Part 19

58 11 0
                                    

After a Week

تێیهیۆنگ:بۆچی دوو ڕۆژە ناتوانم بتبینم؟ تەنانەت نەهاتیتە دادگا زۆر بیرم کردبووی

ناریا:نەخۆشکەوتم وە بە ئەستەم دەمتوانی بە ڕێگادا بڕۆم

تێیهیۆنگ:ئێستا چۆنیت؟ تەنانەت بۆچی هاتویتەوە؟ تۆ دەبێت پشوو بدەیت "ئەمانەم گوت کاتێک بە ڕێگاوە بووین بۆ ژوورەکەم تازە لە دادگا گەڕامەوە وە لە بەردەم دەرگای سەرەکی ناریامان بینی کە تازە دەهاتە بنکە و نامجوون داوای لێکرد کە لەگەڵم بێت تا ژوورەکەم"

ناریا:پێوست ناکات نیگەرانبیت من باشم

تێیهیۆنگ:جۆنگکووک لەگەڵ تۆ بوو؟ بەهەمان شێوە ئەویش لەم دوو ڕۆژەی کۆتای دیار نەبوو "بەبێزاری گوتم"

ناریا:ئەو لەبەر من مایەوە

تێیهیۆنگ:ئەوە چ پەیوەندیەکی بە ئەوەوە هەیە؟ بۆچی ڕێگەی پێ دەدەیت زۆر نزیک بێت لێتەوە؟

ناریا:یااااهـ ئەو بەدڵنیایەوە هیچ مەبەستێکی نەبوو کەواتە دەبوو چی بکردایە؟ منی بە تەنها لەو حاڵە بەجێهێشتبا کاتێک کە تەنانەت توانای خواردنەوەی پەرداخێک ئاوم نەبوو

تێیهیۆنگ:باشە هەرخۆی دەمەوێت کەسێک هەبێت کە گرینگیت پێبدا بەڵام لە ئێستادا نا

ناریا:کەواتە کەی؟"دڵم کەوتە لەرزین دەزانم دەربارەی چی قسە دەکا"

تێیهیۆنگ:"هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشاو دواتر دامەوە" هەفتەی داهاتوو

ناریا:ئهم"من تەنها خۆم ئاسای دەرخست بەڵام بەڕاستی من بەوجۆرەنیم گەیشتینە بەردەم دەرگاکە و تێیهیۆنگم کردە ناوەوە دوای کردنەوەی کەلەپچەکەی"

جیمین:یاااهـ یاااهـ بۆچی ئەوە لەبەرامبەر من دادەنێیت؟ تەنها بیبەوە شوێنەکەی خۆی

ناریا:ئێستا ئێرە بەتاڵە کەواتە بۆچی نا؟ "دەرگاکەم داخست"

تێیهیۆنگ:نیگەران مەبە تەنها هەفتەیەک لێرە دەبم و دواتر بۆ هەمیشە نامبینیتەوە

جیمین:ئۆهـ بەڕاست؟ ئەوە باشە ''هەستم کرد کە دڵم خەریکە توند دەبێت بەڵام کێ گرینگی دەدا هەرچۆنێک بێت ئەو بکوژی دایک و باوکمە و شایەنی مردنە''

جیمین:"ناریا ڕۆیشت وە ئێمەش ماوەیەکی زۆر تەنها بە ڕقەوە سەیری یەکترمان دەکرد دواتر من ئەو بێدەنگیەم شکاند" منت دەسکەوت لە کوشتنی دایکم بەڵام چی دەربارەی باوکم؟ بۆچی ئەوەیانت کرد؟

تێیهیۆنگ:تەنها نیشانم دایت کە ئەو نامجوونە نەفرەتیەش ناتوانێت تۆ لە من بپارێزێت

جیمین:بەڕاستی ئەوە پێویست بوو؟ کوا ئەو تێیهیۆنگەی دەمناسی؟ ئەو دڵتەنگ دەبوو بە دڵتەنگ بوونی هەرکەسێک لەم دونیایە چ بگا بە هاوڕێی منداڵی لەسەرو هەموو ئەمانەشەوە خۆی هۆکارە کوا ئەو دڵسۆزیەی بۆ یەکتر هەمان بوو؟ ئەمانە لە پێناو چی؟ وەرەوە هۆش خۆت ئەوە تۆ نیت تۆ کەسایەتیەکی لەو جۆرەت نییە ئەوەی ناوت لێ ناوە سێ روون ئەوە تێیهیۆنگی ڕاستەقینەیە ئەوەی ئێستا دەیبینین  تەنها کۆپیەکە لە شێوەی تێیهیۆنگ بە کەسایەتیەکی تەواو جیاوازەوە بوەستە لە کردنی ئەمانە بەلایەنی کەمەوە یاری بە دڵی ئەو کچە مەکە خۆشویستنی کەسێک وەک ئەو یاریانە نییە کە بە منداڵی لەگەڵ  کچە هاوپۆلەکانمان دەمانکرد ئەوە جیاوازە هەروەها زۆر بە ئازارە

بازرگانی شاراوەحيث تعيش القصص. اكتشف الآن