Part 3

207 20 22
                                    


نامجوون:مەبەستت چییە؟؟

ناریا:باوکی جیمین دڵی لاوازە وە بەرگەی ئەوە ناگرێت کە بزانێت کوڕەکەی گیراوە من یارمەتی دەدەم بۆ شاردنەوەی ئەوە
لە باوکی

نامجوون:دڵنیایت کە بەڕاستی باوکی نەخۆشە؟

ناریا:دوێنێ تەلەفونی کرد سوێند دەخۆم هیچ شتێکی هەڵەی نەگوت تەنانەت خۆم گوێم لە قسەکانیان بوو

نامجوون:تۆ تەلەفونت دایە تاوانبارێک؟؟

ناریا:ئەو تاوانی ئەنجام داوە نەک باوکی دەبوو لەسەلامەتی کوڕەکەی دڵنیابێت

نامجوون:ناریا چی دەبوو گەر پلانی هەڵهاتنی لەگەڵ کەسێک لەدەرەوەی ئێرە دابنایە؟؟ بەرپرسیاریت هەڵدەگرت؟؟ تۆ سێ ساڵە بە باشی کارەکانت دەکەیت وە دەمەوێت بەوشێوەیە بەردەوام بیت

ناریا:من دڵنیابووم لەوەی کە ناتوانێت هیچ شتێک بکا دواتر مۆبایلەکەم پێیدا وە گەر شتێکی لەو شێوەیە ڕووی دابا من تاکۆتای هەوڵی دۆزینەوەیم دەدا

نامجوون:دووبارەی مەکەوە

ناریا:"هیچم نەگوت و دواتر ڕۆیشتمە لای جیمین"

جیمین:لەکۆتایدا هاتیت

ناریا:لەماڵەوە چۆن مامەڵە لەگەڵ باوکت دەکەیت؟؟

جیمین:مەبەستت چییە؟

ناریا:گوتت باوکت بەباشی نابینێت من ئەمڕۆ کەسێک لەجێی تۆ دەنێرمە لای باوکت وە هەوڵدەدەم شێوەی لە تۆ نزیک بکەمەوە هەندێک جیاوازی دەبێت بەڵام هیوادارم هەستی پێ نەکات

جیمین:ناتوانێت وردەکاریەکان جیا بکاتەوە بەڵام دڵنیایت کە کەسێکی متمانە پێ کراوە؟؟

ناریا:زیاتر لە خۆم متمانەم پێیەتی یەکێکە لە کارمەندانی ئێرە

جیمین:سوپاس زۆر سوپاس

ناریا:وەڵامی پرسیارەکەی منت نەداوە؟؟

جیمین:نەرمم لەگەڵی هەرگیز بۆ جارێکیش بەبێ ڕێزی قسەم لەگەڵی نەکردووە هەمیشە بە پاشاکەم یان باوکە گیان یان هەروشەیەکی تری سۆزداری ناویم هێناوە کەمێک سەرەڕۆم کاتێک ئامۆژگاریم دەکات دەڵێم بەچاوان بەڵام بەردەوام دەبم لەسەر هەڵسوکەوتەکانم و هەمیشە ئاگاداری دەکەمەوە دەربارەی دەرمانەکانی وە پێداگرم لە چوونە دەرەوە لەگەڵ ئەودا و هەفتەی جارێک دەچینە ڕاوە ماسی

ناریا:باشە من ئەوانە بەهاوکارەکەم دەڵێم ئاسوودەبە "ویستم بڕۆم بەڵام شتێکم وەبیرهاتەوە" ئاهـ شتێکی تریش لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دادگای دەکرێیت

جیمین:"هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا"هیوادارم ئەوە درێژە نەکێشێت

ناریا:سێ روون لێت خۆشبوو لەبەر باوکت تۆ پێویستە سوپاسی بکەیت

بازرگانی شاراوەحيث تعيش القصص. اكتشف الآن