جیمین:م.من هەرگیز نەمگوتووە خۆشمدەوێیتناریا:کەواتە خۆشتناوێم؟
جیمین:نا کێ ئەوەی گوتووە؟
ناریا:ببورە من بەهەڵە تێگەیشتم........ئای خوایە من شەرمەزارم "دەزانم کە درۆ دەکات بەڵام تەنها دەمەوێت بەزووی باسەکە ببڕێنمەوە"
جیمین:ئەوەی ئێستا گوتت هەمان شت بوو کە دەتویست پێمی بڵێیت؟
ناریا:همم هەمان شتە وابیرم کردەوە کە تێیهیۆنگ لەبەر تۆ نایەوێت لەگەڵم بێت ببورە کە خۆپەرستم وە بە ڕەقی ئەوەم پێ گوتیت بەڵام بەڕاستی من سەر لێشێواوم نازانم کە چی دەکەم و چیم دەوێت هەستەکانی تێیهیۆنگ ئەو ماوەیەی کە لەگەڵ مندا بوو بەتەواوی ڕاستەقینە بوو وە جۆنگکووک گوتی کەوا ئەو شەوەی لەماڵەوە نەبوو وا دەردەکەوت لەبەر خەم و ماندوویەتی ناخی لەدەرەوە مابێتەوە و هۆکارێکی تری هەبێت بۆ جێهێشتنم "پێویستی نەدەکرد بیڵێم بەڵام دەمەوێت بزانێت وە هەستەکانی بشارێتەوە کاتێک تێیهیۆنگ دەردەکەوێت"
جیمین:من قسەی لەگەڵ دەکەم
ناریا:بەڕاستی ئەوە دەکەیت؟
جیمین:ئهم دەیکەم
ناریا:سوپاس جیمین
جیمین: "تەنها زەردەخەنەیەکم بۆ کرد قسەکردنم لەگەڵ تێیهیۆنگ وە قایل کردنی هەنگاونانە بەرەو کۆتای من بەڵام لەگەڵ ئەوەش بەزۆر هێشتنەوەی ناریا و خۆپەرستی بە هەمان شێوە مردنێکی ترە لە لایەن ویژدانمەوە ئارەزووم نەما بۆ خواردن وە سێری ناریام کرد ئەویش بەهەمان شێوە تەنها یاری بە خواردنەکەی دەکات ئەو دەزانێت وە نیگەرانە دەربارەی هەستەکانم من بە ڕونی ئەوە دەبینم بەڵام تێیهیۆنگ مانایەکی تری هەیە بۆ ئەو بۆیە منیش نابمە ڕێگر دڵخۆشی ناریا بەهەمان شێوە دڵخۆشی منە جوانتر دەبوو گەر ئەو دڵخۆشبا لەگەڵ من بەڵام کاتێک لەگەڵ هاوڕێکەمە باشترە لە کەسێکی بێگانە"
ناریا:بۆچی خواردنەکەت ناخۆیت؟؟
جیمین:نازانم تەنها هەست بە تێری دەکەم
ناریا:منیش بەهەمان شێوە دەتەوێت بڕۆین؟؟
جیمین:بابڕۆین"داوای حسابەکەمان کرد و گەڕاینەوە ماڵەوە"ئێمە گەڕاینەوە
تێیهیۆنگ:کاتێکی خۆشتان بەسەر برد؟ "گوتم کاتێک خەریکی یاریکردن بووم بە مۆبایلەکەم"
جیمین:تێیهیۆنگ کەمێک قسە بکەین؟؟
تێیهیۆنگ:کەمێکی تر دەبینیت ئێستا سەرقاڵم
جیمین:یاااهــ وەک ئەوەی لە نەشتەرگەریەکی قورس دابیت"وەڵامی نەدایەوە ئەو بەتەواوی نوقمی یاریکردن بووە بە مۆبایلەکەی" تێیهیۆنگ "بەڕەقی و کەمێک بە دەنگەوە ناویم هێنا"
تێیهیۆنگ:ئاهـ نەفرەت من لەدەستمدا.......چیت دەوێت؟؟ "بەبێزاری گوتم"
جیمین:با قسە بکەین
أنت تقرأ
بازرگانی شاراوە
Thơ caهەوڵدانێکی سەخت بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆمەڵگا بەڵام دوای دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی سەختر دەبێت و هەوڵەکە پێچەوانەی ئەوەی پێشوو دەبێتەوە دەستپێک:15/3/2022 کۆتای:11/2/2023