جیمین:دوێنێ ئێوارە چویتە لای سێ روون ڕاستە؟
ناریا:یاھـ تۆ بۆت نییە لێ پرسینەوەم لەگەڵ بکەیت
جیمین:ھەر لەبەر ئەوەشە بەردەوام خەیاڵت دەڕوا؟؟ زۆر بەدڵت بوو ھمم؟
ناریا:بوەستە جیمین
جیمین:پێم گوتیت بەکارت دەھێنێ بەڵام ھێشتاش کەوتیتە خۆشەویستی لەگەڵی
ناریا:بەوشێوەیە نییە"ھاوارم کرد"
جیمین:کەواتە چۆنە؟؟ "ھاوارم کرد"
ناریا:چووم چونکە گومان لێی ھەبوو بەوشێوەیەی کە تۆ ڕقت لێی دەبێتەوە ئەوە گوماناوییە بەڵام ھیچ لەوە ناچێت تاوانێکی ھەبێت وە زۆریش بەڕێز بوو تەنھا تۆ ڕاست بوویت واتا ھەوڵی نزیک بوونەوەی دەدا
جیمین:چی لێ کردیت؟؟ "کەمێک شڵەژام دەزانم ئەو چ ڕێویەکی پیسە"
ناریا:پێت وایە ڕێگەی پێبدەم ھیچ شتێکی وا بکات "ئاماژەم بە شڵەژانەکەی دا" کە شایەنی ئەوە بێت
جیمین:تەنھا لێی دوورکەوە ئەو ھەموو ئەوەی ھەیە کە ئافرەتەکان دەیانەوێت بەسەیرکردنی چاوەکانی و نزیک بونەوە لێی وە ڕوخسارە درەوشاوەکەی و ئەو شێوە نەرم و نیانەی کە دەری دەخات باوەڕناکەم ھیچ ئافرەتێک ئەوەی بەدڵنەبێت تا دەیانباتە سەر جێگاکەی وە دواتریش ھەمووان نەفرەتی لێ دەکەن
ناریا:من ئەوەم ناوێت من ھیچ پیاوێکم بەدڵ نابێت من جیاوازم باشە جیاوازم بوەستە لە نیگەران بوون دەربارەی ھەستەکانم بۆ سێ روون
جیمین:تەنھا ھیوادارم بەو جۆرە بێت
ناریا:واتا تۆ جیاوازی ناکەیت لەگەڵ من و ئەو ئافرەتانەی دەیانباتە ژوورەکەی؟؟ وە تەنها هیوا دەخوازیت کە وانەبم
جیمین:ئەوەم نەگوتووە
ناریا:بەڵکو ڕێک ئەوە دەڵێی
جیمین:تەنھا وابیردەکەمەوە کە چاوەکانی جۆرێکبن لە جادوو وا ھەمووان شێتی دەبن
ناریا:تەنانەت ئەو جادووەش کار لەمن ناکات
جیمین:باشە تۆ جیاوازیت کاتێک یەکەم جار لە پارکەکە تۆو پیلانە ناوازەکەتم بینی بۆم دەرکەوت کە جیاوازیت وە دڵنیام ئەوەندە گەمژە نیت ببیتە یاریەکی نوێی ئەو گورگە
ناریا:بێ گومان نابم بەهەرحاڵ ئەو بابەتە زۆر درێژەی کێشا من دەبێت بڕۆم"ڕۆیشتم و لەڕێگای چوون بۆ لای سەرۆک چاوم بە جۆنگکووک کەوت" سڵاو
جۆنگکووک:ئۆهـ سڵاو گەورەم "سڵاوی سەربازیم کرد"
ناریا:شتێک هەیە؟ زۆر دڵخۆش دیاریت
جۆنگکووک:"کەمێک شڵەژام لەگەڵ ئەو پرسیارە چونکە بەڕاستی شتێک هەیە" نا نەخێر چی هەبێت؟؟
ناریا:چاوە درەوشاوەکانت شتێکم پێ دەڵێن"چاوم داگرت" بەهەرحاڵ دواتر دەزانم کێیە
جۆنگکووک:کەسێک؟ وابیر دەکەیتەوە هۆکاری دڵخۆشیم کەسێک بێت؟ نا بەوشێوەیە نییە تەنانەت زۆر ئاسایم

أنت تقرأ
بازرگانی شاراوە
Поэзияهەوڵدانێکی سەخت بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆمەڵگا بەڵام دوای دۆزینەوە و ئاشکرا کردنی سەختر دەبێت و هەوڵەکە پێچەوانەی ئەوەی پێشوو دەبێتەوە دەستپێک:15/3/2022 کۆتای:11/2/2023