جۆنگکووک:دەتانەوێت تا کەی لێرەبن؟ بابڕۆین"هەمووان چوینە دەرەوەی بنکە و بەخێرای ناریا بەرەوڕومان هات"ناریا:ئێوە باشن؟
جۆنگکووک:تاقانەکەم ئێمە باشین نیگەران مەبە، دەی پەلە بکەن دەچینە فڕۆکەخانە پێش ئەوەی هەرکەسێک پێی بزانێت
ناریا:چی دەربارەی پورا؟
جۆنگکووک:ئەو پێشتر چووەتە فڕۆکەخانە دەی بابڕۆین
تێیهیۆنگ:ناریا پێشتر ئاگادارم کردیتەوە کە سامانەکەم بنێریتە بانکی تۆکیۆ ئایا ئەوەت کرد؟
ناریا:ئهم کردم
تێیهیۆنگ: زۆر باشە کەواتە بابڕۆین
Japan
4:00 Pm
ناریا:ئۆهـ لەکۆتایدا گەیشتین
جۆنگکووک:ئێستا دەتوانیت چاوەکانت بکەیتەوە
پورا:"ڕوخسارم لە باوەشی جۆنگکووک جیا کردەوە و بە هێمنی یەکێک لە چاوەکانم کردەوە تا دڵنیابمەوە لە نیشتنەوەی فڕۆکەکە وە کاتێک دڵنیابوومەوە بە تەواوی چاوەکانم کردەوە"
پورا:کێ گوتی من ترساوم من تەنها ئاسودە بووم بەوشێوەیە نەک ئەوەی بترسم لە بەرزای و فڕینی فڕۆکەکە
جۆنگکووک:ئمم دەزانم پوراکەی من لەهیچ شتێک ناترسێت تەنانەت لە بەرزایش لەبەر ئەوەیە کە تەواوی ڕێگەکە تەنانەت بۆ چرکەیەکیش چاوەکانی نەکردوەتەوە ئەو تەنها بەو شێوەیە ئاسودەیە بەڵێ ئاسودەیە
تێیهیۆنگ:ژاپۆنی دەزانیت؟
جیمین:نا بەڵام تۆ دەبێت بزانیت وایە؟ تۆ بەباشی قسەت دەکرد لەگەڵ........ئاهـ لەبیری بکە نامەوێت بیرلەو کاتانە بکەمەوە
تێیهیۆنگ:من کۆری و ژاپۆنی و ئینگلیزی و هەروەها ڕوسیش دەزانم تەنانەت پێش ئەوەی بەوشێوەیە خراپم بەسەر بێت
جیمین:بێ گومان دەبێت ڕوسی بزانیت تۆ دایکت خەڵکی ڕوسیا بوو وە لە ئینگلیزی باش بوویت دووبارە بەهۆی دایکتەوە بەڵام چۆن فێری ژاپۆنی بوویت؟
تێیهیۆنگ:لە منداڵییەوە هاتن بۆ وڵاتی ژاپۆن خەونی من بووە وە سەرسامی هەموو شتێک بووم دەربارەی ژاپۆن چۆن ئەوە لەبیر دەکەیت بەڵام بێ گومان بەبێ مێشکە لێ هاتووەکەم ئەوە ناکرێت
جیمین:یااا تۆ زۆر بە فیزیت
تێیهیۆنگ:وابیر ناکەمەوە من تەنها لەبارەی ئەو شتانەوە دەدوێم کە شایەنی باسە
ناریا:هێی دابەزن تاکو کەی لێرە دەبن
جیمین:ئێستا دەچینە کوێ؟
جۆنگکووک:بۆ ماوەیەک هەمووان لەیەک ماڵدا دەژین خانوەکانی ئێوە هەندێک کەلوپەلی سەرەتای ماوە ئەوانە تەواو دەکەین و دواتر جیمین و تێیهیۆنگ لە دوو خانوی جیادا دەژین لەتەنیشت یەکەوە وە من و پورا و ناریا بەیەکەوە دەبین

أنت تقرأ
بازرگانی شاراوە
Поэзияهەوڵدانێکی سەخت بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆمەڵگا بەڵام دوای دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی سەختر دەبێت و هەوڵەکە پێچەوانەی ئەوەی پێشوو دەبێتەوە دەستپێک:15/3/2022 کۆتای:11/2/2023