ناریا:کۆتای هات ئەو ڕۆژەی کە هەرگیز نەمدەویست کۆتای بێت
تێیهیۆنگ:بەڵام هەر دەبوو کۆتای بێت"ماچێکی خێرای لێویم کرد" تەنها ئاگاداری خۆت بە"ئەوەم گوت و ویستم بچمە ناو ئۆتۆمبێلەکە بەڵام ئەو ڕێگر بوو"
ناریا:"کەلەپچەم کردە دەستی تەواوی ئەمڕۆ وەک دوو خۆشەویستی ئاسای ڕەفتارمان کرد ئێستا ئەوە کەمێک سەیرە"
تێیهیۆنگ:"نێو چەوانم گرژ کرد و سەیرم کرد" دەتوانیت لە نزیک بنکە ئەوە بکەیت
ناریا:لەئێستادا پەیوەندی نێوان من و تۆ تەنها پەیوەندی نێوان پۆلیس و تاوانبارێکی مەترسیدارە" بەساردی گوتم و دواتر سەرکەوتمە سەر ئۆتۆمبێلەکە"
تێیهیۆنگ:"ماوەیەک بە شۆکێکی کەم سەیرم کرد و دواتر چوومە ناو ئۆتۆمبێلەکە" تۆ چەند بەخێرای دەگۆڕێیت
ناریا:هیچ نەبێت ناسنامەکەم هەمان ناسنامەیە"بەتوانجەوە گوتم و دەستم کرد بە لێخوڕین"
تێیهیۆنگ:دەزانیت ئێستا هەست دەکەم تەنانەت بۆ جارێکیش منت خۆشنەویستووە و تەواوی ئەمڕۆ تەنها خەونێک بووە کە هەرگیز نایەتە دی
ناریا:ئەمڕۆ هەوڵم دا باوکم لەبیربکەم وە ئێستا هەوڵ دەدەم بە بیر خۆمی بهێنمەوە
تێیهیۆنگ:باوکت زۆر خۆشدەویست؟
ناریا:دەزانیت بومە پۆلیس نا لەبەر ئەوەی پێویستم بە پارە بوو یان ئەوەی کە حەزی پێ دەکەم تەنها و تەنها بۆ دەستگیر کردنی تۆ وە ئەو ڕقەی بەرامبەر بەتۆ هەمبوو هێندەی خۆشەویستیم بوو بۆ باوکم تەنها خۆت بخە شوێنی من
تێیهیۆنگ:باسی چی دەکەیت؟من خۆم ئەوم کوشت، لە تەمەنێکی زۆر بچوکدا
ناریا:تۆش ئەوەت کرد بۆ تۆڵە سەندنەوە لەپێناو کەسێکی ئازیزت لەپێناو دایکت
تێیهیۆنگ:دەربارەی ئەوەت دەزانی؟
ناریا:ئهم دەمزانی
تێیهیۆنگ:"بۆ ساتێک هەمان ئەو هەستەم هەبوو کە پێش چەند ساڵێک هەمبوو ئەو کاتەی ئەو بێ نرخە دایکمی لێ جیا کردمەوە بەخێرای ئەوەم لە مێشکم دەرهێنا و سەرم نزم کردەوە" ببورە
ناریا:ناتوانم
تێیهیۆنگ:من بەڕاستی پەشیمان وە پێش مانگێک بەتەواوی مەبەستم بوو کە وازبهێنم بەڵام زۆر درەنگ بوو
ناریا:دابەزە" بەساردی پێم گوت نامەوێ قسەکانی کاریگەریان هەبێت لەسەرم وە دواتر خۆشم دابەزیم و مەچەکیم گرت" هیچ شتێک دەربارەی ئەمڕۆ بە جیمین مەڵێ
تێیهیۆنگ:بۆچی نا؟ بەلایەنی کەمەوە نامەوێت لە پێش چاوەکانم هیوایەکی هەبێت دەربارەی تۆ گرینگ نییە بۆ دواتر بەڵام ئێستا تەنها و تەنها هی منیت
ناریا:"هیچ شتێکم نەگوت و چوینە ژوورەوە چاوم بە جۆنگکووک کەوت"
جۆنگکووک:"سڵاوی سەربازیم کرد"
![](https://img.wattpad.com/cover/304746134-288-k156454.jpg)
أنت تقرأ
بازرگانی شاراوە
شِعرهەوڵدانێکی سەخت بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆمەڵگا بەڵام دوای دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی سەختر دەبێت و هەوڵەکە پێچەوانەی ئەوەی پێشوو دەبێتەوە دەستپێک:15/3/2022 کۆتای:11/2/2023