ناریا:ئەوەندە ناشرینم؟ ئەوەندە بێ کەڵکم؟ کە دوای گۆڕانی بۆ باشتر منی نەوێت؟ تەنها دەبوو بڵێ کە لەبەر تۆ ئەوەی گوتووە دەبوو بڵێ منی خۆشدەوێت و بەهەڵە گوێ بیست بووم بۆچی زۆر ڕاستگۆبوو لەگەڵم؟ نامەوێت بەوشێوەیە بێت نامەوێتجیمین:وەرەوە هۆش خۆت ئەوە هەموو شتێکە کە دەتوانیت بیکەیت؟ پێویستە وەک هەمیشە بەهێز بمێنیتەوە, فرمێسکەکانت ڕاگرە ئەوانە شایەنی ڕشتن نین لە ئێستادا تۆ ژیانی خۆت پێکدەهێنیت لەگەڵ هەرکەسێکی تر کە خۆشتبوێت وە تێیهیۆنگ دەبێتە ڕابردوویەکی گاڵتە ئامێزتەنها پێویستە لە ئێستادا نەشکێیتەوە"چوومە سەرەوە تا لە ژوورەکەی خۆی هەندێک لەو جلانەی بۆ بهێنم کە کڕیمان وە دواتر هاتمە خوارەوە" بگرە خۆت بشۆ و ئەوانە لەبەر بکە تا کەمێک هێزت بێتەوە من دەچمە ژووری دانیشتنەکە تا ئاسودە بیت
ناریا:نامەوێت "بەبێ هێزی گوتم"
جیمین:"هەڵم گرت و بەرەو گەرماوەکە ڕۆیشتم وە دواتر دامنا " خۆت مەشۆ تەنها ئەو کاتەی بتەوێت من بتشۆم
ناریا:بێ ڕەوشت
جیمین:سوپاس
ناریا:"ویستم بێمە دەرەوەی ئەو شوێنە چونکە بەڕاستی هیچ هێزی ئەوەم نییە بەڵام جیمین لەبەرامبەرم وەستا" لاچۆ
جیمین:من وەڵامی خۆمم وەرگرت "دەرگاکەم داخست و دەستم برد بۆ قۆپچەی یەکەمی جلەکانم نیازی ئەوەم نییە بەڵام دەمەوێت فشاری بخەمە سەر"
ناریا:باشە تەنها بڕۆ "دەزانم کە جیمین هەرگیز ئەوە ناکات بەڵام هێشتا نا ئاسودە بووم بۆیە بەڕێم کرد"
جیمین:ئای خوایە تۆ چەند ژیریت "کەمێک قژیم تێکدا دواتر ڕۆیشتم"
ناریا:"من تەنها ئاوم کرد بە جەستە و قژمدا لە ماوەی چەند خولەکێک وە دواتر ئەو جلانەم لەبەر کرد کە جیمین بۆمی داناوە"
.
.
.
.
.
.
.
تێیهیۆنگ:"ئۆتۆمبێلەکەم زۆر بە خێرای لێ دەخوڕی من نازانم بۆ کوێ دەچم یاخود چی دەکەم بەڵام هەرچۆنێک بێت گەیشتمە بەرزاییەکی ئەم شارە و لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم کەشوهەوای ئێرە هەتا دەهات بەرەو خراپتر دەڕۆیشت بەڵام کێ گرینگی دەدات؟ من پێویستم بەو بارانەیە لەگەڵ هەوایەکی سارد تا ئەو ئاگرەی ناخم بکوژێتەوە من نازانم چۆن وشەکان زۆر بەڕەقی و بێ ویژدانانە بەڕووی ئەو کچە داماوە وەستایەوە بەڵام ئەوانە بە ویستی من نەبوون من هەرگیز مەبەستم نەبوو ئازاری بدەم دەمویست دەستی بگرم و سەیری ناو چاوەکانی بکەم وە زۆر بە ڕاستگۆیانە پێی بڵێم خۆشمدەوێی ناریا، ئەوە ئەو وشەیە بوو کە دەمردم بۆ وتنی بەڵام هێشتا من ناتوانم لەوە زیاتر لەگەڵ جیمین بکەم ئەوەی چەشتی بە هۆی منەوە تا ئێرە بەسە نامەوێت ئازاری لەدەست دانی ئەو کەسەشی ڕو بەڕوو بکەمەوە کە خۆشیدەوێت چیتر نۆرەی منە بۆ ئازار چەشتن"تێیهیۆنگ:بەنەفرەت بیت تێیهیۆنگ بە نەفرەت بیت "زۆر بەرز هاوارم کرد تا ئەوەی ناخم لەگەڵی بڕوات وە لەشوێنێک دانیشتم بەهۆی بارانەکەوە هەموو ئەو ناوە بوەتە قوڕ وە جلەکانم پیس بوون و شێداریەکی زۆریشیان هەبوو دەرەوەی جەستەم بە تەواوی وەکو بەفر تەزیبوو بەڵام گەرمی ناخم ڕێگر بوو لە هەست کردن بە سەرما تاڵە قژەکانم دڵۆپەیان دەکرد بەهۆیانەوە هەموو هاتبونە سەر چاوەکانم و و ئاستی بینینم کەم ببویەوە نازانم کات چەند تێپەڕی بەڵام ماوەیەکی زۆرە لە ژێر بارانە بەهێزەکە دانیشتووم کەم کەم دونیا ڕوناک دەبویەوە بەڵام هەورە چڕەکان خۆرەکەیان شاردبوەوە دەبوو زۆر لە مێژە ئێرە ڕوناک بوبوایەتەوە وادیارە هەورەکان ڕێگر بوون سەیری کاتژمێرم کرد کاتژمێر هەشتی بەیانی بوو مۆبایلەکەم هەڵکرد تا بزانم هیچ کەس پەیوەندی کردووە یاخود نا وە ئەو تەقیەوە بە پەیوەندیەکانی جیمین ویستم پەیوەندی پێوە بکەم بەڵام دووبارە خۆی کردی وە منیش هەڵمگرت"
أنت تقرأ
بازرگانی شاراوە
Poetryهەوڵدانێکی سەخت بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆمەڵگا بەڵام دوای دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی سەختر دەبێت و هەوڵەکە پێچەوانەی ئەوەی پێشوو دەبێتەوە دەستپێک:15/3/2022 کۆتای:11/2/2023