ جیمین کوڕم تۆ لەکوێی؟؟ هێندەی نەمابوو توشی نۆرەی دڵ ببم بەبێ هیچ قسەیەک ڕۆیشتیت و گوتت زوو دەگەڕێمەوە بەڵام ئەوەتا هێشتا نەگەڕاویتتەوە چویت بۆکوێ؟؟
جیمین:باوکە من باشم خەمی منت نەبێت هەروەها ئەم شەو ناتوانم بگەڕێمەوە
ب.پاڕک:دووبارە خۆت لە کامە گێچەڵ تێوەگلاندووە بۆچی ئەوەندە ئاڵۆزیت وە ئەمە مۆبایلی کێیە؟؟ پورا گوتی کەوا ژمارەیەکی نەناسراوە
جیمین:دەی پاشاکەم خۆ گوتم باشم لای هاوڕێکانمم مۆبایلەکەی خۆم پاتری نەماوە ئەمە هی یەکێکە لەوان
ب.پاڕک:درۆم لەگەڵ ناکەیت وایە؟؟
جیمین: نانا بێ خەمبە هەروەها دەرمانەکانت لەبیرمەکە ماچت دەکەم خواتلەگەڵ
ب.پاڕک:ئاگاداری خۆتبە هەروەها دووربە لە کهول و بەکاریان مەهێنە سەیرکە بەڵێنت پێدام
جیمین: باشە باشە بەچاوان"تەلەفونەکەم داخستەوە"
ناریا:کهول؟؟ کوڕەکەی زۆری نەمابوو کەسێک بکوژێت بەڕاستی بەداخم بۆ باوکت کە کوڕێکی وەک تۆی هەیە
جیمین:باوکم دڵی لاوازە"سەیری ناوچاوەکانی ئەوەی بەرامبەرم کرد"هەوڵمەدەن ئاگاداری بکەنەوە لەم بارودۆخەم
أنت تقرأ
بازرگانی شاراوە
Poesiaهەوڵدانێکی سەخت بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆمەڵگا بەڵام دوای دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی سەختر دەبێت و هەوڵەکە پێچەوانەی ئەوەی پێشوو دەبێتەوە دەستپێک:15/3/2022 کۆتای:11/2/2023